به‌رله هه‌مووشتی باناوبراوتان پی بناسێنم، (فیفی عه‌بده) خانمێكی هونه‌رمه‌ندی میسرییه له‌بواری سه‌مای ڕۆژهڵاتیدا (كه‌له‌ڕاستیدا سه‌مای عاره‌بیه ودهیانهوی ئهودهستهچهوره به‌سه‌ر گشت گه‌لانی ڕۆژه‌ڵاتدا بسوون) لهوسهمایهدا نیه شان بدات له‌شانی، چونكه گشت پێداویستی و تایبه‌تمه‌ندیه پێویسته‌كان بۆ ژنێكی سه‌ماكه‌ر له‌له‌ش ولارو قه‌دوباڵایدا كۆبۆته‌وه، جگه‌له وریایی و زرنگیی، ده‌زانی چۆنچۆنی كاری ڕۆژانه‌و شه‌وانه‌ی خۆی ڕایی كات، له‌ده‌یان كاری هونه‌ری و زنجیره دراما‌و شانۆیی T. V وفیلمی سه‌ركه‌وتوودا سه‌رتۆپی ئه‌كته‌ره‌كان بووه، له‌فیلمه‌كانی (ڕمرڕه وخمسه رجال، الست اێیله، لست مستهتره، السلم الخلفی و.. .. .. )
ئه‌م ژنهسهماكهره چالاكه له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا، له‌دنیای عاره‌بدا ناووشورهتی وابڵاوبۆته‌وه (به‌تایبه‌ت له میرنشینه‌كانی كه‌نداودا) كه‌شوێنی (تحیه كاریوكا و سامیه جه‌مال و هاله صافی) جارانی (بجداره) گرتۆته‌وه، ئهمهوایه، سوننه‌تی ژیانه‌و دنیا هه‌ر ڕۆژه‌ی بۆكهسێكه، عاره‌ب گوته‌نی (های هی الدنیا، یوم لك ویوم علیك) .
من بۆخۆم، ئه‌م ژنه هونه‌رمه‌نده له‌وكاته‌وه (دوربه‌دور) سه‌رنجی ڕاكێشاوم كه‌له ڕۆژنامه‌یه‌كی میسریدا شتێكی سه‌یرو بوێرانهیم ده‌رباره‌ی چاوپێكه‌وت: { خاتو فیفی عه‌بده‌ی سه‌ماكه‌ری به‌ناوی دوێنی به‌سواری ئوتۆمبیله تازه مۆدێلهكهیهوه، به‌تاقی ته‌نیا بۆههوای پاك هه‌ڵمژین ورد ورد له‌سه‌رخۆ كۆرنیشی نیلی ده‌بڕی، له‌پڕو بی چاوه‌ڕوانی له‌دوره‌وه (نه‌جیب مه‌حفووز 1911 - 2006) ئه‌دیب و نووسه‌ری به‌ناوێی چاوكرد، پیرو كه‌نه‌فت به‌گۆچان و چاویلكه‌و قاپووته دهڵبهكهیهوه، لاره لاره بهشۆسهی شه‌قامه‌كه‌دا ده‌هات، تاكهمی ته‌زووی لاق و جومگه لاوازه‌كانی ده‌رچی. كهفیفی گه‌یشته ئاستی به‌و هه‌موو شۆخی وجوانیهیهوه دابه‌زی و ڕێی پی گرت وپاش سڵاو خۆی لی برده پێشه‌وه‌و گوتی: مامۆستا.. . سه‌رێك هه‌ڵبڕه وتهماشاكه، ئه‌ده‌ب چی لهتۆكردوو بی ئه‌ده‌بیش منی گه‌یاندۆته كوی!!. }
له‌وانه‌یه قسه‌كه‌ی ئه‌م خانمه بۆخۆی ودهوروبهرهكهی خۆی تاڕاده‌یه ڕاستیی پێكابی، هه‌روا بۆئه‌و ڕۆژگاره چهپگهردهی كهنهجیب مه‌حفووز وئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون تێی كه‌وتبوون، به‌ڵام گرنگ ئه‌و بوێرییه یه لهدهربڕینهكهدا.. . له‌وساوه ناوی ئه‌م ژنه له بیرمدا چه‌سپاوه، له‌خۆمه‌وه له‌دوی ده‌نگ وباسه‌كانی ده‌گه‌ڕێم. دواین شتێك سه‌باره‌ت به‌و، چاوپێكه‌وتنێكه له‌ڕۆژنامه‌ی (المدی) له‌م چه‌ندانه‌دا له‌گه‌ڵی كراوه (*) له‌مه‌شدا دیسان ڕاستیی لایه‌كی ژیانی تایبه‌تی خۆی پیشانده‌دات و لهوهڵامهكانیدا سڵناكاتهوه. لێی ده‌پرسن: ڕاسته ده‌ڵێن تۆژنێكی نه‌خوێنده‌واری؟. گورج ده‌ڵی:
{ سوپاس بۆخوا به‌سنیه ده‌زانم بنووسم وبخوێنمهوه، چ عه‌یبی تێدایه خوێندنم ته‌واو نه‌كردبی، هونه‌ر چ ئیحتیاجی بهبڕوانامهیه؟! چونكه به‌هره‌یه، منیش گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌م هاله باخه‌ڵدا، بڕوانامه‌ی ژیان، به‌جۆرێك ده‌زانم چۆن مامه‌ڵه له‌ته‌ك نه‌خوێنده‌وارو هه‌ژارێك ودهوڵهمهندێكدا بكه‌م، ئه‌مه‌ش بۆخۆی ته‌رحه رۆشنبیرییه‌كه هه‌تا خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكانیش نییانه. }
بوێری وحه‌قیقه‌ته ڕوتهكهی ناو وه‌ڵامی ئه‌م ژنه له‌وه‌دایه كه‌وه‌ك بۆمبایه‌كی ده‌نگی پانتاییه‌كی زۆرفرهوان ده‌گرێته‌وه‌و زۆرێكیش دادهچڵهكێنی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی لهفبفی عه‌بده نهخوێندهوارترن و ڕۆژگارهكه هاویشتونیهته شوێنی كه شایسته‌ی نین و خۆیشیان به‌یه‌ك له بیرمه‌ندو فه‌یله‌سووفه‌كانی زه‌مان ده‌ناسێنن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
* المدی. جریده: ع 3240، 18 / 12 / 2014 ێ 19