سیسته‌مه سته‌م كاریه‌كان به‌وه ناسروان له مێژوودا كه بێ باك ده‌مێننه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی و ده‌وڵه‌تی و جه‌ماوه‌ری و مێژوویی كاتێك هه‌ڵده‌سن به ئه‌نجام دانی ده‌ست درێژی و پێشره‌وی له پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ وپرنسیپه ئه‌خلاقی و دیموكراسی وپه‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا، ووته‌كه‌ی (گۆبڵز) وه‌زیری پروپاگه‌نده‌ی (هتلر) له‌و باره‌یه‌وه روون ترین ئاماژه‌یه بۆ كاریگه‌ری رۆشنبیری و توێژی نووسه‌ران و رۆژنامه نووسان له سه‌ر نه‌ك ته‌نها كۆمه‌ڵگا به‌لكو له سه‌ر سیسته‌می حوكمرانیش، ئه‌و وه‌زیره ره‌گه‌ز په‌رسته ده‌یگووت (كاتێك ووشه‌ی رۆشنبیری ده‌بیستم خێرا ده‌سم ده‌به‌م بۆ.. . ده‌مانچه‌كه‌م) هه‌ر بۆیه هتلر فه‌رمانی ده‌ركرد به سووتاندنی به‌رهه‌می كه‌ڵه نووسه‌ره‌كانی (المانیا) به ئاشكرا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مه‌ترسی ئه‌و كتێبانه له سهرهزر و هه‌ستی كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه به ئایدۆلۆجیای تاریكی راسیزم گۆشه‌گیر كرابوو،
ووشه له كوردستان
له سه‌رده‌مێك كه‌لتووری تفهنَگهكان باو بوون به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ووشه‌كان له توێ هه‌ست و هۆش و كتێبه‌كاندا قه‌تیس ماوه بوون به‌ڵام له دوای پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و پاشه‌كشه كردنی ئه‌و هێز و میلیشیاته تاریكانه ههنَگاوێك بۆ دواوه‌وه ئیتر توێژی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان هاتنه پێشه‌وه وه‌ك تاكه جهنَگاوهر (كه تازه رهزن و مه‌خزه‌نی به‌ستبوو بۆ جهنَگێكی درێژخایه‌ن) بۆ بینینی رۆڵیان و به‌رگری كردن وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یان له كۆمه‌ڵگا و پرنسیپه‌كانی و راماڵینی په‌رده ره‌شه‌كان له سه‌ر كێشه‌و ئه‌ندێشه‌كانی مرۆڤ له سایه‌ی حوكمرانی ئه‌و میلیشیاتانه،دیاره كاره‌كانیان به ئاسانی و به بێ ئاست تهنَگی و تهنَگهژه و هه‌ندێ جاریش ده‌ست درێژی و پێشێل كردنی مافه‌كانیان ئه‌نجامی خۆی نه‌ده‌هێنا و رۆژ له دوای رۆژ كاریگه‌ری ووشه‌كانیان گورچكبر تر بوو بۆ ئه‌ندام و به‌رپرسانی ئه‌و حكومه‌ته كه له لای خۆیه‌وه درێغی نه‌كرد له كوشتن و تیرۆر كردنی پێشهنَگهكانیان بۆ به‌ر گرتن له گه‌شه كردنی ئه‌و توێژه مه‌ترسی داره و تۆقاندنی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و نه‌هێشتنی هه‌ستی شۆرش گێری و چاكسازی له هه‌ناویاندا، تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت و سۆران و كاوه گه‌رمیانی و ده‌یان تریش مشتێكه له خه‌رواری سهۆكووت گهرێكانیان،
ئه‌و په‌یامانه چین كه له توێی رووداوه‌كاندا خۆیان حه‌شار داوه
په‌یامی یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات چووه‌ته دوا قۆناغی خۆی به له ده‌ست دانی ره‌وایی و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و گۆرینه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌مینه و دابراو له كۆمه‌ڵگا و مێژوو له لایه‌كه‌وه، ئامرازه‌كانی بۆ مانه‌وه و خۆ سه‌پاندنی تووند و تیژی و تیرۆری سیاسیه و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی داهات و ده‌رامه‌ت و جومگه و پۆسته هه‌ستیاره‌كانی ناو حیزب و حكومه‌ت له لایه‌كی تره‌وه،
