دیاره پرسی هه‌ڵبژاردنی سهروَكایهتی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ی ئیمڕوَكهی وڵاتی ئێمه، له لایان هێز و لایانه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه، مشتوومڕێكی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه،له به‌رواری 19/8/2015 ماوه‌ی سهروَكایهتی جه‌نابی مسعود بارزانی وه‌كوو سهروَكی هه‌رێمی كوردستان كوَتایی پێدێت، ده‌بێت هێز و لایانه سیاسیه‌كانی وڵات، بیر له پڕوَژه-بڕیاڕێكی نیشتیمانی نوی بكه‌نه‌وه بوَ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سهروَكایهتی، یان دوَزینهوهی ئالییهتێكی تری گوونجاو كه ئیجماعێكی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت.
بوَ ئه‌م پرسه، سهروَكایهتی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاری ته‌شكیلكردنی لیژنه‌ی (ئاماده‌كردنی ده‌ستوور) داوه كه پێكهاتوه له 21 ئه‌ندام بوَ تاوتوَكردنی مه‌سه‌له‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و پرسی هه‌ڵبژاردنی سهروَكی هه‌رێم. له‌لایه‌كی تره‌وه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له‌لایان چه‌ندیین كه‌سایه‌تی و نووسه‌ر و ڕوَژنامهنووسان ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌كی ساده و بێ ئه‌همییه‌ت پێدان له هه‌ستیاری مه‌سه‌له‌كه و كه‌وتوونه‌ته ژێر فشار و حیقد وله‌چوارچێوه‌ی تیوَری جیاجیای دوژمنكارانه، مه‌سه‌له‌ی سهروَكایهتی هه‌رێم و كه‌سایه‌تی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و كاریزما و شێواز و ماوه‌ی سهروَكایهتی به‌ڕێزیان به‌شیوازێكی زوَر خراپ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.. له‌به‌ر ئه‌م هوَیانه به‌پێویستی ده‌زانین ئێمه بێینه كایه‌وه، وه بوَ مێژوو و بوَ ده‌رخستنی هه‌قیقه‌ته‌كان، دوو قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین.
ماوه‌یه‌كی درێژه چه‌ندین كه‌سایه‌تی و وه هه‌ندێكیان به‌ناو نووسه‌ر و ڕوچژنامهنووس و كه‌سایه‌تی سیاسی كورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ناو و خوَیان یان هه‌ندێك جار به‌ناوی خوازراوه‌وه له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و فه‌یسبووك كه‌وتوونه‌ته نێو (موامهرهیهكی سیاسی یان خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌وه) به ئاشكرا توَمهت و قسه و بووختان بوَ جه‌نابی سهروَك بارزانی و سهروَكایهتی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌خشنه‌وه، شووكور بوَ خواش زوَربهیان سوواستیفاده له‌و كه‌شوهه‌وا ئازاده‌وه ده‌بینن كه له ڕاگه‌یاندن و تهلهفیزیوَنهكانمان دا هه‌ن، به‌بێ گوێدان به ئاستی خواره‌وه‌ی ئه‌خلاقیاتی ڕوَژنامهوانی (له‌و نووسین و چاوپێككهوتنانهیان وشه و تێرم و زاراوه‌ی سیاسی ئاوا به‌كارده‌هێنن، كه به‌داخه‌وه مه‌سه‌له‌كه به ئاقارێكی زوَر ترسناك و ناڕوَشن ده‌به‌ن) .
به‌نده پاش ساڵانێكی درێژ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم، تاوه‌كوو ساڵی 2004 هاتمه‌وه لهسهروَكایهتی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌كوو هاوكاره‌كانی ترم له نزیكه‌وه، هه‌ندێك جار له‌دووره‌وه، ئاگاداری كار و فه‌رمان و شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی سهروَكایهتی مه‌سعود بارزانی بووینه، بنچینه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی حوكم لای مه‌سعود بارزانی، خزمه‌تكردنی میلله‌ته، ئه‌م كه‌سایه‌تیه مێژووییه، هه‌رگیز چاوی نه‌بڕیوه‌ته كوورسی حوكم به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی، له‌ئاستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا، سهروَك بارزانی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه خزمه‌تێك و تێكوَشانێكی بێوێنه‌ی هه‌بووه و هه‌یه‌تی، كه ئیمڕوَكه له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی گه‌وره ته‌عاموولی له‌گه‌ڵدا دهكرێك، به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن، ئێمڕوَكه بوونه‌ته كرێگرته و وه قهوڕمیشكراون و به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین حوكم له‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ده‌كه‌ن كه مه‌سعود بارزانی سهروَكی هه‌رێمی كوردستان بووه.
