دوینی له پاریس كوبونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدرا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا چه‌ندیین ده‌وله‌تی ئه‌ندام له كومهلگای نیودهولهیت ئه‌مریكا و عیراق به‌شداریان كرد، ئه‌م كوبهنهوهیه تایبه‌ت بوو بو جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و خوَڕ]چكخستنی وڵاتانی ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا له‌جه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، شه‌ڕێك كه به هه‌قیقه‌ت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، ته‌نها پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیڕاق، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستهوخوَ له‌شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره دووژمنه‌كانی ده‌وڵه‌تی اسلامی داعش.
به‌ڵام مخابن، ڕیچكخهرانی ئه‌م كوَنفرانسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سهروَكایهتی هه‌رێمیان داوه‌تی ئه‌م كوَبوونهوه گرینگه نه‌كرد.
دیاره له‌و كوَنفرانسه، هه‌ریه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كوَماری اسلامی ایران و سوریا و ڕوسیا به‌شداریان پێنه‌كراوه، له‌كاتێكدا، ده‌بوایه، هه‌ریه‌كه له سه‌ركردایه‌تی كوردستان و ئیران داوه‌ت بكرابان، چوونكه ئه‌م دوولایانه راستهوخوَ به‌شدارن له‌و شه‌ڕ و ئوَپێراسیوَنانهی كه ڕوچژانه دژی داعش ئه‌نجام ده‌درێت.
لیره‌دا و شایسته‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، كه ده‌بێت له‌ئاستی زوَر به‌رز، نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خوَمان وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان، بگهیننینه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا و ڕ]چكخهرانی ئه‌و كوَنفرانسه، ده‌بوایه كورد له‌ئاستی ئه‌و قووربانیه گه‌وره‌یه‌دان،، لهشهڕیچكدان له‌جیاتی هه‌موو جیهانی پێشكه‌وتوو و وڵاتانی ئه‌وڕوپا، ده‌بوایه له‌ته‌ك جه‌نابی حه‌یده‌ر عه‌بادی، جه‌نابی مسعود بارزانی سهروچكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری ئه‌م كوَنفرانسهی كردبا،، من پێم وایه ئه‌مه‌ی له‌پاریس كرا، بێحوورمهتیهكی ئێجگار گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ڕوّڵ و هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی مه‌یدانی جه‌نگ له دژی داعش.
ئه‌وه‌ی له سه‌روبه‌ندی كونفرانسی ئاریس روویدا، ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی سیاسی و جیوبولهتیكی بوَ بكرێت، وه له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش، نه‌بوونی هیچ هه‌ماهه‌نگی و بهشداریپنهكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و جوَره كوَنفرانسانه كه به‌تایبه‌ت كه پرسه‌كه مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مانه و شه‌ڕه دژی هیزێكی تووندڕه وی وه‌كوو ده‌وله‌تی ئیسلامی داعش، مایه‌ی نێگه‌رانی و دڵه‌راوكێی زیاتره
ئه‌وه‌ی له پاریس ڕوویدا سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه كه ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تی ئه‌وڕوپا گرتویه‌تی به‌ر، ده‌بێت هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م تێڕوانینه ناكامڵ و ناواقیعیانه بدرێت،، ده‌بێت راستهوخوَ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌تڕه‌ح بكرێت، وه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگاته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و یه‌كیه‌تی ئه‌ورپا.
له‌سه‌ر ئاستی عیڕاقیش، ده‌بێت، سهروَكایهتی هه‌رێمی كوردستان به‌جیددی گفتووگوَ بكات له ڕوچڵ و پێگه و هه‌یبه‌تی خوَمان له ئاستی عیڕاق، ده‌بێت داوا بكه‌ین له‌ئاستی باڵا وه‌كوو كورد به‌شداربین له‌و جوَره كوَنفرانس و كوَبوونهوه نێوده‌وڵه‌تیانه.
ئه‌م ڕوداوه كاریگه‌ری مه‌نفی و خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پڕوسه‌ی ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه داعش داگیریانی كردووه، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا، هێز و لایانه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر‌و باشتر له‌ده‌وری سهروَكایهتی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی سهروَك مسعود بارزانی كوَببنهوه، وه به‌هه‌موو هێزێكیان پشتگیری له بڕیارده‌ری سیاسی هه‌رێم و سهروَكایهتی هه‌رێم بكه‌ن.
له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان، باشترین وه‌ڵامی سیاسی بێت بوَ ئه‌و لایان و وڵاتانه‌ی كه بڕیاریان دا هه‌رێمی كوردستان به‌شدار نه‌بێت له كوَبوونهوهی پاریس دژ به داعش.
خه‌سره‌و پیرباڵ