له یه‌كێك له كۆڕه‌كانیدا له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌حمه‌د میره وه‌سفی ڕۆژنامه‌نووسی كرد به سیخوڕ‌و سیخوڕیشی كرده دوو جۆره‌وه،ئه‌و سیخوڕه‌ی كه زانیاری كۆده‌كاته‌وه تاكو خه‌ڵكی له مردن ڕزگار بكا‌و ئه‌و سیخوڕهشی كه زانیاری كۆده‌كاته‌وه تاكو حه‌ڵكی پی بكوژی.
ئه‌م وه‌سفه ڕۆبن هوودیانه بۆ ڕۆژنامه‌نووس پڕ به پێستی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه،چونكه به درێژایی چه‌ندین ساڵی كاركردنی له گۆڤاری لڤین ئه‌و برایه گه‌وره‌ترین كار‌و مه‌زنترین خولیاكانی سیخوڕی كردن بووه به سه‌ر ته‌بایی وپێكه‌وه ژیان وپێشكه‌وتن وهه‌ستی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی كورد‌و خزمه‌ت كردنی كۆنه پیاو كوژو به‌عسی وگه‌وره تێرۆریسته‌كانی دژ به كورد، هاوشانی پێشكه‌ش كردنی زانیاری به هه‌موو ئه‌و سیخوڕانه‌ی كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كورد‌و كوردستان هه‌میشه له نێو شه‌ڕی خۆ به خۆیی و دووبه‌ره‌كی وململانێدا ببینن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی له سه‌ر ده‌كه‌م نووسینێكی ئه‌وه به ناوونیشانی (بارزانی له مانگی ئابدا چی ده‌كات) كه له‌و نووسینه‌دا به ڕوونی ئه‌م كاری سیخوڕیه‌ی خۆی ئاشكۆا ده‌كات،ئه‌ویش له نه‌زانی وكورت بینیی خۆیه‌وه،هه‌روه‌ها له تێنه‌گه‌یشتن وكۆنترۆل نه‌كردنی ئاگایی خۆیه‌وه.
سه‌ره‌تای نووسینه‌كه‌ی به‌وه ده‌ست پی ده‌كات كه ڕابوردووی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له گه‌ڵ ماوه‌ی حوكمڕانیی سه‌دام حوسێنی دكتاتۆر به‌راوورد ده‌كات،سه‌دام به زه‌بروزه‌نگ ماوه‌ی 24 ساڵ واته له 1979 وه حوكم ده‌كات وسه‌رۆكی هه‌رێمیش له 1991ه‌وه حوكمی كولردستان ده‌كات واته 24 ساڵ. ئه‌ویش به‌هۆی خیانه‌ت كردن وكوشتن وزه‌برو زه‌نگه‌وه،و سه‌رده‌می حوكمڕانیی ئه‌و له سه‌رده‌می حوكمڕانیی سه‌دام حوسێن خراپتر بووه چونكه جگه له‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی ڕیزیانی كردووه هیچ ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی نه‌بووه كه هۆكاری هه‌موو ئه‌م شكستیانهیه وجه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌ركردایه‌تیی گه‌وره‌ترین ومه‌زنترین خیانه‌تی كردووه له 31ی ئاب له مێژووی كورددا. هه‌موو نووسینه‌كه‌ش ته‌نها یه‌ك ترسی ئه‌حمه‌د میره ده‌رده‌خات كه كورد‌و حزبه كوردستانیه‌كان جارێكی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم ههڵنهبژێرنهوهوه.
ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌حمه‌د میره شوێنی پرسیار‌و به‌دوادا چوونه،ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نیه كه ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه ده‌كاته سه‌ر كه‌سێك كه ژیان وبهسهرهاتهكانی پێویستیان به شیكردنه‌وه‌و له سه‌ر وه‌ستانه،نه‌ك دانه پاڵی تۆمه‌تی بۆش وبه‌تاڵ. و له پاشاندا هێشتا چه‌ندین مانگ ماوه بۆ ته‌واو بوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم وبۆچی ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دهڕووژێنی
ئه‌وه‌ی شوێنی سه‌رسوڕمانه ئه‌و ته‌نها ده‌رزی به ئاودا دهكاو هه‌ر خۆی خۆی به درۆ ده‌خاته‌وه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه خۆی فڕیودا ده‌توانی خه‌ڵكی دیكه‌ش فڕیودات،له لایه‌كه‌وه به‌م وهسقه ناشرینانه‌وه باسی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات وكه‌چی دوایی ئه‌و وه‌سف وتوانج وتۆمهتباركردنانهی له بیر ده‌چێته‌وه‌و له نووسینه‌كه‌دا ده‌نووسی ( (، دەبێ بارزانی خۆی بڕیاربدا لەسەر جێهێشتنی ئەو كورسییەو ئەگەر وەك خۆیان دەڵێن؛ بارزانی لەئێستادا بووەتە كاریزمایەكی گەورەی نیشتیمانی‌و كورد پێویستی پێیەتی، ئەوە دەبێ بە تەنگ پاراستنی شكۆی كاریزمای خۆیەوە بێ، چونكە هەمیشە پیاوی مەزن لەلوتكەدا كورسی بەجێدەهێڵێ، نەك بە كودەتاو دەركردنی سیاسی.. . هتد)
كه‌واته كه‌سایه‌تیی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی وه‌ك ئه‌گه‌رێكیش بێت،كاریزمایه‌كی گه‌وره‌ی نیشتیمانیه‌و پیاوێكی مه‌زنه‌و مرۆڤێكی شكۆداره) بۆیه شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م داوایه‌ی لی بكرێت وله‌و كاته‌ی كه ئه‌و به دكتاتۆر وه‌سفی ده‌كات ئیتر به چ عهقڵێكهوه ئه‌م داوایه‌ی لی ده‌كات؟
ئه‌م دوو ڕووییه بی شه‌رمانه‌ی ئه‌و برایه،بوێریه‌كی بی ڕێزی كردن ونا ڕه‌وشتیه به‌رامبه‌ر به هه‌موو خوێنه‌رێك به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانه‌شی چه‌ندین ساڵه چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن وسیفهتێكه پڕ به پێستی كه‌سی سیخوڕه. ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی كه‌سی سیخوڕ له پێناوی ئامانجێكی سیخوڕی ته‌نانه‌ت به‌های مرۆڤ وبیركردنهوهشی ده‌خاته ژێر پێیهكانیهوهو هیچ پابه‌ندیه‌كی به هیچ به‌هایه‌كی ڕه‌وشتیه‌وه نامێنی چونكه كه‌سایه‌تی سیخوڕ بۆ خودی خۆی كار ناكات،به‌ڵكو كه‌سێكی به كرێ گیراوه هه‌ر كاتێك ئه‌و كاره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌تی نیشتیمانی ونهتهوهییدا كرد. سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی ته‌ندروست بێت،نایات كه‌سێك وه‌كو خایه‌ن ومرۆڤ كوژ ودكتاتۆر وه‌سف كاو ئنجا بێت و وه‌كو ئه‌گه‌رێكیش پێمان بڵێت ئه‌و كه‌سێكی گه‌وره‌و مه‌زن وخاوه‌ن شكۆ‌و كاریزمایه وئنجا له‌و ئه‌گه‌ره ده‌رمان كاو بمانگه‌یێنێته یه‌قین و به‌م یه‌قینه‌وه داوا له‌و كه‌سه بكات فریای شكۆی خۆی وكاریزماییهكهی بكه‌وێت و به ویستی خۆی ده‌سه‌ڵات جی بێڵی تاكو ئه‌و مه‌زنایه‌تی وكاریزماییهی خۆی بپارێزێت وئه‌و كه‌سێكه كه هه‌موو كورد پێویستیی پێیه‌تی!!؟ ئاخر كه‌س باوه‌ڕ ده‌كات كه‌سی له یه‌ك كاتدا خایه‌ن ودكتاتۆرێكی مه‌زن بێت و نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان په‌رست بێت و له پاشاندا داوای لی بكرێت فریای ئه‌و شكۆ‌و مه‌زنایه‌تیه‌ی بكه‌وێت؟
