هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هی دارایی ئێستا، ئه‌و کهسایهتییهیی هه‌میشه هه‌ڵپه‌یه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵات. له دوای پرۆسه‌ی رزگاری عێراق تا ساڵی 2014 له سه‌ر پشکی کورد کرا به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق. له ماوه‌ی یانزه ساڵی وه‌زیرایه‌تی سیادی ئه‌م پیاوه، چی کردوه بۆ کورد؟ من باسی ده‌سکه‌وته‌کانی ناکه‌م، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی باسی ناکه‌م، به‌ڵکو که نه‌ی بوو باسی چی بکه‌م!
به پێی دوائاماری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق که هۆشیار 11 ساڵ وه‌زیری بوو، له سه‌ده سێ بۆ چوار فه‌رمانبه‌ری کوردی هه‌یه، گه‌ر به پێی ده‌ستور بێت ده‌بێت له سه‌دا حه‌ڤده بێت، له کاتێکدا به پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ر پێکراو له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم زۆرترین که‌س له کوردستان په‌رۆشی ده‌مه‌زراندن بوونه له وه‌زاره‌تی ناوبراو. له‌م ماوه‌یه‌دا له په‌یمانگای خزمه‌تی ده‌ره‌وه که ساڵانه کادری دبلۆمات پێده‌گه‌یه‌نێ له نزیکه‌ی پێنچ هه‌زار قوتابی ته‌نیا په‌نجا قوتابی کورد وه‌رگیراوه، له کاتێکدا وه‌زیر به پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌بێ په‌یمانگای خزمه‌تی خارجی هه‌رکه‌سێکی بهیهوێ بکاته فه‌رمانبه‌ری دبلۆمات، به‌ڵام وه‌زیر جگه له چه‌ند عه‌ره‌بێکی کۆنه به‌عسی، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ کورد به کارنه‌هێناوه!
سکرتیری تایبه‌تی وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ناوی رعد کۆنه به‌عسی بوو. ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌مان که‌سی به‌عسی کاری نوسینگه‌که‌ی راده‌په‌رێنێ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌رپرسی نوسینگه‌که‌ی به ناوی عوده‌ی به هه‌مان شێوه کۆنه به‌عسی و دژه کورد بوو، هۆشیار زێباری له بیری چوه که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی ئه‌نفال و شاری هه‌ڵبجه و زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان ده‌کات، گه‌ر نا هیچ نه‌بوایه وه‌زاره‌ته‌که‌ی نه‌ده‌بوه پێگه‌یه‌ک بۆ به‌عسیه‌کان.
له ماوه‌ی وه‌زیرایه‌تی هۆشیار زێباریدا ته‌نگژه له سه‌ر ته‌نگژه له په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراقدا دروست ده‌بوو، نه‌ک وه‌زیر هیچ هه‌لویستێکی نه‌بوو به‌ڵکو زۆر جاران لایه‌نگیری حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کرد، به‌ڵگه بۆ ئه‌مه‌ش له ترۆپکی تێکچونی په‌یوه‌ندیه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق. (جه‌عفه‌ری و مالیکی) هۆشیار زێباریان به وه‌زیرێکی باشی حکومه‌ته‌که‌یان ناو ده‌برد.
هۆشیار زێباری به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یبوو ده‌یتوانی نوسینگه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌ولێر بکاته‌وه لقێکی به‌رێوه‌به‌راتی قونسولاتی وه‌زاره‌ت بۆ راپه‌راندنی کاروباری هاولاتیانی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی رێگای سه‌ختی به‌غداد نه‌گرنه به‌ر بۆ ته‌نیا یه‌ک مۆر و . . . . هتد به‌ڵام نه‌یکرد.
هۆشیار زێباری به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یبوو ده‌یتوانی به پێی ده‌ستوری عێراقی زمانی کوردی هاوشانی زمانی عه‌ره‌بی، گه‌ر له هه‌موو داموده‌زگای وه‌زاره‌ته‌که‌ی نه‌بوایه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌یتوانی له باڵیۆزخانه‌کان و له هه‌ندێ له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی که خزمه‌تگوزارین بریاری ده‌رکردایه، به‌ڵام نه‌یکرد.
هۆشیار زێباری ده‌یتوانی به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یبوو به پێی ده‌ستور له هه‌موو باڵیۆزخانه‌کان پاشکۆی رۆشنبیری و که‌لتوری کوردی دامه‌زراندایه، که ده‌بوه بنچینه‌یه‌کی زۆر پته‌و له ئاینده‌دا بۆ دامه‌زراندی باڵیۆزخانه‌ی کوردستان یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کوردستان له وڵاتان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و ئاسان، به‌ڵام نه‌یکرد.
