خۆئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رده‌ر هه‌وا بین
تائهماننێژن ئه‌شی ههروابـــین (پیره مێرد) (1)
به‌درێژایی مێژووی مرۆیی، له‌وه‌ته‌ی ئه‌م (به‌نی ئاده‌م) ه چاوی كردۆته‌وه، ناكۆكی وململانی و داگیركردن یه‌ك له خه‌سڵه‌ته‌كانی ژیانی بووه. له‌قۆناغه جیا جیاكانی مێژوودا به‌پێی گۆڕان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ئاستی شارستانیه‌ت په‌لامارو زه‌وتكردن و خستنه ژێر ڕكێفی خۆوه گۆڕاوه.. . له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كۆلیتهو كۆختهی به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌وه ودهرپهڕاندنی لێی تاشاڵاوو په‌لامارو له‌شكر كێشییه مه‌زنه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌رو جهنگیزو خالید‌و ناپلیۆن وهیتلهرو.. . كی وكی.
له‌وه‌ته‌ی هه‌واڵی ئه‌و شه‌ڕو پاماڵكردنانهمان له‌سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه پی گه‌یشتووه، وێنه‌ی داگیركاری و پاماڵكردنی عاره‌ب به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێیان و ئهولاتریشدا نه‌بۆته‌وه‌و بڕواشناكهم ببێته‌وه. تۆبزانه، له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی پیشه‌سازی وڕاپه‌ڕینی ئه‌وروپاوه ودهستدانه فره‌وانكردنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كانی تری دنیادا، مه‌به‌ست ئابووری وبازاڕ په‌یداكردن وبابه‌ت وكه‌ره‌سته‌ی خاو بۆ كارخانهكانیانبوو، ئیدی ده‌خڵیان به‌سه‌ر كولتوور‌و نه‌ریت وزمان و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئهوگهلانهوه نه‌بووه، بگره زۆرجار هۆكاریش بوون بۆپاراستن ومانه‌وه‌ی ئه‌و توخمانه له‌فه‌وتان وله‌ناوچوون.
هه‌تا هۆلاكۆو تاتار لهئاسیاوهو ڤایكنگ وهۆزهكانی گال له‌وپه‌ڕی ئه‌وروپاوه، جگه له‌گه‌لی په‌لاماری وه‌حشیگه‌ریانه‌ی تری سه‌ره‌تای مێژوو، مه‌به‌ست ته‌نیا هه‌ڵپه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماددی وئابووری بووه بۆ خۆژیاندن وبه‌س. به‌ڵام كهدهڕوانینه داگیركردنی عاره‌ب، ڕه‌نگ وشێوازێكی جیای لی به‌دیده‌كه‌ین، ئه‌وان كهلهچهند قۆناغێكدا شه‌پۆل شه‌پۆل لهنیوهدورگه وشك‌و برینگهكهیانهوه ڕووه‌و باكوور وڕۆژهڵات و ڕۆژاوا ده‌بوونه‌وه، ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئابووری و خۆژیاندن نه‌بووه، قوتاربوون لهبیابانێك (لانبت فیها ولاما ْ) ، به‌ڵكو هه‌ر وڵات ومیللهتێك بكه‌وتایه ژێر چنگیانه‌وه كورد واته‌نی (به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی باووباپیریانا ده‌چوونه خواره‌وه) ده‌كه‌وتنه جۆره گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ كه‌به ئیستیلاحی ئه‌مڕۆ به (پاكتاوكردنی ڕه‌گه‌زی) ناوده‌بری، له‌به‌گژاچوونه‌وه‌ی زمان و كولتوور‌و نه‌ریت و هزرو شێوه‌ی پۆشین وكارو مامه‌له‌ی تایبه‌ت و هه‌رچی په‌یوه‌نده به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست. له‌وانه گۆڕینی ناوی شار‌و گوند‌و شاخ ودۆڵ وده‌شت وشهتاوو ڕوبارهكانیش.
