
دراما وشه‌یه‌كی (گریكی) كۆنه، به مانای كارێ یان روداوێك دێ، به تێگه‌یشتنی گریكیه كۆنه‌كان دراما كارێكی گێرانه‌وه‌یه به سی جۆر (كۆمیدی، تراژیدی، تراژیكۆمیدی)
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه دێمه سه‌ر ناوه‌رۆكی باسه‌كه‌م و تێڕوانینم سه‌باره‌ت به (درامای سۆما) كه زنجیره درامایه‌كی نوێی كۆمپانیای (مه‌ستی فیلم) ه له نوسینی (عه‌لی سه‌بری) و ئاماده‌كردنی سیناریۆ (كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا) و ده‌رهێنانی (فوئاد جه‌لال) له كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس په‌خش كرا، پێویسته ئه‌وه بڵێم كه هێزی دراماكه رایكێشام كه بتوانم به‌م چه‌ند بهرهگرافه بنوسم هه‌رچه‌نده من ته‌نها بینه‌رێكی ئاسایی دراماكه بووم به‌ڵام به‌رده‌وام عه‌شقی هونه‌ر له‌گه‌ڵما ئه‌ژی و هه‌میشه هونه‌ر له‌كوی من ئاماده ده‌بم له‌و مه‌یدانه.
سۆما نیشاندانی روانگه‌و بابه‌ت و ته‌كنیك و به‌شێكی زۆریش نواندن، (سۆما) تا ئاستێكی چاك ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی كه پێویسته بۆ درامایه‌كی سه‌رده‌م هه‌ر له چنین و رستنی ئه‌مه‌ش وای كرد بینه‌ر بۆلای خۆی به‌ند بكات و خولیای به‌رده‌وامی ببینینی لا دروست بكا.. .
ئه‌توانم بڵێم (درامای سۆما) سه‌ركه‌وتوو بوو وای له‌بینه‌ر كرد توشی تێڕامان ببی و له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نه پڕ له ئازاره‌كانی، وای كرد به‌رده‌وام له بیركردنه‌وه‌دا بژین (سۆما) ڕێز‌و سۆمای بۆ چاوی بینه‌ر گه‌رانده‌وه‌و شكۆی بۆ بیر‌و بۆچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دایه‌وه، ئه‌م درامایه كاری ته‌واوی كرد بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی بینه‌ر، ئه‌وه‌ی پی وتین كه ئێمه میلله‌تێكین ده‌توانین كاری جوان بكه‌ین ئه‌گه‌ر بیه‌ڵن و زه‌مینه له‌بار بی.. .
ئه‌گه‌ر كارێكی تر له‌م درامایه جوانتر نه‌بینم ئه‌وا پێویسته مه‌رگی ناوه‌خته ڕابگه‌یه‌نم به‌رامبه‌ر به به‌ڵێن دان به عه‌قڵ و هزرم، پێم وایه كاتی ده‌رهێنه‌ر ئه‌گه‌ڕی به‌دوای درامایه‌كدا ده‌بی پلانێكی داریژراوی بۆ سه‌رله‌به‌ری نوسینه‌كه هه‌بی (روانین) و روئیای خۆی كه به‌چ شێوه‌یه‌ك كاربكاو ستایلی خۆی دیاری بكا من ئه‌مه‌م به‌دی كرد له ده‌ستپێكی دراما هه‌تا كۆتایی..
هه‌موو ئه‌و وشه سارد‌و سڕ‌و مردووانه له كاری نواندنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته بینه‌رو نواندنیش كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی دراماكه‌ی له‌خۆگرتبوو به‌گشتی، جگه له كاری ته‌كنیكی كه چه‌ندین بیروبۆچونی تازه‌و ئه‌زموونی نوێی هێنابوه ئاراوه به‌راستی هونه‌ر پێویستی به جورئه‌ته ئه‌توانم بڵێم (درامای سۆما) جورئه‌تی كرد بڵی ئه‌گه‌ر ده‌رگاكان كراوه نه‌بن ئه‌وا په‌نجه‌ره‌كان ئاوه‌ڵان (فوئاد جه‌لال) به‌درامای سۆما زیندووبونه‌وه‌ی درامای كوردی پێ راگه‌یاندین توانی رۆح و هێز بۆ دراما بگه‌رێنێته‌وه (درامای سۆما) ته‌حه‌دای ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی ئه‌مرۆی هه‌ریمی كوردستانی كرد كه له چه‌ندین قه‌یرانه‌وه ئاڵاوه توانی جارێكی تر له‌و په‌ڵه هه‌وره ره‌شه بمانهێنێته ده‌ره‌وه به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روون بڕوانین ده‌ستخۆشی بۆ مه‌ستی فیلم و پاشان بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس هیوادارم هه‌میشه ده‌رگا واڵابن بۆ خزمه‌ت كردنی هونه‌ری كوردی به تایبه‌ت دراما.
