دوا به دوای كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌عسیه‌كان له عێراقدا و ده‌ست به‌كاربوونی سێ كابینه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك (عه‌للاوی، جه‌عفه‌ری، مالكی) ئێسته‌ش (عه‌بادی) و به‌شداری به‌رچاوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، له هه‌ریه‌ك له‌و حكومه‌تانه‌دا، هۆكاری زیندوكردنه‌وه‌ی هیواو ئاوات بوو، له دڵی تاكه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا. به‌و ده‌لیله‌ی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو قورساییانه‌وه به‌شدار بوون. له داڕشتنی به‌رنامه‌و سیاسه‌ت و ستراتیجی هه‌ریه‌ك له‌و حكومه‌تانه‌ی، كه له پاش دیكتاتۆریه‌ت ده‌ست به‌كار بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، له هه‌ریه‌ك له‌و حكومه‌تانه ڕوویداو له جێی ئه‌و گومانه باشانه‌دا نه‌بوون، كه‌خه‌ڵكی كوردستان پێی ده‌بردن. به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی دواییان، كهكابینهكهی (عه‌بادی) یه، هه‌رچه‌نده، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا، چه‌ند خاڵێكی ئیجابی له خۆ گرتبوو، به‌ڵام ئه‌و گفتانه نه‌چوونه بواری كردارییه‌وه له چوارچێوه‌و ڕووپه‌ڕی سهركاغهزهكان تێپه‌ڕی نه‌كرد.
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووش‌دا، هه‌ریه‌ك له‌و حكومه‌تانه‌ی به‌غداد سستیان نواندووه، له به‌رامبه‌ر مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌میشه یارییان به كات كردووه، به مه‌به‌ستی دواخستن و پشتگوێ خستنی داواكانی گه‌لی كورد، له دیارترینی ئه‌و داوا‌و مافانه‌ش، پشتگوێ خستن و دواخستنی مادده‌ی (140) بوو هه‌تا به جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌كه گه‌یشت، هه‌روه‌ها دروست كردنی گرفت و كێشه له‌به‌رده‌م موچه و بودجه‌ی هه‌رێم و، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌رێگه‌ی (كۆمۆوه) كه حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد،، و چه‌ندان گرفتی تر، كه تا هه‌ند كه حكومه‌ته‌كه‌ی (عه‌بادی) خۆی له دابینكردنی ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییانه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دزێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه‌ش ناكامڵی به‌ڕێوه‌بردن له حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤینی و عروبی كه له پشت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاربه‌ده‌ستانی به‌غداوه بوونی هه‌یه. هه‌میشه به‌رپرسانی به‌غداد مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به زیاد، ده‌زانێت و كهمترخهمه له ئاستیا، بۆیه وه‌ك ده‌بینرێ سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكی نوێ ده‌بێت شه‌رێكی سیاسی بكرێت له به‌غداد، به مه‌به‌ستی سه‌ندنی مافه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. ئه‌و پرسیاره‌ی لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بكرێت ئه‌وه‌یه ئایا ته‌نها حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی به‌رپرسه له‌ئاستی فه‌رامۆش كردنی ماف و داواكانی خه‌ڵكی كوردستان؟ له ڕاستیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌لای هه‌ر كه‌سێكی ژیر به (نه‌خێر) ه، چونكه گه‌ر ته‌ماشایه‌كی سیاسه‌ت و ئه‌دای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی خه‌ڵكی كوردستاندا بكه‌ین (كه له‌مڕۆدا خۆی له سه‌ركردایه‌تی پێنج پارتی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه) ئه‌وا ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت، كه سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانیان له ئاستی پێویستدا نه‌بووه، یان ڕاستتر بڵێین سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌جێنداو به‌رنامه‌یه‌كی ئاشكرا‌و ڕاگه‌یانراویان نه‌بووه، له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ناوهندو كۆی پێكهاته سیاسیه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق. ئه‌م بێ به‌رنامه‌ییه‌ش وای كردووه، كه مافه‌كانی كورد له ناوه‌نددا، په‌راوێز بخرێن. له لایه‌كی تره‌وه سه‌باره‌ت به كۆی پێكهاته‌ی نوێنه‌رانی كورد، له به‌غداد، هه‌ست به جۆرێ له بێ ئاگا بوون له یه‌كدی و دووفاقی ده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی، له‌لایه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، یاداشتی ناڕه‌زایی و بێ زاری، له سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی عه‌بادی ئه‌ده‌نه حكومه‌ت و داوای به ده‌مه‌وه هاتنی ده‌كه‌ن له‌و حكومه‌ته به مه‌به‌ستی داخوازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر ئاسته باڵاكانی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدادو له هه‌ولێر، په‌یتا په‌یتا پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی دووپات ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌یان موراوهغهی نواندووه به‌رامبه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. خاڵێكیتر كه گرنگه ئاماژه‌ی پێ بكرێت، ئه‌و ڕێكه‌وتن و یاداشته (سێ چوار) قۆڵیانهیه، كه له لایه‌ن پارته دهسهڵاتدارهكانب كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی تر له چه‌ند مانگی ڕابردوودا واژۆ كران، بێگومان سه‌رجه‌می ئه‌و پارتانه هه‌مان ئه‌و پارتانه‌ن، كه له پێنچ ساڵی ڕابردوودا، سه‌ركرده‌كانی كورد مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون و ، ڕێگر بوون له به‌رده‌م داواكانی كورددا، گه‌ر وا بێ، ئه‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتنه تازانه له پای چی؟