له گه‌رمه‌ی رووداوه دڵ تهزێنهكاندا یان له ناو جه‌رگه‌ی دیارده نامۆ و گورچكبرهكاندا نابێت كێشه‌و ئه‌ندێشه‌ی ترمان له بیر چێت ئه‌گه‌ر چی رهنَگه ئه‌و كێشانه بۆ ئێستا لاوه‌كی بێت و گرنَگی خۆی نه‌بێت چونكه باس له سه‌رخه‌ت و هێڵی گشتی رووداوه سه‌ره‌كی و نه‌خوازراوه‌كان ناكات و له گه‌ڵ مودی كۆمه‌ڵگا نایه‌ته‌وه ونا ته‌بایه به‌ڵام بێ گومان ده‌بێت ئێمه هه‌رده‌م هه‌موو دۆسێكان وه‌ك یه‌ك دیوه‌كانی بخه‌ینه روو به‌ڵام به گوێره‌ی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانیه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه میدیاكان و رۆژنامه‌كان له كوردستان به گشتی و له ناوچه‌ی سلێمانی به دیاری كراوی تا راده‌یه‌ك رهنَگدانهوهی ده‌سته‌یه‌كه له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی دیاریكراوه كه له هه‌موو ئه‌و چاپكراوانه دهردهكهونن و ده‌نووسن و رێگا به‌ر ناده‌ن بۆ قه‌ڵه‌می نوێ و دهنَگی جیاوازَ نه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتن و ناوبانَگی ته‌نها به‌ڵكو بۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی میدیای ئازاد و دانانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له سه‌ر كۆمه‌ڵگا له په‌یوه‌ند به كێشه‌و ئهندێشهكانیهوه، من یه‌ك ئه‌زموونی خۆم له گه‌ڵ گۆڤاری هه‌فته نامه‌ی ئاوێنه باس ده‌كه‌م له گه‌ڵ رێز و حورمه‌تی ته‌واوم بۆ هه‌موو نووسه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئاوێنه ئه‌مرۆ كه‌س ناتوانێت باس له كاریگه‌ری و خۆشه‌ویستی و باوه‌ری بوونی له ناو كۆمه‌ڵگادا نه‌كات وئه‌و گۆڤاره یه‌كێكه له‌و مینبه‌رانه كه مۆركی پرۆفیشناڵی و قورسایی ووشه‌ی بوێر ده‌به‌خشێته كاری رۆژنامه نووسی له‌م ده‌ڤه‌ره به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره تێكرا مه‌ودا و ستوون و سووچه‌كانی ئه‌و گۆڤاره فروشراوه به كۆنتراكتی درێژخایه‌ن بۆ چه‌ند نوسه‌رێكی بهناوبانَگ و خۆشه‌ویست له ناو خه‌ڵكدا، مۆنۆپۆڵ كردنی ئه‌و بۆشایانه به‌به‌رده‌وامی له خزمه‌ت ئه‌و نوسه‌رانه سه‌رباری مه‌زنی و خزمه‌تیان جێگای پرسیاری قه‌ڵه‌می تازه و كاریگه‌ره و رهنَگه له ئاینده‌شدا كۆمه‌ڵگا به هه‌مان شێوه ئه‌و پرسیار بكات له‌و به‌رێوه‌به‌رانه، ئه‌و به‌رێزانه كه‌س نكۆڵی ناكات له ووشه‌كانیان چه‌نده جوان و كاریگه‌ره به‌ڵام ناكرێ ئه‌وانیش ئیتر له‌وه زیاتر قایل بن به‌و كۆنترۆڵ كردنه به كۆنتراكتی هه‌تا هه‌تایی، سه‌رنووسه‌ر و ستافی ئه‌و گۆڤاره ده‌بێت كارێك بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه بۆ هه‌مه رهنَگ كردنی لاپه‌ره‌كانی به بۆن و به‌روو بوومی نووسه‌ری نوێ و كارا كه بێ گومان ئه‌مرۆ دیارده سیاسیه‌كان زۆر له هزرو هۆش ده‌ورووژێنێ و من دڵنیام كه بابه‌ته‌كانیان شایسته‌ی هه‌موو رۆژنامه و گۆڤارێكی ئه‌م هه‌رێمه‌ن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌یان،پێوهرهكی زانستی و بابه‌تی و له سه‌ر بنه‌مای شایسته‌ی بابهتهكان تا راده‌یه‌ك گوومه له رۆژنامه‌ی ئاوێنه جگه له بنه‌مای هاورێتی و نزیكایه‌تی و هاو بیری زۆر جار، دیاره ئه‌سته‌مه بتوانم به ته‌واوه‌تی ئه‌و گۆڤاره بخه‌مه ناو بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی رۆژنامه نووسیه‌وه به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نه كه ئه‌و رۆژنامه‌یه له سه‌ر (سكه‌ی) راستی خۆی ناروات و ریتمێكی رۆتینی و قافیهكی سارد و دووباره‌ی له خۆ گرتووه له كاتێكدا یه‌كێكه له گۆڤاره ئازاد و قه‌ره‌باڵغ له قه‌ڵه‌می كاریگه‌ر له ناوچه‌كه چونكه به راستی ئه‌سته‌م و ئاسان نیه بۆ كه‌سێكی وه‌ك من برۆم له گۆڤار و رۆژنامه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بنووسم ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵ بابه‌ته‌كانم نوقم بن له خوڵَ و تۆزی ته‌ریك بوونی سووچه‌كان و رهنَگه ده‌یان قه‌ڵه‌م له‌م كاته‌دا وه‌ك من بیر كه‌نه‌وه و ئه‌م ووشانه قسه‌ی دڵی ئه‌وانیش بێت،
له گه‌ڵ ئه‌و په‌ری رێز و حورمه‌تم بۆ ستاف و نووسه‌ران و خوێنه‌رانی گۆڤاری ئاوێنه،
شرۆڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد گه‌رمیانی
سلێمانی
09. 12. 2013
