
بۆ / سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
كۆمیته‌ی ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه
بابه‌ت / سكاڵا له دژ ده‌وڵه‌تی نه‌رویج و ده‌زگای زانیاری و ئاسایشی یه‌كێتی
رێزداران.. ..
زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانای كه په‌نابه‌رانی كورد رووی لێ ئه‌كرد له دوای رووداوه‌كانی هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا گۆردران بۆ ده‌وڵه‌تی پۆلیسی به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی نه‌رویج كه به گووته‌ی سویدێكان ( (دوا كۆماره له كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤێت كه هێشتا نه‌روخاوه) ) ،
تایبه‌ت به خۆم له دوای ده‌ركردنم له كوردستان و راو نانم له لایه‌ن ده‌زگای زانیاریه‌وه له ساڵی (2000) وه و وازهێنانم له پارته‌كه‌ی (ایاد علاوی) له (2005) ئیتر له بره‌وی ئه‌وه‌دا بووم كه نیشته جێی تاراوگه بم بۆ هه‌تا هه‌تایه، فایل و كه‌سێكی یه‌كجار ئاڵۆزم بوو كه له دوام هاتبوو بۆ ئه‌وروپا چونكه من به فه‌رمی بانَگهێشتی ده‌وڵه‌تی (المانیا) كرام و دواتر ئه‌و فایلانه هات بۆ نه‌رویج،
نه‌ك وه‌ك هه‌ر په‌ناهه‌نده‌یه‌ك من له ناو ده‌زگای هه‌واڵگیری نه‌رویج) ئه‌نته‌رڤیو كرام (و دواتر مافی په‌نابه‌ریم وه‌رگرت به‌ڵام به مه‌رجی مانه‌وه‌م له‌وێ كه تێ گه‌شتم یانی چی،دواتر دامه‌زراندنم له چه‌ند پۆستی گرنَگ له وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ری وه‌ك راوێژكار و به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ههڵسهنَگاندنی زانیاری تاوه‌كو به‌شداری كردنم له به‌رنامه‌یه‌كی (تۆپ سیكرتTop Secret) به ناوی (سیخوری ستراتیجی S. S) بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و ناردن بۆ (عراق) له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، لێره‌دا من ده‌ستم كرد به ركابه‌ری و قایل نه‌بوون به‌و كاره تاوه‌كو كار گه‌یشته ئه‌وپه‌ری له سزادان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی وه‌ك:
(1) بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی (2) ساڵ ده‌ست به‌سه‌ری له ماڵێكدا له باكووری نه‌رویج، به هه‌موو ووردهكاریكانی جهنَگی سایكۆلۆجی وه‌ك بێ به‌ش كردن له خه‌و و ده‌رچوون و په‌یوه‌ندی كردن به جیهانی ده‌ره‌وه، به مه‌به‌ستی له ناو بردنم به ده‌ستی خۆم یان هزر له ده‌ست بده‌م له ژێر فشار و گوشاری جهنَگی ده‌روونی بێ به‌زییانه و فرێدانم له كونجی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان له رێگه‌ی سرنجێك كه بۆ ئه‌و كۆتایی هاتنه هه‌یه و ئاماده كراوه به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشه له بره‌وی خۆ كوشتنه،
(2) ساڵ و نیوێك مانه‌وه به زۆره‌ملێ له (شه‌ماعیه Bedlam) به بێ راپۆرتی دكتۆر و یان نووسینی داوو ده‌رمان، به‌ر له گه‌رانه‌وه‌م به هه‌فته‌یه‌ك پشكنینم كرد بۆ مێشكم به ئامێری (له‌ره‌ی موگناتیسی Magnetic Resonance) كه تازه ترین ئامێره له بواری ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشیه هزرێكان، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم كه له دوای ئه‌و هه‌موو جهنَگه ده‌روونی و ستهمكاریانه هێشتا مێشكم له ده‌ست نه‌داوه و كۆپیه‌كی هێشتا لامه چونكه نه‌رویج و زانیاری ئه‌و په‌رگرافه وه‌ك كارتی فشار و ناوزراندن به كار دێنن،
(3) لێ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری و كار و خانووه‌كه‌م له ناو پایته‌ختی (اسلو) و دواتریش دیپۆرت كردنهوهم به شێوه‌یه‌كی سووكایه‌تی ئامێز له دوای ئه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی عیراق له نه‌رویج به كهیسهكهمی زانی و فشاری خسته سه‌ریان بۆ ده‌رباز كردن و ناردنه‌وه‌م له ژێر سه‌رپه‌رشتی خودی (سه‌فیری عیراق له نه‌رویج) به‌رێز (سندس عمر علی) ، شایانی باسه سه‌فاره‌تی عیراق له نه‌رویج بۆ (2) جار نامه‌ی ناره‌زایه‌تی دایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج له مهر هه‌ڵسووكه‌وتی نا مرۆیانه‌یان كه ناسراوه به (Letter of Protest) ،
