هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دلسۆزی یه‌كێتین و رۆژگاریك عومری شیرین و ساته‌كانی گهنجیهتیان بهخهباتكردن له‌ریزه‌كانی ئه‌م حیزبه به‌رێكردوه، له‌دوای كۆنگره‌ی سێوه جاویان بریبوه ئهوئهنجومهنهی كه دهنگیبێدرا و دامه‌زرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تی و نه‌هێشتنی ته‌كه‌تول، به‌ڵام جاوهروانیهكان بێچهوانهبونهوه و ئێستا نازانرێت چۆن و به‌چ رێگه‌یه‌ك سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حیزبه خۆیان له گرفته‌كانی ئه‌نجومه‌ن لاده‌ن كه هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆنترۆڵی بریار و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نی كردوه و به‌ئاره‌زوو و ویستی شه‌خسی خۆی له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاریده‌هێنێت و خه‌ریكی ته‌ێفیه‌كردنی حساباته سیاسیهكانیهتی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتیی كه‌هه‌ندێك له‌م كێشانه‌ی سه‌رچاوه‌كانیان بۆ ساڵانی شه‌ری شاخ و ململانێ ناوخۆییه‌كانی باڵه‌كانی یه‌كێتیی ده‌گه‌رێته‌وه.
عادل مراد كهلهكۆنگرهی سێ وازی هێناو بهوحسابهی رێگه ده‌كاته‌وه بۆهاتنه پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكی تازه، به‌ڵام كاتێك دانرایه‌وه له‌ئه‌نجومه‌ن ده‌ركه‌وت كه نه‌ك حه‌زی له‌ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌یه به‌ڵكو ناتوانێت هه‌زمی ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه بكات كه‌به‌شێكیان خه‌ڵكانی تازه و گه‌نجیش بوون و خۆی به‌وان گه‌وره‌تر ده‌زانێت و به‌رده‌وام له كۆر و كۆبونهوهكانیدا هێرشی ناره‌وایان ده‌كاته سه‌ر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند هانده‌دات بۆئه‌وه‌ی بێرێزی بكات به‌رامبه‌ریان. له‌دوای هاتنیشی به‌رده‌وام كاری بۆ ناوبانگ په‌یداكردنی شه‌خسی كردوه و كاره حیزبیه‌كانی وه‌لاناوه و ئه‌نجومه‌نی توشی قه‌یرانی بێناسنامهكردوه به‌جۆرێك كه نازانرێت مه‌هامی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌زگا ههلبژێراوهی یه‌كێتیی چیه‌و رۆژانه خه‌ریكی چین و تائیستا له‌دوای كۆنگره‌وه توانیویانه چه‌ند له ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كاربهێنن و یه‌كێتیی له ئه‌زمه‌ی ته‌كه‌تول و قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌رباز بكه‌ن و له‌ئیستا كاروباری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن جگهلهچاخواردنهوهی رۆژانه هیچ شتێكی تر نیه و وه‌ك لاشه‌یه‌كی مردووی لێهاتوه.
سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی عادل مراد به‌شێوه‌یه‌كه ئیستا ده‌سه‌ڵاتی بانگكردنی لێپرسراوانی حیزب له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند سه‌نراوه‌ته‌وه و خودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش لیژنه‌یه‌كی له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی لهسهرگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێنمایی حیزب لانهداتن واته یه‌كێتیی سه‌رباری كێشه‌ی باڵه‌كانی به‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نه‌وه گیری خواردوه و ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دروستكردوه.
تێكه‌ڵكردنی غه‌ره‌زی شه‌خسی به‌كاروباری حیزبی له‌لایه‌ن عادل مرادهوه هۆكاری قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتییه كه دواهه‌م جار رقی به‌سه‌ر به‌رهه‌م ێالحدا رشت و بێباكانه بێی وت ده‌توانێت یه‌كێتیی جێبهێڵێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه زور له برهم نزیك بوو به‌ڵام كه‌زانی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌هێزن بایدایه‌وه‌و به‌مه‌ش جگه‌له مه‌لابه‌ختیار و حاكم قادر كهههرلهكۆنهوه قسه‌ی ناشرین ده‌خاته دوایان له‌گه‌ڵ سه‌عدی پیره، شیخ جه‌عفه‌ر، محمود سه‌نگاوی، فریاد ره‌واندزی، ئازاد جوندیانی به‌رده‌وام به‌قسه‌ی نابه‌جی هه‌وڵی سوككردنیان ده‌دات و ئه‌م رقه شه‌خسیانه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئیفلیج كردوه و رۆژانه‌ش به‌هۆكاری جیا خه‌ریكی تانه‌وته‌شه‌ره له كۆسره‌ت ره‌سول و ده‌ڵێت هه‌ر خه‌ریكی كورهكانیهتی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.