دیارده سیاسیه دانسقه‌كان، رووداوه نه‌خوازراو و دڵ تهزێنهكان، شكسته چاوه‌روان نه‌كراوه گورچك برهكان،ریزبه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه تازه سه‌رنج راكێشه‌كان،ئه‌مانه هه‌موو پێكهاته و زاده‌ی قۆناغێكی نوێ و دژواره له به‌رخودان و خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی له كوردستان،سروشتی ئه‌و دیاردانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كان له یه‌ك جیاده‌كاته‌وه به راده‌یه‌ك جێگای گومان و دڵه راوكێ نامێنێته‌وه بۆ سات و سه‌ودا كردن، ئامرازه‌كان سنووردار ده‌بن له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كاری چه‌واشه كاری بكه‌نه تیۆری باو چونكه دۆسێكان وابه‌سته ده‌بێته به ئاینده و چاره نووسی تاك به تاكی كۆمه‌ڵگا نه‌ك پرۆسه‌ی پارتێكی سیاسی یان په‌رده‌پۆش كردنی هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك كه له ئۆقره‌ی لێ براوه بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی تامه‌زرۆی تفهنَگهكهی كه بۆ ده‌یه‌یه‌ك ده‌چێ پیاوی پێ نه‌كوشتووه، له‌مه‌ولا رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و رۆشنبیرانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات به سانایی ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك كه‌سانی ناشرین و نه‌ویستراو له ناو خه‌ڵكدا، نووسینه‌كانیان ده‌بنه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری مێژوو و بێزاری قه‌ڵه‌م و لاپه‌ره‌كان،ده‌سه‌ڵاتیش دا دێت جهنَگ به‌و قه‌ڵه‌مه به كرێ گیراوانه ده‌كات بۆ دانی ره‌وایی به بوونی ئه‌مه‌ش زیاتر ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بات،له‌ملاشه‌وه به‌ره‌ی شۆرش گێری تا دێت تووندره‌و و ئازا تر ده‌بێته‌وه و داواكاریه‌كان هه‌نووكه‌یی تر ده‌بن ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی سه‌رتاپاگیر ده‌بات بۆ كۆتای پێ هێنانی رۆخی نه‌خوازراو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به گشتی برگه‌كانی ئه‌و كۆنتركته كۆمه‌ڵاتیه ئیكسپایر بووه و گۆمه‌ڵگا داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌وایی ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه ئارامی و ئاسایشی به‌رقه‌رار نه‌كردووه، هه‌ر ئێستا شاری سلێمانی كه‌وتووه‌ته به‌ر شاڵاوی سزادانی سیاسی به ناسه‌قامگیری و كاره‌با وه‌ك په‌یامێكی ره‌ش له ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ده‌ستی هه‌بووه له شكست پێهێنانی پارته‌كه‌ی له دوا هه‌ڵبژاردن،بێگومان سیاسه‌تی هێشتنه‌وه‌ی باری ئێستا ناچێته سه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌یه چونكه ناتوانێت به بێ پێشێل كاری و پێشره‌وی له تووند و سیاسی و تیرۆر، ده‌سه‌ڵات ئێستا كه‌مینه‌یه‌كی دابراوه له كۆمه‌ڵگا و به هێزی سوپا و ئاسایش و بودجه و ده‌رامه‌تی كوردستان ده‌ژیت نه‌ك به ره‌وایی و پشتگیری گه‌ل و پرۆسه‌ی دیموكراسی و یاسای نێو ده‌وڵه‌تی،
مامۆستا محمد گه‌رمیانی
شرۆڤه كاری سیاسی
سلێمانی
16. 12. 2013