(4) به رێوه چوونی هه‌مان جهنَگی ده‌روونی و چاودێری تووندی ته‌له‌فۆن و هه‌موو جوڵه‌یه‌كم و كه‌نار خستنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی (وه‌ك ئه‌وه‌ی له شوێنی نیشتهجێمدا و له گه‌ره‌كه‌كه سیخوره‌كانی یه‌كێتی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه من سیخوری ئیسرائیل و ئه‌مریكام، جگه له ئابلوقه‌ی ئابووری له رێگه‌ی بێ كاركردنم سه‌رباری هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ گه‌ران به دوای ئیشدا چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره بێ كارم و هیچ ده‌رامه‌تێكی ترم نیه. تا ئێستا له (17) كۆمپانیا داوای كارم كردوه به‌ڵام هه‌مووی بێ هووده چووه سه‌رباری ئه‌و توانا و به‌هرانه‌ی ده‌ستم كه‌وتووه له بواری ژیاندا چونكه به سانایی هه‌مووی له ژێر هه‌ژموونی یه‌كێتیدایه، نه‌یاری یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری سلێمانیدا كاری به ئاسانی ده‌ست ناكه‌وێت،
من گیرۆده‌ی هه‌ڵویستی خۆمم به ئاشكرا كردنی ئه‌و پرۆگرامه نهێنیه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌رویجی ته‌نانه‌ت پێش (ادوارد سنوودن) و تۆڵه‌ی یه‌كێتی له رابردووم وه‌ك نه‌یاری ئه‌و جگه له كلك گرێدانی ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌ت ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی به هاوتاكانیانهوه له ژێر چه‌تری بیانووه‌كانی جهنَگ له دژ تیرۆر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه تۆ نه‌یاری پیلان و پلانهكامیان ده‌بیت،
من ده‌مه‌وێت هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت به پۆلیس و ئاسایش و دادگا و (ته‌حدایان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هیچ له‌و تۆمه‌تانه بسه‌لمێنن) و قایل ده‌بم به ئه‌نجامه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌یه (ئیعتبارم بۆ بگێرنه‌وه له ناو خه‌ڵكدا) ، هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆسه نه‌گریسه هه‌تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه له ئه‌شكه‌نجه دانم،
دڵنیام من یه‌كه‌م كه‌یس نابم به‌ڵكو ده‌یان كه‌س ئالووده‌ی ئه‌م جۆره بابه‌تانه بوونه‌وه‌ته‌وه له‌و وڵاتانه و هه‌موو چاوه‌روانی برگه‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌ین كه بتوانین شكات و سكاڵا له ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بكه‌ین چونكه تا ئێستا له یاسا و ده‌ستووری عیراق و هه‌رێم برگه‌یه‌ك له‌و چه‌شنه نیه بۆ داكۆكی كردن له مافی هاوڵاتی گه‌ر گه‌وته ئه‌و گێژاوه‌یه،
تێبینی 1: دۆكۆمێنتی پۆلیسی نه‌رویجی كه منی به تاوانكار به‌ڵگه كردوه له فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا و هه‌ولێر بۆ زیاتر چاودێری كردنم و هه‌روه‌ها ژماره‌ی رفیرانسی كه‌یسه‌كه‌م له پۆلیسی نه‌رویجی له سه‌ر په‌لاماردان و لاشه شكاندنم له لایه‌ن (4) ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگیری نه‌رویجی،
Case Reference: 11733765
Evisvoll،Hurdal
Norway
تێبینی 2: ته‌واوی وورده‌كاری ئه‌م كه‌یسه له ئه‌رشیفی كونسوڵخانه‌ی عیراق له نه‌رویج جگه له پۆلیسی نه‌رویجی و وه‌زاه‌تی په‌نابه‌ران و پارێزه‌ره‌كه‌م، تێچووی هه‌موو ئه‌م پرۆسانه له سه‌ر كه‌یسی من به گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو كارگێری له ده‌زگای په‌نابه‌ری گه‌یشتووته نزیكه‌ی (10،000،000) دۆلاری ئه‌مریكی و به‌رده‌وامیشه،
تێبینی 3: بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ له هه‌وڵدا بووم له گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی هه‌ر له به‌رێوه‌به‌رانی ده‌زگای زانیاری و ئاسایشی گشتی و مه‌كته‌ب سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌ڵام هه‌مووی مایه پوچ مایه‌وه،
تێبینی 4: من به‌رپرس ده‌بم له راست و دروستی هه‌موو ووشه‌یه‌كی ئه‌م راپۆرته جگه له‌وه‌ی كه نه‌مویست ببمه سیخورێك بۆ ده‌وڵه‌تێكی بیانی به ته‌واوه‌تی له روانَگهی نیشتمان په‌روه‌ری خۆمه‌وه كه پاداشته‌كه‌م ئه‌وه بێ ده‌زگای وڵاته‌كه‌م سزام ده‌دات له به‌ر ئه‌و هه‌وڵوێسته له بری ئه‌وه‌ی بمپارێزێ له‌و پێشێل كاریه ناره‌وایانه و بمخاته ژێر فشار و چاودێری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه،
تێبینی 5: راپۆرتی پزیشكی نه‌رویجی كه چۆن سیخوره‌كانی ده‌زگای سیخوری نه‌رویجی ناسراو به (PST) كه چه‌ند پهراسوویهكمیان شكاندووه و لاشهمیان سوور كردوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وی له (X- rays) ده‌ركه‌وتووه،
چاوه‌روانی جوامێری و كاردانه‌وه‌ی به ئهمهكتانم بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئازادی و هاوڵاتی بوونم بۆ بگێرنه‌وه له دوای (9) له زه‌وت كردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی هزری و ده‌روونی،
مامۆستا محمد گه‌رمیانی
سلێمانی
28. 05. 2014