په‌یامی دووه‌م: له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه ترسناكه‌دا كۆمه‌ڵگا بێ خاوه‌ن نیه و نابێت له ئێستادا به‌ڵام رهنَگه هێشتا شانس و ده‌رفه‌تی خۆ پێداچوونه‌وه مابێت بۆ ده‌سه‌ڵات كه چی تر به گولله وڵامی ووشه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كان نه‌داته‌وه، له‌م بازنه هه‌ستیاره‌دا كۆمه‌ڵگا به دوو شێوه بهرخوود ده‌كات:
1_ به‌رده‌وام ده‌بێت له فشار هێنان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت به هه‌موو جۆره‌كانی فشاری مه‌ده‌نی له رێپێوان و به‌یان نامه و كۆر و سیمیار و مان گردن و گردبوونه‌وه‌ی (عه‌فه‌وی) كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ بێ ئومێدی و بێ هوده‌یی و بێ كاریگه‌ری ئه‌و فشارانه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ به دی هاتنی ئارمانهكانیان كه رهنَگه گه‌شه بكات بۆ گرتنه به‌ری رێگای یاخی بوونی سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی،
2_كۆمه‌ڵگا كاتێك به ته‌واوه‌تی دڵ خۆر ده‌بێت له‌وه‌ی نه ده‌سه‌ڵات ئاسایش و ئارامی بۆ دابین ده‌كات و نه چاره‌نووسی دیاره و نه گروپ و فشار ئامێزه‌كان ده‌توانن ره‌وشتی حكومه‌ت بگۆرن و نه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له هه‌وڵی دانانی سنوورێك بۆ سته‌م كاریكانی ده‌سه‌ڵات دایه و نائومێدێكان تا دێت قووڵ ده‌بنه‌وه و چاره نووس و ئایندهی كۆمه‌ڵگا تهڵخدار و بێ ئاسۆ ده‌بێت ئه‌و كاته كۆمه‌ڵگا خۆی بریار ده‌دات به چی رێگایه‌ك ده‌بێت ده‌ست تێوه‌ردات و بێته سه‌ر هێڵی گه‌رمی كێشه‌كان:
ا_ تاوتوێ كردنی هه‌موو ئه‌و پێشنیاز و بۆچوونانه‌ی كه له به‌رده‌ستدایه له قۆناغه‌كه،
ب_ دروست كردنی رابه‌رایه‌تی نوێ له جێگای ئه‌و سه‌ركرده كلاسیكیانه كه به ئاشكرا كار ده‌كه‌ن،
ج_ هه‌ڵبژاردنی كاری نهێنی و ژێر زه‌مینی و دانانی پلان بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له چالاكێكانی بۆ تاراوه‌گه و شاخ (به هه‌ر مانایه‌كی بێت) ئه‌گه‌ر پێویست بكات،
د_ ئیش كردن بۆ (ئیختیاری) شۆرش له زاڵ بوونی باڵی شَۆرش گێریدا به سه‌ر بیر كردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كه و كه‌نار خستنی هه‌ر بزتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازی و ریفۆرمی خوازانه،
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ ئێستا له كوردستان هێشتا قۆناغی پێدانی هه‌ل و ده‌رفه‌ته بۆ ده‌سه‌ڵات كه واز بهێنێ له سیاسه‌تی تاكراوانه و خۆسه‌پاندن و هێشتا نماینده‌ی به‌ره‌ی ناره‌زایه‌تی له بره‌وی ئه‌وه‌دان فشاری مه‌ده‌نی زیاتر بهێنن بۆ ئه‌و گروپه كه‌مینانه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات و كۆتاه كردنی تووند و تیژی و كوشتنی سیاسی وده‌ست كاری نه‌كردنی پرنسیپه‌كانی ئازادی و دیموكراسی و رۆژنامه گه‌ری له لایه‌كه‌وه و گه‌رانه‌وه‌ی ره‌وایی و كار كردن به پێی ده‌ستوور ویاسا و زه‌مینه خۆش كردن بۆ راده‌ست كردنی مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌سه‌ڵات به گوێره‌ی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی بنكه فراوانی میانره‌و و (علمانی) و دووباره به‌رهه‌م هێناوه‌ی دڵسۆزی بۆ نیشتمان وئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ مه‌رج و سازانی نیشتمانی و هه‌موو ئه‌و ههنَگاوه پێویستیانه بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام و خۆش گوزه‌ران وسه‌قامگیر،
م. محمد گه‌رمیانی
شرۆڤه كاری سیاسی
سلێمانی.. .
08. 12. 2013