هۆشیار زێباری ده‌یتوانی له‌و هه‌زار کۆنفرانس و گۆنگره و کۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا که به‌شدار ده‌بوو خزمهتهتێکی باشی دۆزی کورد بکات، له ماوه‌ی یانزه ساڵ وه‌زیرایه‌تیدا بۆ یه‌کجار نه‌ماندیت، به‌لایه‌نی زۆر که‌مه‌وه جلی کوردی یان زمانی کوردی یان هه‌لوێستێکی کوردی بهنوێنێ، به‌ڵام نه‌یکرد.
هۆشیار زیباری ده‌یتوانی له ماوه‌ی یانزه ساڵ وه‌زیرایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا، نه‌وه‌یه‌کی دبلۆماتی کورد پێبهگهیهنێ، که بۆ ئێستا و ئاینده کوردستان زۆر پێویستی پێی ده‌بێت، نه‌ک هه‌ر نه‌یکرد، به‌ڵکو له سه‌رده‌می ئه‌و زۆرێک له فه‌رمانبه‌ره‌کانی کورد له لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤێنهکانهوه دژایه‌تی کران و نه‌مان و جه‌نابی وه‌زیر هیچ هه‌لوێستێکی نه‌بوو.
ئه‌وه‌نده‌ی له ماوه‌ی وه‌زیرایه‌تی خۆیدا له به‌ر ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی دڵی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و تورکیا و ئێران رازی بکات، نه‌یوێراوه هیچ هه‌لوێستێکی کوردانه بهنوێنی، بۆیه هه‌میشه له ده‌رکه‌وتنی له ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنه‌وه باسی خۆی کردوه وه‌کو که‌سێکی عێراقی که کار بۆ هه‌موو عێراق ده‌کات به بێ جیاوازی، له کاتێکدا نه شیعه‌کان شه‌رم له‌وه ده‌که‌ن که شیعایه‌تی ده‌که‌ن نه سونه‌کانیش نه تورکمانه‌کانیش تورکمانێتی له ده‌وله‌تی عێراقدا.
هۆشیار زێباری له دوای یانزه ساڵ وه‌زیرایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جگه له ده‌وله‌مه‌ندکردنی خۆی و سود بۆ به‌عسیه‌کان له وه‌زاره‌ته‌که‌ی، هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد نه‌بوو.
دوای هه‌ڵبژاردنی 2013 عێراق، سه‌رکردایه‌تی حزبه کوردیه‌کان هۆشیار زێباریان ده‌ستنیشان کرد بۆ سه‌رۆکی شاندی دانوستاندن سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی کابینه‌ی عه‌بادی، بۆ به‌شداری له کابینه‌ی نوێی عێراق، شاندی کوردی به سه‌رۆکایه‌تی ناوبرا مه‌رجه‌کانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوو:
- جێبه‌جی کردنی ماده‌ی 140.
- رێکه‌وتن له سه‌ر ده‌رکردنی یاسای نه‌وت و غاز.
- دانی موچه‌ی پێشمه‌رگه له سه‌ر میزانیه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگیری عێراق.
- ناردنی موچه و بوجه‌ی کوردستان.
دوای چه‌ند دانیشتنێکی په‌له و کورت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه باس نه‌کران یان که باسیش کرابن هیچ گرنتییه‌ک وه‌رنه‌گیرا بۆ جێبه‌جێکردنیان، جگه له گرینتی وه‌رگرتنی هۆشیار زێباری به جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌واتر ئه‌وه‌ش به فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ره‌تکرایه‌وه و کرا به وه‌زیری دارایی. قۆناغی بوون به وه‌زیری دارایی بۆ فه‌رمانبه‌ران و کاسبکارانی هه‌رێمی کوردستان به‌جێده‌هێلم. . . .
گه‌لۆ من ده‌پرسم ئه‌م هه‌موو هه‌له زێرینه که به رژاندنی خوێنی سه‌ده‌ها هه‌زار شه‌هید کورد هاتوه‌ته دی بۆ ده‌بێت بهسپێردرێت به که‌سێک که شیاو نییه؟ یان بۆ ده‌بێت بێ ده‌نگ بیین له ئاست به فیرۆدانی ئه‌م هه‌لانه که زۆر به ده‌گمه‌ن له مێژوودا بۆ ئه‌م گه‌له سته‌مدیده هه‌ڵده‌که‌وێت؟
گه‌لۆ کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه نه‌فره‌ت له شۆرشگێرانی دوێنێ که ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ گه‌نده‌ڵن بکرێت؟
گه‌لۆ ئێمه به ئه‌نفال و کیمیاوی و ئابلوقه‌ی ئابوری جیهان و حکومه‌تی به‌عس نه‌مردین دڵنیاش بن به نه‌فره‌ت کردن له گه‌نده‌ڵکاران نمونه‌ی هۆشیاره‌کان نه‌ک نامرین به‌ڵکو ئاسۆیه‌کی گه‌ش بۆ خۆمان و نه‌وه‌کانمان چاوه‌روان ده‌کات.
28. 2. 2015