ماوه‌یه‌كه باس له هه‌ستیارترین و بابه‌تێكی زۆر گرنگ و خاڵی یه‌كه‌می سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، كه پرسی مانه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و كۆتایی هاتن به‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆی درێژ كراوهتهوهله ئارادایه و، بۆته جێكه باس و خواسه‌كان و هه‌ر یه‌كه و به پێی پشتخانی فكری و حزبی و مه‌به‌ستی تایبه‌تی و پێگه‌ی خۆی له ململانێی نێوخۆی كوردستاندا چۆن بێت باسی ده‌كات، له‌م باره‌شه‌وه لایه‌نی ده‌ره‌كی قسوری نه‌كردووه له ده‌ستێوه‌ردان و به پێی ململانێی میحوره ئیقلیمیهكه باره‌كه شه‌ن و كه‌و ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه له‌م پرسه گرنگه‌دا، تا ئێستا، لایه‌نه نێوخۆییه‌كانی كوردستان به پێی په‌یوه‌ندی و پێویستیه‌كانی ململانێكانیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه هه‌ستیاره‌دا ده‌كه‌ن و، هه‌ڵوێستیان پابه‌نده به رێنماییه هه‌مه‌جۆره‌كانی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه، چ وه‌ك توركیا كه مه‌به‌ستێتی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ئێران پێی باشه یه‌كێكی تر بێت و له هه‌نگاوه چاوهرنكراوهكانی پاش داعش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا بجوڵێته‌وه. دیاره هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به باشی ئیستغلالی ناكۆكیه‌كانی لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ن و له نێوانیاندا یاری خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه بۆ ماوه‌یه‌كه ته‌نگی پێههلچنیوین و له به‌ر دهرگاكهمانه، هاتنی داعشه، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م تواناكان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ته‌رخان بكرێت، نه‌ك هیچ مه‌سه‌له‌یكی تر، كه زه‌ره‌ر له یه‌كگرتویی كورد بدات. بۆ كورد زۆر پێویسته له پرسێكی هه‌ستیاری وه‌ك ده‌ستنیشانكردنی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات به یاسایی مامه‌ڵه بكات، به‌ڵام یاسایه‌ك ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكات ده‌بێت به یاسا دوابخرێت و لایه‌نه‌كان به رێكه‌وتنێك بگه‌ن كه ئه‌م بارودۆخه به هێمنی تێپه‌رێنرێت و رێگه له هه‌ر بهرژهوهندخوازێك (ناوه‌كی بێت یان ده‌ره‌كی) بگرن، كه نیازی هه‌بێت به مه‌یلی خۆی یاری به چاره‌ونوسی كورد بكات.
ئه‌وه‌ی نوسینه‌كانی (ێاڵح قه‌لاب) ی خوێندبێته‌وه، باش ئاگاداره كه جگه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سونه‌گه‌را و ئه‌نتی شیعه‌گه‌رایی هیچ شتێكی تری پێ نیه. له‌ونێوه‌نده‌شدا ده‌یه‌وێت له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ست به بونی پێگه‌ی شیعه و یاریه‌كانی بكات گۆمه‌كه بشله‌قێنێت و گومان له هه‌نگاوه‌كانی دروست بكات. قسه‌كانی قه‌لاب له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكی كورد نیه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت درزی زیاتر دروست بكات و له ململانێكه دابه‌شیان بكات و ته‌نانه‌ت گومان بخاته نێوانیانه‌وه، ئه‌گینا هه‌ڵبژاردن یان دانانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌تاكه لایه‌نێك ناكرێت ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت. بۆیه پێویسته هه‌ر پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان له‌م كاته‌دا به چاوێكی گشتگیری كوردانه‌وه سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن وله بابه‌تی ململانێی ناوخۆیی ده‌ریكه‌ن و هه‌ستیاری قۆناغه‌كه له‌به‌ر چاو بگرن و بریاری گونجاو بده‌ن دوور له هه‌ر موزایه‌ده‌ی سیاسی.
چ له روانگه‌ی یاساییه‌وه بێت یان سیاسی، زۆرێك بیر‌ورا له‌م باره‌وه گۆراوهتهوه و بڵاو بۆته‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه له بارودۆخێكی سیاسی و ئابوری وادا كێشه‌ی گه‌وره‌تر نهخولقێت، بۆیه تا شهر له‌به‌رده‌رگا بێت پێویسته باره عه‌سكه‌ریه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت و مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی ئێستا بۆ دوای كۆتاییهاتن به داعش قازانجی هه‌یه و زه‌ره‌ر به هیچ لایه‌نێك ناگه‌یه‌نێت وتا ئێستا به‌م شێوه‌یه هێناویه‌تی و هه‌ر ئه‌ویش هه‌ڵگری به‌رپرسیارێتی ده‌رئه‌نجامه‌كانه هه‌ر چۆنێك بكه‌وێته‌وه. له قۆناغی پاش داعش، ئه‌وسا كه خه‌ڵك هه‌ست به‌وه‌ده‌كات له كاتێكی ئاساییدایه، له هه‌ڵوێسته‌كانیدا، رازیبونی یان نیگه‌رانی له‌م واقعه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شی گه‌وره‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، له هه‌ڵبژاردندا راوبۆچونه‌كانی خۆی ده‌رده‌خات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌كرێت په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌تی به پشت به‌ستن به حاڵه‌تی نائاسیی ئه‌م قۆناغه تایبه‌تیه، یاسایه‌ك ده‌ربكات و سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك بریگرته‌ی خه‌ڵك بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌رێكردنی ئه‌م قۆناغه بهێڵێته‌وه.