
چه‌ند خۆش‌بوو ئێستا باڵنده‌یه‌ك بوومایه و له ئاسمان به ته‌نیا فڕیبامایه
هێنده فڕیبامایه تا وێنه‌ی زه‌ویم له پێش چاوم ونبایه
له دونیایه‌دا دڵم به هیچ خۆش نییه
سه‌رئێشه‌ی من بێ ده‌رمانه
تامی هیچ شت ناكه‌م
بۆنی هچ شت ناكه‌م
نامه‌وێت تازه كه‌س ببینم
تۆ دواهه‌مین كه‌س بووی منت به ته‌نیا جێهێشت
چی بكه‌م تازه كه‌سی ترم نه‌ما
هه‌موو پشتیان له من كرد و منیان له هه‌وارێكی خاڵی ته‌نیا به جێهێشت
وه‌ك منداڵێكی بێ نازی، بێ دایك به ساواییان فڕێدام
نازانم تازه ته‌ماشای كێ بكه‌م
كه‌س سه‌یرم ناكات، ئاخر سه‌یر كردنی من بۆ هێنده زه‌حمه‌ته؟
وه‌كو نێچیرێكی بریندار له‌سه‌ر قاچ وه‌ستاوم چاوه‌ڕێی دوا چركه ساتی ژیان ده‌كه‌م
گوێ چی تر له مۆسیقا ناگرم
كتێبه‌كانم هه‌موو سووتاندن
گیتارهكهم شكاند
مۆسیقای من نه‌ها به‌س ناڵه و هنسكی گریانه
خۆشی و شادی لای من وه‌ك ڕۆژائاوابوون ونبوو
ڕێگای سه‌فه‌ری من ته‌واوبوو
وه‌ك ڕێبوارێكی ونبوو له دارستان به ته‌نیا ده‌خولێمه‌وه
من خۆم ونكردووه
ڕه‌نگی خۆر لای من تازه هیچ ناگه‌ڕێته‌وه
من وه‌ك دارێكی مردوو بێ سێبه‌ر و بێكهڵك بووم
ئه‌وه‌ی به‌لام تێپه‌ڕده‌ێت به داسێك بریندارم ده‌كات
من وه‌كو گوڵه باخێكی وشكی بێ بۆن و بێ ڕه‌نگ فڕێدرامه سه‌ر شه‌قام
له ژێر پێڵاوی خه‌ڵك وه‌رد و خاش بووم
هیچ كه‌س نه‌ما به‌س ته‌نیا یه‌ك زه‌رده‌خه‌نه‌م بۆ بكات
كه‌س بایه‌خی بۆ من نه‌ما
له‌به‌ر باران ته‌نیا به‌جێیانهێشتم
هه‌موو شت درۆ ده‌رچوو
ئاخر بۆچی بۆ گاڵته تاقیت كردمه‌وه
خۆ من موهریجی سیركوس نیم
خۆ من سه‌گی چیواوا نیم
ڤانتا- 18/10/2016