له نێو لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له هه‌موویان زیاتر نزیكه، یان نزیك بوو له‌وه‌ی ببێته پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كردنی هه‌رێم به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی دانپێنراو له جیهاندا. به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌م مرۆڤه بووه ئه‌سیری هه‌ندێك كۆت و به‌ندی نێو خۆ و هه‌ندێك وه‌همی باو، كه وایلێكرد له‌م بوون به پڕۆژه‌یه ته‌واو داببڕێ.
پرسیارێك به مێشكی زۆربه‌ی كورد دادێت ئه‌وه‌یه باشه گه‌ر بارزانی بیه‌وێ ببێته سه‌ركرده‌یه‌ك كه ئیجماعی كوردی له سه‌ر بێت، سیستمێكی پاشایه‌تیی دابمه‌زرێنێت كه بكرێت نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر له سه‌ر حوكم بمێننه‌وه، باشه بۆ كارێك ناكات خه‌ڵكی كورد به ڕادده‌ی كه‌مترین ئاست له خۆ ڕازیكات؟ بۆ چارێكه سه‌ده‌یه‌كه سه‌ركردایه‌تیی پارتێكی گه‌نده‌ڵ و ده‌سته‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی جارێك هه‌ڵسێت – بۆ نمونه -كه‌سێكی گه‌نده‌ڵی نزیكی خۆی (كه زۆرن) سزا بدات به به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چی تاكی میلله‌ت هه‌یه عیبره‌ت وه‌رگرێت؟ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك كه به‌ڕاستیی ئه‌مین و پاسه‌وانه به سه‌ر ئاساییش و به‌رژه‌وه‌ندیی و ناموسیان؟
بێگومان خه‌ڵك ئه‌م پرسیاره ده‌كات بۆ بارزانی ئه‌م سیستمه گه‌نده‌ڵه چاره‌سه‌ر ناكات به لایه‌نی كه‌مه‌وه له نێو بنه‌ماڵه‌و خێڵ و حزبه‌كه‌ی خۆی؟
به‌ڕای من، دوای سه‌رنجدانێكی قووڵ و دوور و درێژ له بار‌و دۆخی كوردستان، ئه‌وه‌ی من به هۆكاری ده‌زانم وه‌ك ئاسته‌نگێك كه ئه‌م پیاوه نه‌یتوانیوه ئه‌م هه‌نگاوانه باوێت، هه‌ر چه‌نده له‌وانه‌یه له ناخه‌وه زۆریش حه‌ز بكات، له‌م چه‌ند خاڵه‌یه كورتی ده‌كه‌مه‌وه:
- گه‌لی كورد له نێو خۆدا پارچه پارچه‌یه‌و دژه‌به‌ر و ناكۆكه‌و ڕكابه‌رییه‌كی زۆر توند هه‌یه له نێو تاك و گروپه‌كانی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پاره‌و ده‌سته‌ڵات (به هه‌ر شێوازێك بێت).
- ئینتمای تاكی كورد بۆ بازنه‌ی بچوكی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و ناوچه‌یه (شوناسه بچوكه‌كان)، نه‌ك سیستم و یاسا.
- ئه‌مه وایكردووه تاكه‌كان و گروپه‌كان (خێڵ، بنه‌ماڵه و حزب) به چاوی دوژمنداریی ته‌ماشای یه‌كتر بكه‌ن و مامه‌ڵه له گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن. حه‌سودی نێوانیشیان به‌شێكه له‌م ڕكابه‌ریی و دوژمندارییه. تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ش هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م سیاقهیه چونكه ڕكابه‌ری له نێوان شوناسه بچوكه‌كان هه‌یه‌و تونده. مه‌سه‌له‌ی كوشتنی ئافره‌تیش له سه‌ر شه‌ره‌ف و ناموس په‌یوه‌ندی به‌م سیاقه‌وه هه‌یه.
- بێگومان بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش به‌و چاوه ته‌ماشای پێكهاته‌كانی تری كورد ده‌كه‌ن، كه بێگانه‌ن و ڕكابه‌ر و نا دڵسۆزن.
