مێژوی سیاسی ده‌وڵه‌ت وگه‌لان به‌تایبه‌تیش له وڵاتانی دیموكراسی ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌رخستوه كه كاتێك وڵات ڕوبه‌ڕووی ههڕهشهومهترسی وجه‌نگ ودوژمنكاری ده‌ره‌كی و قه‌یرانی ئابوری ناوخۆی دژوار ده‌بێته‌وه، ئه‌وا یه‌كگرتویی سیاسی ناوخۆ تۆكمه‌تر ده‌بێت و پێكه‌وه‌سازانی نیشتیمانی وحكومی وپه‌رله‌مانی زیاتر دێته ئارا، كاتێك كۆماری ودیموكراتیه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا له دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر پێكه‌وه ده‌نگیان دا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی ڕژێمی تاڵیبان له ئه‌فغانستان و ڕژێمی به‌عس له عێراق گله‌یی وپرسیار له دیموكراته‌كان كرا كه بۆشه‌رعیه‌ت به جه‌نگ وخوێن ڕشتن ده‌ده‌ن ئه‌وان وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بوو كه سه‌ركه‌وتن و شكست له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شكست و سه‌ركه‌وتن نیه بۆ حزبێك و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌مریكیانه ده‌بێت، كاتێكیش ئه‌و وڵاته له‌ساڵی 2007 به‌دواوه دووچاری قه‌یرانی دارایی ودراوی بۆوه كۆنگرێس یه‌ك هه‌ڵوێستانه ده‌نگیان دا بۆ پشتیوانی دارایی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌ت بڕی 700 ملیار دۆلاری ته‌رخان كرد بۆ كۆمه‌كی دامودهزگادراوی وبانكیهكان پاساویش بۆ ئه‌مه ئه‌وه بوو كه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا باشه بۆ هه‌مووان باشه و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی ئه‌ركی هه‌موانه، حاڵه‌تی حكومه‌تی بنكه‌فراوان به به‌شداری حزبه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانیش له وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر له‌كاتی بوونی جه‌نگ و ههڕهشهومهترسی ده‌ره‌كی بووه بۆنموونه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌ریتانیاو سوید په‌نایان بۆحكومه‌تی بنكه فراوان و یه‌كگرتوو برد، له‌ولاتانی فره حزیی ونه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ومه‌زهه‌بی وكلتوریدا سه‌قامگیری سیاسی زیاتر به‌رهه‌می حكومه‌تی یه‌كگرتووی فراوانه له‌م باره‌وه زانای سیاسی به‌ناو و ده‌نگ (ڕۆبه‌رت دال) ڕای وایه كه: له زۆر وڵاتا سه‌قامگیری ویه‌كێتی له‌سه‌رده‌می ڕاگوزره‌ی و قه‌یراندا به‌هۆی یه‌كگرتوویی فراوانی حزبه سیاسیه‌كان كه كه‌ش وهه‌وای حزبایه‌تی ئارام كردووه و كۆده‌نگی ده‌سته‌به‌ر كردووه هاتۆته‌كایه (جولیوس نیریری) شاره‌زای سیاسی سه‌باره‌ت به‌م پرسه بۆچوونی گرنگی هه‌ن و ئه‌و له‌و بڕوایه دایه كه: له‌سه‌رده‌می بوونی قه‌یران وئهزمهدا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه بوونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی زیان به‌خش بێت و ئاماژه به‌ئه‌زموونی دیموكراسیه‌تی ڕۆژ ئاوا ده‌كات و ده‌ڵێت:یه‌كێك له ڕێوشوێنه گرنگه‌كان كه له دیموكراسیهتهكانی ڕۆژئاوادا گیراوه‌ته به‌ر بریتیه له وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له سه‌رده‌می قه‌یراندا سنوری بۆ نه‌یاربوون وجیاوازیهكان داناوه‌و چۆته