به‌كورتی، داگیركردنهكهیان تاناو مۆخی ئێسكه په‌یكه‌ری ئه‌و گهلهبوو، تا (قلبا وقالبا) وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌نه به‌شێك و درێژبوونه‌وه‌یه‌كی سروشتی جوگرافی وئیتنی نیوه‌دورگه‌ی عاره‌ب، ئیدی تاله‌ئاینده‌دا هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه شتێكی مهحاڵبی، له‌به‌رامبه‌ریشدا لافی عروبه‌و عاره‌بایه‌تی به ڕۆژهڵات وڕۆژاوادا شتێكی ڕه‌واو مێژوویی حاشاههڵنهگربێت.
چاوخشاندنێك به‌ڕووبه‌ری جوگرافی وڵاتانی ئیسلامی و كوردستاندا ڕاستییه‌كه ده‌سه‌لمێنی، دوا شاڵاویشیان ئه‌وه‌ی سه‌ددام به‌عس بوو كه هه‌تا ناوی كۆگهو تابلۆی سهردوكان وبازاڕو شه‌قامه‌كانیشی ده‌گۆڕی، ئه‌گین قهتبووه (مدرسه الغرناگه، مستوێف القدس، شارع قتیبه، حی فاروق و.. . ) ناوبن ولهدووره ده‌ستترین شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر سنووری ئه‌م باشووره هه‌بوون؟!!.
كاك (دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی) شتێكی چاكی كردكه له‌نووسینێكیدا {وادی وته‌ل – ه‌كان بكه‌نه‌وه – دۆڵ وگرد } (2) تیایدا ئیشاره‌ی به‌م لایهنهدابوو: چۆن ده‌یان ناوی شوێن شێوێندراون وبهعارهب كراون، هبهڵام جێی داخه ئه‌وشوێنانه‌ی لهداگیركهر ڕزگاركراون هێشتاخۆمان ههرههمانناو له ڕِاگهیاندنهكان و كاره ڕهسمییهكاندا ده‌ڵێینه‌وه و به‌كاریان ده‌هێنین.
سه‌یرم لێدی، به‌لای كه‌ناڵه ئاسمانیهكانمانهوه زۆرئاساییه، بۆنموونه، له‌باسی كه‌ركووك دا ناوهقیزهونهكانی (حی العروبه، سبعه نیسان، كرامه، حجاج، قادسیه، فردوس و.. . چی وچی) به‌كاردێنن، به‌بی ئه‌وه‌ی شه‌رمێك بكه‌ن كه ئهوناوانهو هاوشێوه‌كانیان لهدهڤهرهكانی تردا چی ده‌گه‌یه‌نن. خۆئه‌مه له‌كاتێكدایه شاره‌وانی كه‌ركووك كاتیخۆی لیستێكی درێژی بڵاوكرده‌وه به‌گۆڕینی ناوی گه‌ڕه‌ك وشه‌قام و شوێنه‌كانی تری ئه‌وشاره، گێڕانه‌وه‌یان بۆ ناوه كوردییه ڕه‌سه‌نه‌كانی خۆیان (3) . به‌ڵام سه‌د مه‌خابن وه‌ك زۆر (ئیجرائات) ی تری ده‌سه‌ڵات، نه‌كه‌س گوێی پی ده‌داو نهحوكمهتیش به‌دواداچوونیان بۆده‌كات.
به‌ڕێزینه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته لای هه‌ندێك هێند ناهێنی وشتی له‌پێشتر هه‌س، به‌ڵام باهیچ نه‌بی لهدوژمنهكهمانهوه فێربین، ئه‌گه‌ره‌كو ئه‌م لایه‌نه ههستیارو ناسك نه‌بووایه وبایه‌خێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووایه ئاوا پترله 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بی لادان لێی په‌یڕه‌ویان نه‌ده‌كرد؟.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
- سه‌رده‌ر هه‌وا: په‌رێشان و بی سه‌روبه‌رو كاری هه‌ڕه‌مه‌كی.
- خه‌بات، ڕۆژنامه: ژ 4717 ی 5 / 1 / 2015 ل 16
- كوردستانی نوی: ژ 4415 ی 6 / 11 / 2007 ل 9