- وه‌همێك هه‌یه له نێو سیاسه‌تمه‌دارانی ڕۆژهه‌ڵات به گشتیی (عه‌ره‌ب، تورك، فارس و كورد. . . هتد) كه ئه‌گه‌ر بته‌وێ پارێزراو بیت و پێگه‌ی سیاسیی خۆت ببپارێزیت، پێویسته وه‌لائی موتڵهقت بۆ ئهمریكاو ئیسڕائیل بێت. مه‌لا مسته‌فای بارزانیش (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) بیروڕای ئاوا بوو. ترسناكیی ئه‌م بیروباوه‌ڕه له‌وه‌دایه ئیتر سیاسه‌تمه‌دار پشت و په‌نا به میلله‌تی خۆی نابه‌ستێت، به‌ڵكو به هێزی ده‌ره‌كیی كه ئه‌مه‌شیان هیچ زه‌مانه‌تێك نیه وه‌ك خۆی تا سه‌ر بمێنێته‌وه. نمونه‌ش زۆرن وه‌ك شای ئێران، حوسنی موباره‌ك. . . هتد. ته‌نانه‌ت خودی مه‌لا مسته‌فا بووه قوربانیی سیاقێك ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه تیایدا باو بوو و ئێستاش هه‌ر باوه. ڕكابه‌ری یه‌كێتی و پارتیش به‌م وه‌لائه بۆ هێزی ده‌ره‌كی پشت قایم و ئه‌ستوره نه‌ك به هێزی ناوه‌خۆی میلله‌ت. میلله‌ت ته‌نها له په‌ڕاوێز به نێو تۆپی زه‌مه‌ندا ده‌سوڕێته‌وه.
- كاتێك سیاسه‌تمه‌دار پشت و په‌نا به ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت، ئیتر میلله‌تی خۆی له پێش چاو بچوك و بێزراو ده‌بێت، له‌وه ناپێچێته‌وه دار و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی چۆن ئازاریی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، یان دزیی لێده‌كه‌ن یان تا گوێچكهكانیان غه‌ڕقی گه‌نده‌ڵیی بوون. كاتێكیش میلله‌تی خۆی دهبێزێنێ و به بچوك ته‌ماشایان ده‌كات، گوێ به ڕه‌خنه‌كانیان ناگرێت. ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم هه‌زاران وتار و نامه نوسراوه بۆ بارزانی، ده‌رباره‌ی چۆن گه‌نده‌ڵیی و دزیی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نه‌كراوه‌و به پێچه‌وانه‌وه گه‌نده‌ڵیی ڕۆژ به ڕۆژ وه‌ك شێرپه‌نجه فراوان ده‌بێت و زیاد ده‌كات.
- بارزانی خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه زیاتر له هه‌زار پیاوی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی له كۆنگره‌ی پارتی ئاماژه‌ی پێدا. جگه له‌مه‌ش خێڵه‌كه‌ی كه بازنه‌ی دووه‌می متمانه‌ی بارزانیه، بێگومان ژماره‌ی پیاوانیان زیاتره. له نێو ئه‌م بنه‌ماڵه‌و خێڵه چه‌ند لایه‌ن و هێز هه‌ن كه موڕاعاتی یه‌كتر ده‌كه‌ن و چاوپۆشیی و مساوه‌مه له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن. به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان هێز و پاره‌ی خه‌یاڵیان هه‌یه. هه‌ر هه‌مووشیان دار و ده‌ست و پێوه‌ندی خۆیانیان هه‌یه كه كاریان بۆ ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دار و ده‌ست و پێوه‌ندانه‌ش دڵسۆز بمێننه‌وه‌و ده‌میان نه‌كه‌نه‌وه، جورئه‌ت نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كانیان چاو هه‌ڵبڕن، ماوه‌یان پێده‌درێ پاره و سامان به ڕێگای نا یاسایی و ناشه‌رعی وه‌ده‌ست بێنن. لێره‌دا بازنه‌ی دار و ده‌ست و پێوه‌ند گه‌وره‌و فراوان ده‌بێت و هێزی سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌و خێڵ گه‌وره‌تر و پته‌وتر ده‌بێت: له‌و ڕواڵه‌ته‌ی نمایشیان ده‌كات كه پارت و ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌ته. كه‌واته گه‌نده‌ڵیی سه‌رچاوه‌ی هێزه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك له نێو خێڵ و پارتێكی له‌م جۆره. بۆ یه‌كێتیش هه‌مان بهزمهو خراپتریش.
- كاتێك ده‌سته‌ڵاتێكی له‌م جۆره به‌م شێوه‌یه كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و ساڵانێكی دوور و درێژ ده‌باته سه‌ر، ئیتر ئه‌م جۆره جه‌وهه‌ره گه‌نده‌ڵه ده‌بێته مۆتۆڕ و نه‌ریت و سیستمی به‌ڕێوه‌چوون و مانه‌وه، كه ناتوانێت خۆی لێ پاك بكاته‌وه.