ئێستا ده‌مانه‌وێت تی بگه‌ین ئه‌و چ كه‌سێكه! دكتاتۆره یا كاریزمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه؟ ئاخر له سیخوڕ زیاتر كی له یه‌ك كاتدا له ناڵ ده‌داو له بزماریش ده‌دات؟
ئه‌و مرۆڤێكی ئازاده چۆن له كه‌سێك ده‌ڕوانی وچۆن لێی ده‌گات،به‌ڵام ئازاد نیه له‌وه‌ی چه‌واشه‌مان بكات،ئێمه‌ی خوێنه‌ریش ئازادین له‌وه‌ی شیكردنه‌وه بۆ ئه‌م دوو ڕووییه ساویلكه‌ییه بكه‌ین،پرسیار بكه‌ین بۆچی به‌م جۆره بیرده‌كاته‌وه؟ بۆچی ده‌یه‌وی فڕیومان بدات وبۆ چ ئامانجێكیش ئه‌م كاره ده‌كات؟
له‌وانه‌یه ڕووداوێكی وه‌ك ئه‌مه‌ی باسی ده‌كه‌م چوونه ژوورهوهیهكه بۆ تێگه‌یشتن له كه‌سایه‌تیی ڕۆژنامه‌نووسی سیخوڕ،ئه‌ویش به سه‌ر هاتی سیخوڕێكی دیكه‌ی وه‌كو عیرفانی قانیعی فهردهو شاد بوونه‌وه‌یه‌تی به دیداری ئه‌حمه‌د میره‌و هه‌ڵوێستی هه‌ر یه‌كێكیان له‌وی دیكه‌و گۆڕانی ئه‌و ههڵوێستانهو دژ به یهكیهكانی.. .. .. .. .. ،ئه‌حمه‌د میره له كۆڕێكی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كه باس له عیرفان ده‌كات، ئه‌و به كه‌سێكی خاوێن ونیشتیمان په‌روه‌ری له قهلهَم ده‌دات،به‌ڵام دوایی به كه‌سێكی خیانه‌تكاری داده‌نێت! عیرفانی قانعی فه‌ردیش له كتێبه‌كه‌ی كه به زمانی فارسیه‌و ناوی (كابوس اوین) ه وا باسی ئه‌حمه‌د میره ده‌كات (احمد میره وباقر هیمن ازدوستان من در نشریه LEVIN كردستان عراق به دیدارم إمدند. انسانهایی شجاع هستند كه در خفقان اقلیم كردستان وحكومت دیكتاتوری قبیله بارزانی، بازهم كرروشكری وخبررسانی انجام می دهند.. .. ) ئاشكرایه كتێبه‌كه‌ی عیرفان بۆ ئامانجێك نووسراوه،كه ئه‌ویش زه‌مینه خۆش كردنه بۆ شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی وپارتی ئاشكراشه له‌م قسانه‌یدا كاك ئه‌حمه‌د به‌و دۆسته بوێره له قه‌ڵه‌م ده‌دات كه ڕووبه‌ڕووی عه‌شره‌تی بارزانی وحكومه‌تی كوردستان بۆته‌وه..
ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووهوهۆكارهكهی چییه؟ له ڕووكه‌شدا وه‌سف كردنی ئه‌حمه‌د میره بۆ عیرفان به خیانه‌تكار،وه‌سفێكه هیچ نه‌بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان تازه نیه‌و نه بۆ كوردانی ڕۆژئاوا كه كه‌س نییه له‌وی كاری ئه‌م سیخوڕه‌و ڕابوردووی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌زانن،ئه‌و كاتانه‌ی كه میره پێی وایه عیرفان خاوێن ودڵسۆز بووه ئوه گه‌مه‌یه‌كی سیخوڕانه ده‌كات! كه‌س نیه ئه‌وه نه‌زانی خانه‌واده‌ی عیرفان چۆن به‌ره‌نگاری شۆڕشه‌كانی كورد بۆته‌وه له كوردستاندا،به‌ڵام وای پی ده‌چێت وه‌سف كردنی ئه‌و به خایه‌ن ودوایی به نیشتیمان په‌روه‌رو خاوێن وئنجا وه‌سف كردنی عیرفانیش بۆ ئه‌حمه‌د میره‌و سه‌یر كردنی به ئازا‌و چاو نه‌ترس ودۆست له سه‌ر كاری دژایه‌تی كردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وحكومه‌تی كوردستان،شوێنی زۆر لێكدانه‌وه‌و پرسیاره،لێره‌دا ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ئه‌حمه‌د میره هه‌ڵه‌یه‌كی ناهوشیاریی لی ڕۆییوه كه ده‌ری ده‌خات ئه‌و چ په‌یوه‌ستێكی له گه‌ڵ ئه‌و سیخوڕه‌دا هه‌یه‌و چی پێكیان ده‌به‌ستێته‌وه؟ كه زه‌قترین ئه‌و پهیوهستانهش دژایه‌تی كردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وحكومه‌تی كوردستانه‌و ئه‌م بابه‌ته هه‌ردوكیان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،كه‌سێك كه له وڵاتێكی دیكه ده‌ژێت ودێت دژایه‌تیی كورد ده‌كات وكه‌سێكی دیكه‌ش له‌م وڵاته ده‌ژێت وهه‌مان كار ده‌كات!! كه‌واته بنه‌مای ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌و میكانیزمه‌كانی چین؟ ئاشكرایه ئه‌م هه‌ڵوێستانه له‌م بنه‌ما نافیكریانهوه سه‌رچاوه ده‌گرن:-
1-نواندنی ده‌سه‌ڵاتی كورد وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكی شكست خوادوو وخایهن وتوندو تیژ‌و دكتاتۆرو پیاو كوژ و ناشرین كردنی كوردستان به هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك
ئه‌و پێی وایه به كردار به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی 24 ساڵه حوكمی كوردستان یا به‌شێكی ده‌كات و له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تاكو ئێستا و له سه‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌و به‌رپرسیاره له هه‌موو ئه‌م شكست خواردن وتاوانانه ( (شەڕی درێژخایەنی ناوخۆ، خیانەتی 31ی ئاب، گەندەڵكاریی بێ‌شومار، تیرۆركردنی سەدان كەس، بەكوشتدانی هەزاران كەس، قەیرانی دارایی، كردنی هەرێم بە مۆڵگەی دەزگا هەواڵگرییەكانی جیهان، شكست لەبواری سیاسەتی نەوتدا، شكست لەبواری سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، لەباربردنی خەونی دەوڵەتی سەربەخۆ، بەدامەزراوەیی نەكردنی حكومەتی هەرێم، كردنی كۆمەڵگای كوردی بە كۆمەڵگایەكی حیزبی، داڕمانی تەواوی جومگەكانی بەڕێوەبردن لەهەرێمدا، داڕزانی بواری پەروەردەو تەندروستی‌و پیشەسازیو كشتوكاڵ‌و.. . هتد) .
به ده‌ر له هه‌موو گرتنه بهرچاوێك،ئه‌م حوكمانه هی كه‌سێكن كه به ڕاستی هه‌ڵگری بیری سیخوڕیه،كه ناخی ته‌نها ڕهشاییهكی ئهموستهچاوهو چاوی به هیچ پێشكه‌وتنێكی ووڵاته‌كه‌ی هه‌ڵنایات وبه‌م ڕههاییهوهش باسی وڵاتی خۆی ده‌كات،كه له ڕاستیشدا منداڵێكیش ده‌زانێت كه مه‌سعوود بارزانی ته‌نها دوو خوله سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و له‌وه‌و پێش ته‌نها سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی بووه،كوردستانیش ئه‌فغانستان نییه تاكو شایه‌سته‌ی ئه‌م وه‌سفانه بێت،وه‌كو بیرهێناوهو شڵۆقاندنی یاده‌وه‌ریی ئه‌م برایه ده‌ڵێین،كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه شاروگونده‌كانی هه‌موو وێران كرابوون ونه ئاو‌و نه كاره‌باو نهقوتابخانهونه نه‌خۆشخانه‌یان تێدا نه‌بوو،پڕبوو له كانیاوی تهقێنراوو كوێر كراو‌و دارستانی سوتاوو بڕاو،دزی وجه‌رده‌یی بڵاو بوبووه‌وه،نه ڕێگاو بانی هه‌بوو و نه كشت وكاڵ ونه پیشه‌سازی، ئابڵوقه‌یه‌كی توندی ناوخۆیی وناوچه‌یی وجیهانیی له سه‌ربوو،خاوه‌نی هیچ مافێك نه‌بوو له به‌غدا،سه‌فه‌ری خه‌ڵك ته‌نها به قاچاخ وله ڕێگه‌ی ئێران وسوریاو توركیاوه بوو كه به ناشرینترین شێواز سووكایه‌تی به خه‌ڵكی كورد ده‌كرا،هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی له گه‌ڵ ده‌ره‌وه له سه‌ر بناغه‌ی مرۆڤایه‌تی بوو،خاوه‌نی هیچ سه‌رچاوه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی نه سیاسی ونه ئابووری بوو به ده‌ره‌وه،به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌توانی ده‌ست بۆ سامانی سروشتیی خۆی به‌رێت وباس كردنی نه‌وت ترسناك ونهخوازراوبوو،یه‌ك ده‌رزی به بی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌دام نه‌ده‌هاته كوردستانه‌وه،خه‌ڵكی زیوان وچهڵتووكیان له گه‌ڵ مشتێك گه‌نم یا گه‌نمه شامی ده‌كرده نان،برسێتی وبی كاری وقات وقڕی كوردستانی گرتبوه‌وه،ڕێكخراوه مرۆڤایه‌تی خوازه‌كان ئاردو دانه‌وێڵه‌یان به سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كرد،ده‌گمه‌ن كه‌سێك هه‌بوو خاوه‌ن ئۆتۆمبێل بێت،بازرگانه‌كان كلیلیان له پاره‌و سامانی خۆیان دابوو،نه سوپه‌ر ماركێتێك ونه یه‌ك كۆمپانیای پیشه‌سازی وبازرگانی له كوردستاندا توانای كاركردنی هه‌بوو،یه‌ك ئوتێلی باش له كوردستاندا نه‌بوو نه یه‌ك شوێنی گه‌شت وگوزاری،نه چێشتخانه‌یه‌كی مۆدێرن و نه باخێكی گشتی.. . هتد به‌ڵام ئێستا پێویست ناكات باسی هیچ بكه‌م هه‌موو شتێك ڕوونه‌و زه‌قه‌و دیاره،ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم،گولستنهوهی كوردستان له زه‌ویی سوتێندراوی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌م باره گه‌شه‌ی ئێستای به به‌راوورد له گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ئه‌وروپا له پاش شه‌ڕی جیهانیی دووه‌مه‌وه بۆ ئێستای،ئبَمه زۆر به خێراتر له‌وان ئه‌و گواستنه‌وه زه‌به‌لاحه‌مان ئه‌نجام داوه و تاكو ئێستاش هه‌ندێك ووڵاتی ئه‌وروپی وئاسیایی نه‌یان توانیوه له‌و وێرانیه ده‌رچن وگواستنهوهیهكی به‌رچاو ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك تۆزقاڵێك هه‌ستی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت ئاوا سه‌یری كوردستان ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك تۆزقاڵێك وڵاتی خۆی خۆش بوێت ئاوا ده‌یبینی؟ ئه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و چییه بۆ ئه‌و ده‌یان وسه‌دان كه‌سایه‌تیه سیاسی وڕۆشنبیری وناسراوانهی ئه‌وروپاو جیهان كه به بینینی ئاستی پێشكه‌وتن له كوردستاندا ده‌ربڕینیان له سه‌رسامیی خۆیان كردووه؟
تاوانبار كردنی ته‌نها یه‌ك كه‌س به هۆكاری شه‌ڕی ناوخۆ،جگه له قین و ڕكێكی پووچ هیچ بۆچوونێكی عه‌قڵانی وهاوسه‌نگی تێدا نیه. زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ش له ئێستادا له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا نیه.
2- چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی وململانی له نێوان حزبه كوردستانیه‌كان له پێناوی لێدانی سیاسیانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ولێدانی هێزه سیاسیه كاریگه‌ره‌كانی ناو كوردستان ودژایه‌تی كردن وسووك وڕیسوا كردنی هه‌موو ڕێكه‌وتن وتهباییهكی نێوان حزبه‌كانی كوردستان.