پالڕ مونافیسهكانی بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی نیشتیمانی ویه‌كگرتوو. به‌كورتی و پوختی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تانی دیموكراسی پێمان ده‌ڵێت: سه‌قامگیری سیاسی و كاملڕ بوونی دیموكراسی و مامه‌ڵه له‌گه‌لڕ دۆخی قه‌یراناوی وڵات و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی وهه‌ڕه‌شه‌كان و سروشتی كۆمه‌ڵگای فره‌یی ئهوهدهخوازن كه بوونی حكومه‌تی بنكه فراوان ونیشتیمانی خاوه‌ن وتاری یه‌كگرتوو كه‌تیایدا ئهك وبه‌رپرسیاریه‌تی و ده‌سكه‌وت وزیانهكان هاوبه‌شانه بن پێویسته و ده‌بێت دامه‌زرێنرێت.
له‌نموونه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه دیاره كه پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی سیاسی نوإ بوو له سه‌ر ڕێی دیموكراسیه‌تی ڕێچكهگرتووتازهسهرههڵداوی هه‌رێمی كوردستان، عه‌قلانیه‌تی سیاسیش بوو كه حزبه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كان بڕیاریان دا پێكه‌وه حكومه‌ت به‌ڵام كاتێك دیقه‌ت له گوتاری ڕاگه‌یاندن وسیاسی به‌شێك له‌حزبه سیاسیه سه‌ره‌كیه به‌شدار بووه‌كان له كابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌گریت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت جاری واهه‌یه نه‌ك پابه‌ند نین به بنه‌ماكانی حكومه‌تی بنكه فراوان و یه‌كگرتووی نیشتیمانی بگره پرنسیپێكی جه‌وهه‌ری نێو به‌رنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م پإ شێل ده‌كه‌ن كه جه‌خت له‌سه‌ر واقیعی بوونی تواناكانی حكومه‌ت و وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌ش دهكاتلهكاتێكدا خۆیان به‌شداربوون له گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه و هه‌مووان پێی ڕازی بوون بازدانه كه به‌شێوه‌یه‌كه به زه‌قی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه سیاسه‌تی بانێكه‌و دووهه‌وایه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن وبه‌ڕۆژ دهسهڵاتداروبهشهویش ئۆپۆزسیۆنن دهشإ ناو له‌م مۆدیلی گوتاروڕهفتاره كه له‌یه‌ك كاتا هه‌م دهسهڵاتداربی وههم ئۆپۆزسیۆن بنرێت (ئۆپۆسهڵات) با بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كانمان نموونه بهێنینه‌وه: حزبێكی سیاسی سه‌ره‌كی به‌شدار له‌حكومه‌ت كه ژماره‌یه‌ك جومگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه له ههولێرفراكسیۆنه حكومیه‌كه‌ی به‌شه كێكی ده‌سكه‌وته‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وهردهگرإ، له به‌غدا هه‌ندێك له سه‌ركرده ده‌ست ڕۆیشتوهكانی پێشنیاری بڕینی موچهوبودجهی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م نه‌یارانی گه‌لی كوردستان، له‌سلێمانیش حزبه‌كه‌ی هانی خه‌ڵك ده‌دات بۆ خۆپیشاندان له دژی حكومه‌ت، فراكسیۆنه‌كه‌شی له‌په‌رله‌مان به‌یاننامه‌ی پشتگیری بۆ ده‌رده‌كات له‌وه‌ش زیاتر داموده‌زگاكانی ڕاگهیاندیشی دێن و ئه‌م جۆره ڕۆلڕ دابه‌ش كردنهنێگهتیگڤه به ڕوونی وێنا ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه هزرومێشكی هاووڵاتیان. بانموونهیهكی تربهێنینهوه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له‌ژماره (295) ی گۆڤاری لڤین كه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌مسالڕ ده‌رچووه‌و و له‌میانی دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به (دیكتاتۆرودزوخائین) و سه‌رۆكی حكومه‌تیش به (ئه‌ندازیاری وێرانكاری) وه‌سف ده‌كات و دوای ڕاماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته درۆیه ده‌كات، ئه‌مانه قسه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانن كه ئه‌ندامی په‌رله‌مان له وڵات‌دا لوتكه‌ی نوخبه‌ی سیاسی گه‌له و خاوه‌ن باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌و سومبولی سه‌روه‌ری یاسایه‌و وه‌زیفه‌كه‌ی وای لی دهخوازإ هاوسهنگانهوبابهتیانهوبهڵگهوداتادارانه قسه بكات، تۆ له‌وه گهڕإ كه ئه‌م گوتنانه به‌رپرسیاریه‌تی یاساییان لی َ ده‌كه‌وێته‌وه چونكه ئه‌م قسانه ناوزڕاندن وسوكایه‌تی پإ كردن و هاندانیان بۆ توندوتیژی تێدایه جگه له‌مه سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان دیكتاتۆرنیهو سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانیه زۆر ئاسانتره له سه‌لماندنی ئه‌م تۆمه‌تانه ته‌نها یه‌ك نموونه ده‌هێنینه‌وه، كاتێك ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (تۆماس فریدمان) دیداری له‌گه‌لڕ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌ڕێز (ئۆباما) كردوپرسی بۆ بڕیارتاندا به‌رگری له هه‌ولێر بكه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی باشه له فره‌یی وپێكه‌وه‌ژیان و ده‌مانه‌وێت نموونه‌ی ئه‌و له ناوچه‌كه زۆر بێت. ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی سیاسیشه‌وه ئه‌گه‌ر له‌و گوتنه جنێوئاسایانه وردبیته‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌رده‌می بوونی جه‌نگ وقه‌یرانی گه‌وره‌دا كه ده‌بێت گوتاروڕهفتاری پهرلهمانتارببێته هه‌وێنی متمانه‌ی سیاسی ڕێك به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م جۆره گوتاره ئه‌وتۆزه متمانه‌یه‌ی هه‌شه له‌باری ده‌بات ئاخر ئه‌م جۆره گوتاره گوتاری له باربردنی متمانه‌ی سیاسی و لێكترازاندنه له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م په‌رله‌مانتاره به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه لێدوانی داوه! نموونه‌ی تر زۆره‌و به‌وه‌نده لی ده‌گه‌ڕێیین ئه‌و نموونانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه گوتاری به شێك له نوخبه‌ی سیاسی حزبه به‌شداره‌كان له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتاری قولڕ كردنه‌وه‌ی قه‌یران وله‌باربردنی متمانه‌ی سیاسیه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه‌له‌كاتێكدا گوتاروڕهفتاری سیاسی و میدیایی و یاسایی ئه‌و نوخبه سیاسیه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست كردن وبه هێزكردنی متمانه‌ی سیاسی هه‌یه و وه‌ك بیرمه‌ندی سیاسیی (ئیزنشتات) باسی ده‌كات متمانه‌ی سیاسی شتێكی سروشتی نیه و دروست ده‌كرێت و ده‌بێت ده‌ستی پێوه بگیرێت و بخرێته ناو پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی خۆبه‌رهه‌م هێنانه‌وه له‌مه‌دا