له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی شكستی به‌رچاوی هێناوه له زۆربه‌ی بواره‌كانی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و پایه‌كانی دوا به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پایزی پار ئیتر ئه‌م پارته ئۆقره‌ی لێ براوه بۆ پاساو هێنان و به‌هانه فرۆشتن به یار و نه‌یاره‌كانی كه گوایه هه‌ر ئه‌و به‌رپرس نه‌بووه و نیه له نه‌هامه‌تیه له بن نه‌هاتووه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان
یه‌كه‌م: له‌و كاته‌وه كه نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی یه‌كێتی له سلێمانی (بزتنه‌وه‌ی گۆران) چوه ناو حكومه‌ته‌وه و به‌شداری كرد له پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان ئیتر یه‌كێتی ده‌ستی دایه كاری ئۆپۆزسیۆنی شه‌رمانه و نه‌زۆكانه له هه‌وڵدا بوه بۆ له خشته بردن و چه‌واشه كردنی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه سیاسیه‌كان كه گوایه ئیتر یه‌كێتی به ته‌نیا به‌رپرس نیه له قه‌یران و تراجیدیهكان به‌ڵكو ئه‌وه گۆرانه ده‌بێ وه‌ڵامی هه‌بێ ئه‌گه‌رچی خودی بزتنه‌وه‌ی گۆران به ته‌واوه‌تی گه‌یشته بن به‌ست له په‌یوه‌ند به كه‌نار خستن و له خشته‌بردنی باڵی ده‌ست رۆیشتوی ناو یه‌كێتی و ناچار بوون له كۆتایدا به نزیك بوونه‌وه له پارتی و سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی،
دووه‌م: یه‌كێتی نیشتمانی له گه‌رمه‌ی قه‌یران و كێشه ناوخۆیه‌كانی و تێوه‌گلان و نوقم بوونی له گه‌نده‌ڵی و ره‌شه‌كوژی و ئه‌ڵقه له گوێی بۆ ئێران كه‌وته گه‌ران به دوای كێشه نه‌ته‌وه‌یی و دۆزه ههڵپهرسراوهكانی گه‌لی كورد له هه‌رچوارپارچه‌كه وه‌ك كێشه‌ی كه‌ركوك و پشتگیری كردنی (PKK) و پارته‌كانی رۆژئاوا و ناكۆكیه‌كانی له گه‌ڵ نه‌یاره مێژوویه‌كه‌ی (پارتی دیموكراتی كوردستان) له وابه‌سته به قه‌ڵه‌مره‌وی ئه‌و پارته له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا جگه له هێرش و هاتنی تووندرهوهكانی (داعش) بۆ قوڵایی سنووره‌كانی كوردستان كه ئه‌مه‌ش شانسێكی دانسقه‌ی بۆ یه‌كێتی ره‌خساند كه بێته‌وه سه‌ر شانۆی سه‌ربازی و عه‌سكه‌رتاری و ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی وه‌ك تاكه هێزی به‌رگریكه‌ری كاریگه‌ر له بزتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و قارمانی جهنَگ و تێكۆشان له كاتێكدا نیوه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه ده‌ناڵێنێ به ده‌ست سیاسه‌ت و بێ باكی و پشت كردنی ته‌واوی ئه‌وان له هه‌موو به‌هاو پرینسیپه نیشتمان و مرۆیه‌كان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان
سێهه‌م: به‌رپا كردنی سیاسه‌تی دووفاقی و خوێن ساردی له په‌یوه‌ست به مووچه‌ی براوی فه‌رمانبه‌ره‌كانی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و كاته‌وه له مهر هاندانی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی سه‌ری ئه‌و كاته‌ی ئه‌و حكومه‌ته بۆ برینی مووچه له لایه‌كه‌وه و بازرگانی كردنی سه‌رانی سه‌ربازی و به‌رپرسه‌كانی له هێڵی پێشه‌وه‌ی بهرانَگاربوونهوه و له گه‌رمه‌ی جهنَگ و به‌رخودی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له گه‌ل داعشدا به چه‌ك و نه‌وت له لایه‌كی تره‌وه كه یه‌كێكه له ترسناك و ناپاك ترین سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه ته‌نها ووشه‌ی ( (قێزه‌وون) ) رهنَگه پێناسه‌ی و شه‌رمه‌زاری ئه‌و كاره نانیشتمانیانه بكات، ئه‌و كارنامه‌یه به‌شێكی ته‌ڵخی تره له به‌رنامه و سیناریۆی ره‌شی ئه‌و پارته كه له پێناوی مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا سڵ ناكاته‌وه و په‌ی به كام سیاسه‌ته نامرۆیه و كام ره‌فتاره ناجوامێرانه‌یه ده‌بات،
شرۆڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد گه‌رمیانی
سلێمانی