یه‌كێك له كاره‌كانی سیخوڕ ئه‌وه‌یه،كه به دوای هه‌موو پڕوپاگهندهیهكدا بگه‌ڕێت كه ده‌بنه هۆی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له نێوان هێزه‌كانی وڵاتێكدا،ئه‌ویش به وڕوژاندنێكی چه‌واشه‌كاریانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ستانه‌ی ئه‌و هێزانه به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،هه‌روه‌ك په‌یوه‌ستی نێوان یه‌كێتی وپارتی،پارتی وگۆڕان،با له‌م ڕستانه‌ی نووسینه‌كه‌ی وورد بینه‌وه:-
- بەپێی رێككەوتنی (30) ی حوزەیران كاتی ویلایەتە بۆدرێژكراوەكەی كۆتایی پێدێ، ئەم درێژكردنەوەیە بۆ بارزانی بوو بە خێر‌و هیچی وایشی نەمابوو سەری یەكێتی بخوات‌و لەگۆڕەپانی سیاسی بیكاتەدەرەوە
- رێككەوتنە شومەكەی (30) ی حوزەیرانیش دەتوانێ بێ ئەملاو ئەولا (5) مانگی تر بەبێخەمی لەسەر كورسییەكەی دابنیشێ
- لەئێستاشدا بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستاندا باڵادەستەو هێزەكانی تری ئۆپۆزیسیۆنیش پێگەیان لەپەرلەماندا دیارە، لێرەوە دەكرێ ئەو خاڵە بورووژێنین؛ ئایا درێژكردنەوەی جارێكی تری ویلایەتی بارزانی لەپەرلەماندا (گۆڕان) یش بەدەردی یەكێتی دەبا، یاخود بەپێچەوانەوە ئەم بابەتە دەبێتە قومبەلەیەكی سیاسی‌و جارێكی تر دەستكاریی نەخشەی سیاسیی هەرێم دەكا؟
- بەبۆچوونی ئێمە، پێش ئەوەی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی هەر رووداوێكی نەخوازراو ببێتەوە بەهۆی كورسییەكەی بارزانییەوە
پرسیار ئه‌وه‌یه:-
- ئاخۆ ئه‌حمه‌د میره به لایه‌وه گرنگه یه‌كێتی سه‌ری بخوری یا نه‌خوری؟
- به لایه‌وه گرنگه گۆڕان به هیچ ده‌ردێك بچێت یا نا؟
- ئاماژه دان به شه‌ڕی ناوخۆیی وگۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسیی كوردستان وهاتنه كایه‌وه‌ی ڕووداوی نه‌خوازراو له كوردستان وچاندنی قومبه‌له‌یه‌كی سیاسی له كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی كێدایه؟
- بۆچی ڕێكه‌وتنی نێوان دوو حزب به شووم وه‌سف بكری؟
- له دواییدا مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له پۆسته‌كه‌ی له‌م بار‌و دۆخه ئاڵۆزه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی كێدایهو بۆچی چاره‌نووسی هه‌موو كوردێك به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه؟
هه‌ر كه‌سێك له ئلف وبێی فیكر‌و سیاسه‌ت تی گه‌یشتبێت،له‌م ڕستانه‌وه له‌وه ده‌گات،كه نووسه‌ر نه به لایه‌وه گرنگه گۆڕان ویه‌كێتی وپارتی وگه‌لی كوردستان ونه‌خشه‌ی سیاسی چی‌یان به سه‌ردی ونه خه‌م خۆری كه‌سیشه،له‌وه ده‌گات ئه‌م ڕستانه نیاز پاكی ودڵسۆزیان بۆ هیچ لایه‌نێك تێدا نیه؟ چونكه ئه‌و له یه‌ك شت ده‌گات كه حزبه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێم ههڵنهبژێرنهوهو بكه‌ونه شه‌ڕو ململانێوه‌و كوردستان به‌ره‌و وێرانی وناته‌بایی وكاولكاری بڕوا.