من پێم وایه بوَ ئه‌و كه‌سانه كه ئێستاكه وه‌كوو، تابووری پێنجیان لێهاتووه، (ئه‌ێلی مه‌سه‌له‌كه شه‌خێی مسعود بارزانییه) ، به‌داخه‌وه له‌لایان دووژمنانی دوَزی نه‌ته‌وه‌یه‌ی كورد به‌كرێگیراون بوَ ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به سهروَكایهتی و حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن و ئه‌زموونی حكومڕانی كورد له‌باربه‌رن و فیتنه‌ی سیاسی درووست ببێت.
)
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه بوَ مێژوویی سیاسی، جه‌نابی مسعود بارزانی بكرێت، جگه له دهدهسهری و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و قووربانی و قووڕبه‌سه‌ری هیچی تر نا‌بینیت، وه‌كوو خزمه‌تكارێك و پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌و شه‌ڕه گه‌وره‌یه‌ی كه ئیمڕوَكه له كوردستان و عیڕاقدا هه‌یه، شه‌ڕی ئازادیخوازانی جیهان دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش. هیچ ڕوَژێك بارزانی به‌مه‌به‌ستی سهروَكایهتی وڵات كاری نه‌كردووه، به‌ڵكوو هه‌میشه بوَ میلله‌تی كورد، وه‌كوو ڕه‌مزێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له‌سه‌ره‌وه‌ی سهروَكایهتی هه‌رێمدا ده‌مێنێته‌وه، ئهێڵهن مسعود بارزانی مه‌ڕجه‌عی نه‌ته‌وه‌ییه، له‌ده‌ره‌وه، له ئه‌وڕوپا و له‌وڵاتانی ناوچه‌كه، كاتێك ده‌لێی من كوردم، به‌رامبه‌ره بیانیه‌كه، ئێرانیهكه، توركه‌كه، فه‌ڕه‌نسیی و امیركیهكه، باس و خواسی مسعود بارزانیت لێده‌پرسێت.. . ئیمڕوَكه كه‌سایه‌تی بارزانی ڕاستهوخوَ گرێدراوه به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و وه‌كوو ڕه‌مزێك سه‌یری ده‌كرێت.
ئێمه پێمان وایه له‌ئاستی سیاسی هه‌رێم و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، شێوازی مهتڕهحكردنی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژارندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ماوه‌ی سهروَكایهتی مه‌سعود بارزانی، ئاراسته‌یه‌كی سه‌قه‌ت و ناته‌ندروستی وه‌رگرتووه، گفتووگوَكان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زوڵمێكی زوَر گه‌وره له كه‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانی ده‌كات، و ڕه‌هه‌ند و ئاقارێكی خه‌ته‌رناك ده‌خاته به‌رده‌م میلله‌تی كوردستان،
ده‌بێت شێوازی گفتووگوَكان، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سهروَكایهتی هه‌رێمی كوردستان، پێش هه‌موو شتێك پشت به هه‌قیقه‌ت و باروودوَخی ئێستای وڵات ببه‌ستێت، ئێمه لهشهڕین له‌گه‌ڵ داعش، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌باری شه‌ڕه سه‌ركرده‌ی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ مه‌سعوود بارزانییه، ئێمڕوَكه ته‌نانه‌ت باسكردنی لادانی مه‌سعود بارزانی له سهروَكایهتی هه‌رێم، كاریگه‌ری زوَر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌عنه‌ویات و هه‌ست و شێوازی دیفاعكردن له به‌ره‌ی جه‌نگ، ئیمڕوَكه دووژمنانی كورد، باس له‌لادانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ركرده ده‌كه‌ن.. . به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و هێزی سیاسی به ئاگاداریه‌وه سیاسه‌ت ناكه‌ن.
به‌داخه‌وه، له نوسین وگوتاری سیاسی هه‌ندێك له‌و لایانه سیاسیانه و نووسه‌ر و به‌رپرسی هه‌ندێك له سه‌نته‌ری لێكوَڵینهوهدا هاتووه كه مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی نابێت ڕووبدات، نابێت ماوه‌ی سهروَكایهتی بارزانی درێژبكرێته‌وه، وڵات له قه‌یرانی ئابووریه‌وه ده‌چێته قه‌یران و بوَ شایی ده‌ستووری و سیاسی.. .. هتد، هه‌موو ئه‌و بوَچوونانه، به‌شێكن له نه‌خشه‌سازی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ناحه‌زان و ده‌یانه‌وێت كورده‌كان شكست بهێنن له ئه‌زموونی حوكمڕانی.