ئهونوخبهیه له سیاسی وپهرلهمانتارو میدیاكارو ڕۆشنبیر ده‌توانن ڕۆڵێكی مێژوویی مه‌زن بگێڕن، ئاساییه هه‌ریه‌كه‌و موخاته‌به‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی بكات به‌ڵام باش نیه پۆپۆلیستانه و ته‌نها له‌سه‌ربنه‌مای ڕاگرتن وڕازی كردنی هه‌ست وسۆزی ده‌نگده‌ران و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كان گوتاروڕهفتار دابڕێژرێت چونكه وه‌ك زانای سیاسی (ئارنت لیبهارت) خاوه‌نی تێزی دیموكراسیه‌تی پێكه‌وه‌سازان باسی ده‌كات پێكه‌وه‌سازان ویه‌كگرتوویی گوتاروڕهفتار به‌گشتی وله‌سه‌رده‌می قه‌یراندا به‌تایبه‌تی له‌سه‌رئاستی نوخبهوسهركردهسیاسیهكان داده‌ڕێژرێت وئاڕاسته‌ی ئه‌وان ده‌كرێت. به دهربڕنێكی تر پرۆسه‌ی بنیات نانی متمانه‌ی سیاسی ئه‌ركی نوخبه‌ی سیاسی وڵاته و لهباربردنیشی له وێوه شۆڕده‌بێته‌وه، گرنگه په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاسته‌ش دابنێین كه یه‌كگرتوویی وتار له‌سه‌رده‌می قه‌یراندا مانای بێده‌نگی وچاوپۆشین له كه‌موكوڕیه‌كان ومه‌رگی ڕه‌خنه و وه‌لانانی یه‌كجاری جیاوازیه‌كان و تواندنه‌وه‌ی به‌زۆری ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كان له بۆته‌ی ده‌نگ وڕهنگێكدا نیه به‌ڵكو گفتوگۆوئیرادهوبهرپرسیارهیهتی هاوبه‌شه له ده‌ست نیشان كردنی كه‌موكوڕیه‌كان ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و واقیعیانه وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركه له مه‌یدانی حوكمڕانیه‌تیدا وه به‌رجه‌سته‌كردنی ئیراده‌ی هاوبه‌شه له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ومهترسیهكان، جێی خۆیه‌تی جه‌خت له‌سه‌رئه‌و ڕاستییه سیاسیه چه‌سپاوه بكه‌ینه‌وه كه پێمان ده‌ڵی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له كۆمه‌ڵگای فره حزبی ونه‌ته‌وه‌یی وئاینی ومه‌زهه‌بی وكلتووریدا زیاتره هه‌ربۆیه‌ش بوونی حكومه‌تی فره‌حزبی و یه‌كگرتوویی گوتار لهوكۆمهڵگایانهدا وه‌ك پێویستی و ئامرازێكی سه‌ره‌كی ڕووبهڕوبوونهوهو ده‌ربازبوون له قه‌یران و به‌هێزكردنی متمانه‌ی سیاسی په‌نای بۆ ده‌برێت و وه‌گه‌ڕده‌خرێت هه‌رێمی كوردستانیش له‌و جۆره كۆمهڵگاوقهواره سیاسیانه‌یه و ئهلتارناتیڤی تری نیه بۆ ئه‌و گوتنه‌ی كه ده‌ڵێت: با له‌ڕووی حزبی وه‌ك په‌نجه‌كان له یه‌كتری جیابین به‌ڵام له ڕووی نیشتیمانی ئهومهچهكه بین كه ههمووپهنجهكان تیایدا یه‌كگرتوون و پێكه‌وه ته‌وقه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن و پێكه‌وه‌ش مشته‌كۆڵه‌ی جه‌نگ ده‌وه‌شێنن و پێكه‌وه قه‌ڵه‌م و تفه‌نگی خه‌بات هه‌ڵده‌گرن! ئه‌م ڕوانگه‌یه وبڕوابوون پێی هاوكارمان ده‌بێت له پته‌وكردنی متمانه‌ی سیاسی به‌ڵام گرنگه پرسی پته‌وكردنی متمانه‌ی سیاسی و گوتاری یه‌كگرتوو زیاتر بخرێته ناو چوار چێوه‌ی موئه‌سسه‌ساتی و به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا دروست كردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامی له پرۆسه‌ی به دامه‌زراوه‌یی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دامه‌زراندنی سندوقی نه‌وت وگاز، دامه‌زراندنی ده‌زگای دانوستاندن هه‌نگاوی پێویست و باش ده‌بن.