ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌موو ناوچه و شاره‌كانی كوردستان جێ ده‌ستی خوێناوی خۆی داناوه له سهردیمهنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و سایكۆَلۆجی دانیشتوانی جارێك به كرداری تووند و تیژی و تیرۆر و نواندنی دڵ ره‌قی و سه‌ركووت كردنی ناره‌زایه‌تیه‌كان جارێكی تر كاتێك سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات له به‌رامبه‌ر كه‌م ته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی، دیاره ئه‌مرۆ گه‌لی كوردستان خه‌ریكه له‌وه ده‌گه‌ن كه نماینده سیاسیه‌كانیشیان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پارته‌كان به گشتی له‌وه لاواز و ئه‌ژنۆ شكاو ترن كه بتوانن گۆرانكاری راسته‌قینه له‌ژیانی كۆمه‌ڵگا دروست بكه‌ن له‌رێگه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و په‌رله‌مانی ئاكتیڤ، ده‌سه‌ڵاتیش له ئێستادا هه‌ست به هێز و كۆنترۆڵی خۆی ده‌كات له دوای ماوه‌یه‌ك له كه‌وتنه ژێز فشار و پرسیاره‌وه له لایه‌ن باڵه‌كانی ناو پارته‌كانیانه‌وه و خه‌ڵك و هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵاتیه تازه‌كانه‌وه له دوای هه‌ڵبژاردنی پایزی رابردوه‌وه، به گشتی ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر خه‌ڵكی كوردستان به ته‌نها ماوه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر نه‌گریسی و بێ ده‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌پشت گوێ خستنی داواكاری و كه‌می خزمه‌ت گوزاری شاره‌كان و نواندنی تووند و تیژی له‌دژ گردبوونه وه و خۆپشاندنهكان،ناوچه‌ی شاره‌زوور نه دوا ناوچه‌یه پشت گوێ خراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و نه دوا ده‌ڤه‌ریش ده‌بێت هه‌ڵسان و راپه‌رین به خۆیه‌وه ده‌بینێت چونكه سه‌رجه‌م ره‌وشه‌كه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی وه‌رچه‌رخان له كێشمه‌كێش و ناره‌زایه‌تی كه ئاسته‌مه كۆنترۆڵ بكرێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به یه‌كه‌وه كار بۆ هێور كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكه‌ن له دوای كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له ریزه‌كانی خۆپشانده‌ران به‌و شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامه له ناوچه‌ی (سه‌ید سادق) ده‌گوزه‌رێت، نه ده‌سه‌ڵات ده‌بوایه به‌و شێوه‌یه وڵامی داخوازیه‌كانی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌یه وه‌ها بداته‌وه و نه ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ها به‌و رێگا پراگماتیزمانه ره‌فتار بكات له‌به‌رمبه‌ر ملهوری و به خه‌ڵتان كردنی گردبوونه‌وه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا سه‌ركووت گه‌ریانه،كوشتنی كاكه بریار له‌و خۆپیشاندنانه زهنَگێكی تری ترسناكه له ئایندهی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌بیسرێت كه نیشانه‌ی بێ ئاگا بوونی سه‌ركرده‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته‌یه له‌مه‌ترسیه‌كانی دووباره‌بوونی قه‌یرانی سوریا و ناوچه سوونێكانی ناوه‌راستی عیراق له كوردستان،له سایه‌ی حكومه‌تی یه‌كێتی و پارتیدا كۆمه‌ڵگا ته‌نیوه له كێشه و ئه‌ندێشه‌ی كوشنده به شۆر بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه سیاسیه‌كان و تهنَگهژهكانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان و فراوان بوونی ئاسۆی تووند و تیژی و ناسه‌قامگیری سیاسی بۆ ناو چین و توێژی كۆمه‌ڵگا و ئالووده بوونیان به‌و دیارده نامۆیانه كه رۆژانه كاریگه‌ری و هه‌ژموونی نه‌رێنی نمایش ده‌كات له شێوازی ناره‌زایه‌تی و خۆ پیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆرسك و كوت و پر وه‌ك كاردانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵسوو كه‌وتی نا كوردیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و كه‌م تهرخهمێكانی له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی، هه‌موو هێماكان ئاماژه بۆ هه‌ڵسانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات له دژ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌گه‌ر به‌و شێوه بهرخوود بكات و تا دێت جه‌ماوه‌ری كوردستان شۆرشگێر و تووند رهوتر ده‌بێت له داواكاری و داخوازیه‌كانی سه‌رباری پاشگه‌ز بوونه‌ی نماینده‌كانی له هه‌ستی بهرانَگاری و به ته‌نها مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له گۆرهپانهكاندا بۆ ده‌ربرینی توره‌یی و بێزاری له هه‌ردوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و به ناو ئۆپۆزسیۆن كه به‌ر له‌چوونه ناو حكومه‌ته‌وه دروشمه‌كانی كاڵ بووه‌ته‌وه، له‌كۆتایدا كۆمه‌ڵگا له‌بره‌وی ئه‌وه‌دایه ئه‌و كۆنتراكته سیاسی_كۆمه‌ڵاتیه‌ی كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا مۆری كردوه به پێدانی پارچه‌یه‌ك لهئازادیهكهی بۆ فه‌راهه‌م كردنی رهواایی بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رامبه‌ر ئاسایش و خزمه‌ت گوزاری بۆ كۆمه‌ڵگا، له‌گره‌وی ئه‌وه‌دایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بسێنێته‌وه و بیداته‌وه به خۆی تاوه‌كو پرۆسه‌یه‌كی تر له‌ئاشتی كۆمه‌ڵاتی و هه‌ڵبژاردنی سیاسی،
شرۆڤه كاری سیاسی
م، محمد گه‌رمیانی
سلێمانی