كه‌س نیه له‌وه نه‌گات كه لاواز بوونی كاتیی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به پارتیه‌وه نه‌بووه،سه‌ره‌تا ململانێی نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌و كاته‌وه زه‌ق بوونه‌وه كه به‌ڕێز مام جه‌لال بووه سه‌رۆكی عێراق وكوردستانی جی هێشت وچووه به‌غدا،ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كه حزبه‌كه‌ی پێویستیی پێی بوو له ناویاندا بێت وله گه‌ڵ یه‌كتری كۆیان كاته‌وه،به داخه‌وه‌ش نه‌خۆش كه‌وتنی ئه‌وو دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كاریگه‌ریی خراپی له سه‌ر حزبه‌كه‌ی هه‌بوو ململانێكانی زه‌قتر كرده‌وه،له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كه من خۆم به لامه‌وه گرنگ نیه له‌و ڕێكه‌وتنه كی سه‌ركه‌وتوه‌و له به‌رژه‌وه‌ندیی كێدا بووه به‌ڵام ناتوانم دان به‌وه‌دا نه‌نێم كه هه‌ڵوێست وسیاسه‌تی یه‌كێتی له‌و ڕێكه‌وتن وله‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ری خست كه ئه‌وان دڵسۆزن بۆ ته‌بایی سیاسی له كوردستاندا،هه‌ربۆیه ئه‌و حزبه كاتێك سه‌رۆكه‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیاوه دێته‌وه كوردستان،به‌شێكی زۆری ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی سارد بوبووبوونهوه دیسانه‌وه هاتنه وه ده‌نگ،باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی كوردستان بوو،منداڵێكیش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت كه حزبی گه‌وره‌و خاوه‌ن مێژوو،له ناو ناچێت وبه ده‌رد نافهوتی،كه‌مێك لاواز ده‌بی وكه‌مێكیش له سه‌رده‌می جیا جیادا گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه.
كه‌س نیه ئه‌و ڕاستیه‌ش نه‌زانێت كه هاتنه ناوه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ناو حكومه‌ت ڕووداوێكی زۆر گه‌وره بوو له كوردستاندا، چونكه ئه‌و هیوایه‌ی له لاماندا دروست كرد كه ته‌بایی نێوان سی حزبی گه‌وره له كوردستاندا چ هێزێكی تازه به حكومه‌ت وگه‌لی كوردستان ده‌به‌خشێت،ئاماژه دانیش به شوومیی ڕێكهوتنهكهو وه‌لاوه نانی یه‌ك ڕیزی ونهگهڕان بۆ یه‌ك گرتوویی گه‌لی كوردستان ونانه‌وه‌ی ئاگری بن كاو هاندانی ئه‌م لایه‌ن وئه‌و لایه‌ن بۆ دژایه‌تی وشه‌ڕو قومبه‌له نانه‌وه ته‌نها كاری ئه‌و سیخوڕهیه كه سیخوڕیهكهی بۆ گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كه‌ی نیه وچونكه زۆر ئاشكرایه كه‌چاوی به ته‌بایی وبه به‌هێزیی كوردستان وگه‌له‌كه‌ی هه‌ڵنایات. ئێستاش دێمه‌وه سه‌ر پرسیارهگهوههریهكه،بۆچی ده‌بی مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به لایه‌وه ئه‌وه‌نده گه‌وره بی و وا به زوویی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ست پێكرد؟ ئه‌وه‌تانی ئه‌حمه‌د میره قومبه‌له‌و به‌نزین ده‌رژێنی و كاك عه‌لیش پێی تێدا ده‌خشێنی؟
نه‌مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له پۆسته‌كه‌ی زۆر زۆر گرنگ وپێویسته،نه‌مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هیوایه‌كی گه‌وره دێنێته كایه‌وه،به‌ڵام بۆ كورد نا به‌ڵكو بۆ دوژمنانی كورد‌و هه‌موو ئهوسیخوڕانهی كه له‌و كانیه ئاوده‌خۆنه‌وه كه بۆ كورد وه‌كو ژه‌هره،بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌شمان بڕیار دان نه‌بێت ئه‌م هۆكارانه له پشته‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه‌ن:
1- بینینی گه‌لی كورد‌و حكومه‌ته‌كه‌ی وهكوئاژهڵێكی په‌ت له مل وسه‌ری په‌ته‌كه‌ش به ده‌ست شۆڤێنیه‌كانی به‌غداوه بێت ئامانجی هه‌موو ئه‌و حكومه‌ت وئه‌و لایه‌نانه‌یه كه به گه‌شه سه‌ندنی كوردستان وداڕمانی به‌غدا ته‌نگه تاو بوونه چونكه هه‌موویان ئه‌و ڕاستیه چاك ده‌زانن هه‌تا كاك مه‌سعوود له حوكمدابێت وكاك نێچیریش سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه بێت،ئه‌م خه‌ونه دێرینه نایاته دی،خه‌ونی بینینی عێراقی (موهحهدو كوردی كۆیله كرا‌و) ته‌نانه‌ت له عێراقدا هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تا سه‌ر ئێسقان دوژمنی یه‌كترن، هه‌ر له تایه‌فه گهرهكانهوه تاكو دیموكرات خواز‌و تێرۆریسته‌كان تا ده‌گاته ئاین په‌رست ونه‌ته‌وه په‌رسته‌كان،هه‌موو كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد ببێته‌وه كۆیله‌ی هه‌زار ساڵه‌ی به‌غدا،بۆیه زۆر ئاساییه داعشمان پێوه بنێن ومووچه‌و نانمان ببڕن وچهكمان به بی پشتگیری سیاسیی مه‌سه‌له‌ی كورد بده‌نی وبهمهرجی عێراقی یه‌كگرتوو بمان دوهنی وقهت نه‌هێڵن له ڕووی چه‌كه‌وه بگه‌ینه ئاستی هێزی سه‌ربازیی عێراق وبینیشمان ئه‌وه ئه‌و دوو كه‌سه‌ن كه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و سیاسه‌ت وخهونانه بوونه‌ته‌وه‌و پێدا گرتنیان بۆته سه‌ركێشیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وبهربهستێكی گه‌وره له به‌رده‌م به‌دی هێنانی ئه‌م خه‌ونه. هه‌ربۆیه كه له ده‌روه نه‌یان توانی ئه‌م كاره بكه‌ن ده‌یانه‌وی له ناو ماڵی كوردا ئه‌م كاره بكه‌ن چونكه به درێژایی مێژووشكست و ڕوخانی كورد له ناو ماڵی خۆیدا بووه نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی.
2- بۆ هه‌موو دنیا سه‌لمێندرا كه حكومه‌تی كوردستان وهێزی یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه تاقه هێزێك بوون له ناوچه‌كه كه توانیان ببنه به‌ربه‌ستێكی پۆڵایین به‌رامبه‌ر به هێزی سه‌ربازی وفیكریی داعش،سه‌ركرده‌كانی حكومه‌ت وته‌بایی له كوردستاندا هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م هێزه بوون،بۆیه لابردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له پۆسته‌كه‌ی په‌له كردنه له هێنانه دیی ئه‌و ئامانجه‌ی كه كورد ببێتَه دوژمنی یه‌كتری وداعش تێك وپێكمان بدا‌و خۆمان به بی ئیراده‌و ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ین. چی له‌وه باشتره بۆ ئه‌وان كه هه‌موومان تێك به‌ربین ولهم دۆخه ناخۆشه‌دا خۆمان خۆمان له ناوبه‌رین.
3- بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه كه به درێژایی هه‌زاران كیلۆمه‌تر له به‌ره‌ی جه‌نگ،سه‌رباری ئابڵوقه‌ی ئابووری وكه‌م ده‌رامه‌تی،داعش له‌وه شكستی هێنا په‌شێوی وناڕه‌حه‌تی ومه‌ترسی بێنێته ناو شار‌و گونده‌كانی كوردستانه‌وه‌و ئێستا له به‌رامبه‌ر كورد داعش به‌ره‌و داڕوخان ده‌ڕوات وتوانرا ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌یه له شاره‌كانی كوردستان دوور خرێتهوهو ئێستا كه‌س به ڕاستی هه‌ست به‌وه ناكات ئێمه له شه‌ڕداین وشه‌ڕ نه‌یتوانیوه ژیانمان تێك دات،ئه‌مه‌ش بۆ دانایی وحیكمه‌تی سه‌ركردایه‌تی وهێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش وته‌بایی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه،شڵه‌ژاندنی ئاسایشی كوردستان له ڕێگه‌ی دروست كردنی دووبه‌ره‌كی وئاژاوه نانه‌وه له ناوخۆی كوردستاندا ئه‌و ئامانجه‌یه كه دوژمنانی كورد ده‌یانه‌وی بیكه‌نه واقیعێك له كوردستاندا،چی له‌وه كاریگه‌ر تر هه‌یه بۆ ئه‌م ئامانجه كه كورد ئه‌و ئیراده‌و توانایه‌ی هه‌یه‌تی له ده‌ستی بچی وئاژاوه بخرێته ناو گه‌لی كوردستانه‌وه،چی له‌وه باشتر هه‌یه كاك مه‌سعوود له‌م هاوكێشه‌یه دهركرێته ده‌ره‌وه؟