مه‌سه‌له‌ی دووه‌م، كه پێم وایه ده‌بێت كه لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور، به‌هه‌ندی وه‌ربگرێت، مه‌سه‌له‌ی یاسای ته‌شكیلكردنی به‌ره‌ی كوردستانییه، كه تاوه‌كوو ئیمڕوَكهش كاری پێده‌كرێت، له سالی 1992 بڕیاری هێز و لایانه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، كه تێیدا جه‌نابی مه‌سعود بارزانی، وه‌كوو سهروَكی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ستنیشانكراوه. ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان بزانن، كه تاوه‌كوو وڵات ده‌گاته بارودوَخێكی ئارام و مه‌سه‌له‌كان هێمن ده‌بێته‌وه، باشتره كه مسعود بارزانی وه‌كوو سهروَكی هه‌رێم بمێنێته‌وه. تاوه‌كوو ئیمڕوَكه سهروَكایهتی به‌ره‌ی كوردستانی سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می یاسادانانه به گوێره‌ی لێكوَلینهوهیهكی سیاسی- قانونی، به‌ڕێز ێنعان ئه‌حمه‌د ئاغا، له‌ژێر ناونیشانی (نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان) كه ساڵی 2014 له ڕوَژنامهی خه‌بات بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به هێند ته‌ماشای مه‌سه‌له‌ی سهروَكایهتی مسعود بارزانی بكات، پاڵپشت به یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 كه له‌لایان به‌ره‌ی كوردستانیدا بڕیاری له‌سه‌ردراوه، تێیداهاتووه كه مه‌سعود بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی –نیشتیمانی كورده، ده‌بێت وه‌كوو سهروَكی به‌ره‌ی كوردستانی ته‌عاموولی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئیمڕوَكه، كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و باروودوَخی ناوچه‌كه و هه‌لی نه‌ته‌وه‌یی كورد، لهقوَناغێكی زوَر هه‌ستیارن، وڵات له شه‌ڕێكی قوورس دایه، عیڕاق و ناوچه‌كه له مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێدایه، عیڕاق بوَته گوَڕهپانی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت، جیهان و ناوچه‌كه له قه‌یرانێكی خهتهرناكدایه، ده‌بێت ئێمه، له هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ستێكی تژی له به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ئینسانی ڕه‌فتار بكه‌ین و چاره‌نووسمان به تاریكی نه‌سپێرین.. زوڵم له خوَمان و له نه‌وه‌كانی دووای خوَمان نه‌كه‌ین، ده‌بێت هه‌موومان،كار به‌ئاراسته‌ی به مووئهسهساتكردنی حكومه‌ت و داموودهزگاكان بكه‌ین و ئێمه‌ش بزانین مهێلهحهت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان چوَن له‌سه‌ر ده‌ستی كی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له ئه‌زموونی وڵاتاندا هاتووه، سیسته‌می وڵات، له‌نێوان په‌رله‌مانی و سهروَكایهتی و سیستهمێمی دیموكراسی (تێكه‌ڵدا) هه‌یه، لێره‌شدا بوَ هه‌رێمی كوردستان، باشترین سیسته‌م، سیسته‌می تێكه‌ڵه وه ده‌بێت ئیجماعێكی كوردستانی واقیعی هه‌بێت له‌سه‌ر ڕوَڵ و پێگه‌ی جه‌نابی مسعود بارزانی، زوڵم له گه‌ل و میلله‌ت و خودا نه‌كرێت، به ئینێاف و ڕاستگوَیانه سیاسه‌ت بكرێت.
ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان، وه هه‌روه‌ها چین و توێژه جیاجیاكانی وڵات، له‌مه‌ترسی لاچوونی مه‌سعود بارزانی تێبگه‌ن و د‌رك به‌و هه‌قیقه‌ته گه‌وره‌یه بكه‌ن، كه لادانی سهروَك بارزانی لهسهروَكایهتی وڵات، پێش هه‌موو شتێك كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌كانی جه‌نگ، قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی شه‌ڕی داعش، وڵات به‌ره‌و تاریكی و فه‌وزا هه‌نگاوده‌نێت، قه‌یرانی ئابووری قووڵتر ده‌كاته‌وه، وڵاتانی دونیا، نێگه‌ران ده‌كات له تهعاموولكردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد، چوونكه جگه له‌و گرووپه قهزهمانهی كه دژی مه‌سعود بارزانی تێدهكوَشن، هه‌موو دوونیا مه‌سعود بارزانی، وه‌كوو سهروَك و مه‌رجه‌عێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی كوردستان و جیهان ده‌ناسن.
ئیمڕوَكه نه‌ته‌وه‌ی كورد، چاوه‌ڕوانه كه په‌رله‌مان و لایانه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی عاقلانه و سیاسیانه بده‌ن و كوَتای بهێنن به‌و مشتوومڕه بێمانایه‌ی هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێت هه‌موومان، كاربكه‌ین و میلله‌ت و نووخبه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی كوردستان، بێنه سه‌رشه‌قام و داوا له جه‌نابی مه‌سعود بارزانی بكه‌ن وه‌كوو سهروَكی هه‌میشه‌یی وڵات بمێنێته‌وه.
خهسروَ پیرباڵ
هه‌ولێر له 8-6-2015