
چاوه‌كانت نزای نوێژمن
هه‌موو تنۆكی ئه‌شك لووشم ده‌ده‌ن
چاوه‌كانت ئازارن و گرمۆڵه‌م ده‌كه‌ن
گڕێكه و مۆڵم ده‌دا
نه‌كه‌ی ناپاكانه خوێن بڕێژی
چاوه‌كانت جۆگه‌ی رووبارن
ته‌می خۆشی هه‌ورن
چاوه‌كانت كانیاوی بێ ده‌نگین
بۆنن له نێو شادهمارما
فرمێسكی چاوه‌كانت گڕم تێبه‌رده‌دا
كڵپهن خه‌مه‌كانم زیاد ده‌كه‌ن
نه‌كه‌ی ناپاكانه خوێنی بڕێژی
دڵ ئاشقی چاوانه
چ ئه‌وینێ دڵ بۆی به په‌رۆشه
دیارییه‌كانی شه‌وانی سه‌رمه‌ستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.