له‌م شه‌وانه‌دا له سه‌ر مانَكی (Nilesat) فیلمیكم بینی به ناونیشانی (Craige) باسی له روَژنامهنوسێكی بریتانی ده‌كات له گوَڤاری (Times) له گه‌ڵ هاورێیه‌كیدا روَیشت بوَ كوردستان به دیاری كراوی بوَ ناوچه‌ی ره‌واندوز له كاتی كه‌مپینی (رێوی بیابان) له ساڵی (1991) به مه‌به‌ستی روماڵ كردنی به‌شێك له‌و جهنَگه و به‌دواداچوونی بوَ كه‌یسی فروَكهوانێكی هاوپه‌یمانان كه له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا پێكرابوو، له گه‌شتێكدا پێكه‌وه هاورێكه‌ی (كریگ) كوژرا به بوَردمانی سوپای عیراق و زامار بوونی خودی (كریگ) چیروَكهكه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك ئه‌م روَژنامهنووسه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیه‌وه رزگار ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه بوَ زوَنَگێكی ئارام به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن له سه‌ر ده‌ستی پزیشكێكی پێشمه‌رگه، ( (كاكه كریگ) ) ههرچوَنێك بێت رزگارده‌كرێت و له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و دكتوَرهدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی سامناك به دزیه‌وه ده‌گرێت به كامیراكه‌ی بوَ ئه‌و دكتوَره یه‌كێتیه نازیه كاتێك برینداره پێشمه‌رگه‌كانی خوَیان گوله‌باران ده‌كات به ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌ستی و له‌وه ترسناك تر كاتێك ده‌كه‌ونه دیالوَگ ئه‌و دكتوَره ناجوامێره چه‌ندین به‌هانه‌ی شوَرشگێری بوَ كوَمهڵكوژیهكهی دێنێته‌وه وه‌ك به‌رگری كردن له تاوانه‌كانی.. .. لێره‌دا ئه‌م په‌ره‌گرافه به جێ دێڵم و ده‌چمه لای فیلمێكی تر كه باس له پاشه‌كشێی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له ناو (مهقهدیشوَ) پایته‌ختی (صومال) له ساڵی (1992) و تێوه‌گلانی ئه‌و هێزه له پێكدادانێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا له گه‌ڵ چه‌ته‌كانی (محمد عیدو) و گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه بوَ رزگاركردنی (2) برینداری جێماویان له ناو جه‌رگه‌ی جهنَگهكه به‌ڵام ئه‌وه‌ی روی دا چاوه‌روان نه‌كراو بوو كاتێك (8) له‌و هێزه رزگاركه‌ره كوژران كه ویستیان به هانای برینداره‌كانه‌وه بچن.. .. . ده‌گه‌رێینه‌وه بوَ فبلمی (كریگ) له دوای چه‌ند په‌راگرافێكی روَمانسی و سریالی كابرای روَژنامهنووس گه‌رایه‌وه بوَ (لندن) و كه‌وته گێژاوی بارێكی ده‌رونی ناله‌بار له نێوان ئاگادار كردنه‌وه‌ی خێزانی هاورێ كوژراوه‌كه‌ی و كوشتنی زاماره پێشمه‌رگه‌كان له لایه‌ن دكتوَره یه‌كێتیه‌كه و له كوَتایدا و له ژێر فشاری دكتوَر و ده‌رون ناسێكی رابردوو فاشی له (اسپانیا) كه باوكی خوَشهویستهكهی بوو ده‌ستی كرد به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌و كوَمهڵكوژیه و دركاندنی نهێنی نه‌گه‌رانه‌وه‌ی هاورێكه‌ی ئه‌ویش له پریس كوَنفرانسێكی مه‌زن و تامهزروَ ئامێزدا بوَ هه‌موو جیهان.. .. . په‌یوه‌ند به هه‌مان بابه‌ت له ساڵی (1992) سه‌ركرده‌یه‌كی خوێن گه‌رمی خاوه‌ن پارتێكی پوكاو ویستی بچێته مێژووی جهنَگی گه‌ریلاوه به نووسینی روَژمێرهكانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندونه‌ناس كاتێك له برگهیهكیدا باسی له كوشتنی زامارهكانی یه‌كێتی ده‌كات له دوای پێكدادانێكی (مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌كاندا) له ناوچه‌ی شاره‌زوور و چوَن (2) فه‌رمانده‌ی یكێتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌ڵسان به فه‌رمانی كوشتنی (6) پێشمه‌رگه‌ی زاماری خوَیان بوَ ئه‌وه‌ی (كشف) نه‌بن بوَ دوژمن به تایبه‌تی ئه‌وان له سه‌ره‌تای به‌رخوداندان.. .. ئه‌م كتێبه هه‌رزوو به (500) تیراژ كه‌وته بازاره‌وه و هه‌رایه‌كی مه‌زنی نایه‌وه به‌ڵام یه‌كێتی ده‌ست و برد كه‌وته كوَكردنهوهی ئه‌و ژمارانه ولهناودانیان له دوای هه‌ره‌شه كردن له نووسه‌ره‌كه‌ی.. .. ئه‌م كرده‌وانه‌ی یه‌كێتی كوت و مت له ره‌فتاره‌كانی پارته نازی و فاشستێكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌چێت كاتێك ده‌ستیان ده‌دایه فه‌وتاندنی توێژه سه‌قه‌ت و نهخوَشهكانیان و گرتنه‌به‌ری هه‌ر سیاسه‌تێك بوَ گه‌یشتن به ئارمانجه گڵاوه‌كانیان.. . دیاره ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌و ماوه‌ی دهسڵاتدارێتێكهیدا ئه‌نجامی داوه به‌به‌راوورد له گه‌ڵ هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی له شاخدا هیچ له ئه‌ژمار نایه‌ت و جێگای باس نیه هه‌ر به هاندانی دوژمنه‌كانی كورد به برینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی هه‌تاوه‌كو بازرگانی له گه‌ڵ داعشدا و چاوساغی بوَ نه‌یارانی گه‌لی كورد و ده‌یان داستانی ناجوامێری و ناپاكی كه یهكێتێكان توَماریان كردوه له مێژووی تازه‌ی كوردا.. .. .
شروَڤهكاری سیاسی
ئارام گه‌رمیانی