- ئه‌و دار و ده‌ست و پێوه‌ندانه‌ی كه كاری بۆ ده‌كه‌ن، ته‌نها په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌و مانا گه‌لێكی وه‌كو نیشتمان، میلله‌ت، كوردایه‌تیی، دیموكراسیی، مافی مرۆڤ. . . هتد ده‌بێته گاڵته‌جاڕیی منداڵان و خودی ئه‌م دار و ده‌ست و پێوه‌نده له ناخی خۆیان ڕۆژانه (ته‌نانه‌ت له پێش یه‌كتریش) جڕتی بۆ لێده‌ده‌ن و گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن.
- پاره كۆ كردنه‌وه ده‌بێته پیشه‌و خووێك، كه ئیتر ناكرێ كه‌سێك ده‌می ناوهتێ خۆی لێ ڕزگار بكات. هه‌ر یه‌كه‌و له لای خۆیه‌وه وه‌ك گورگێكی برسی ده‌م ده‌نێته ئه‌و نێچیره‌ی ئێستا له به‌ر ده‌سته، هه‌وڵ ده‌دات پارچه گه‌وره‌كه بۆ خۆی ببات. بۆ ته‌واو خۆ تێر كردن و حیسابكردن بۆ سبه‌ینێ كه له‌وانه‌یه بار و زروفه‌كه وه‌ك خۆی نه‌مێنێت، هه‌ریه‌كه‌و پاره‌ی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش ده‌نێرێته ده‌ره‌وه (ئه‌و ده‌ره‌وه‌ی كه پڕه له ئاساییش و یاسا‌و خۆشگهوزهرانیی و جوانیی و بوژانه‌وه!). لێردا ده‌توانیت بزانیت كه بابه‌تگه‌لێكی وه‌كو نیشتمان و كوردایه‌تیی و شتی ئاوا چه‌ند درۆیه‌كی زل و بێ ناوهڕۆكهو ئامانجی كهركردنی زۆرینه‌یه، چونكه خودی ده‌سته‌ڵاتدار متمانه‌ی به نیشتمانه‌كه‌ی خۆی نیه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه به‌شی هه‌ره زۆری ساماناكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته! له‌مه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه تاكه‌كانی میلله‌ت په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیی و هه‌ماهه‌نگیی له نێوانیان نیه‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كتر ڕه‌چاو ناكه‌ن وه‌ك زنجیره‌یه‌ك پێویسته گشت ئاڵقه‌كانی پته‌و و قایم بن.
- چارێكه سه‌ده‌یه‌كه دادگا له كوردستان قهشمهرخانهیهكه منداڵانیش گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن. حكومه‌ت هێزێكه ته‌نها مێ كێش و له‌شفرۆش له ته‌ك ده‌سته‌ڵاتداران باڵا ده‌ستن. ته‌شریع و په‌رله‌مان چایه‌خانه‌ی بێ ئیشان و مه‌یدانێكه ده‌كرێ بڵێین مه‌یدانی فش و بۆشیی و جڕت لێدانه‌وه‌یه. مه‌سعود بارزانی هیچ هه‌وڵێكی جیددی و ڕاسته‌قینه‌ی نه‌داوه له‌م 25 ساڵه‌یه كه چۆن ئه‌م سیستمه چاك بكرێت. بۆ؟ چونكه متمانه‌و ئیعتمادی ئه‌و بۆ خۆ پاراستن و مانه‌وه له سه‌ر بنه‌ماڵه‌و خێڵهكهیهتی و ئه‌و پاره‌و سامانه‌ی كه ده‌ستیان كه‌وتووه. ئنجا له سه‌ر دار و ده‌ست و پێوهندهكانیان كه خودی بارزانی ده‌یزانێت كه هێزی خۆیان له لایه‌ك و پاره‌و سامان له لایه‌كی تر ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ده‌وریانی ڕاگرتووه وه‌ك خوڵام و نۆكه‌ر. له‌مه‌ش گرنگتر ئیعتمادێكی تری سه‌ره‌كیش له سه‌ر هێزه ده‌ره‌كیه‌كانه به پێی ئه‌و وههم و بیر و باوه‌ڕه‌ی كه ئیتر ئه‌مری ئه‌ووه‌ل و ئه‌خیر به ده‌ستی ئه‌وانه (ئه‌مریكا و ئیسڕائیل و ئێران و. . . هتد) كه‌واته میلله‌ت ته‌نها زه‌مینه‌یه‌كه ئه‌م سیاسه‌ته به سه‌ر پشتیه‌وه ته‌ڕاتێن ده‌كات، میلله‌تێكه ته‌نها له په‌ڕاوێز جێگه‌ی ده‌بێته‌وه‌و كار‌و بار‌و ژیانیشی ده‌سپێردرێت به سروشت و كاره‌سات و گه‌نده‌ڵیی و فه‌وزا و قه‌زا و قه‌ده‌ر و خواردن و ده‌رمانی ماوه به سه‌ر چوو!
ماویه‌تی. . .