
هەرچەند باڵی دەستڕۆشتووی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بنەماڵەی تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد دەستیان بەسەردا گرتووە ڕەتی دەکانەوە حزبەکەیان بنەماڵەیی، بەڵام سەرپێییانە تەماشایەکی ئەم پۆستە بەرزانەی ناو دەسەڵات بکەن کە هەرهەموویان سەربە بنەماڵەی تاڵەبانیین و ناکرێت ئەندامانی حیزبەکە و خەڵکی بگەوجێنرێت.
- هێرۆ براهیم ئەحمەد. کەسی یەکەمی ناو یەکێتی لە ناو باڵی دەستڕۆشتوودا و ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- قوباد تاڵەبانی. جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- لاهور تاڵەبانی. بەرپرسی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر
- پۆڵاد تاڵەبانی جێگری دژە تیرۆر
- قوباد تاڵەبانی و باڤێڵ تاڵەبانی پێکەوە بەرپرسی دوسییەی نەوتی دزی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان
- ئاراس شێخ جەنگی. بەرپرسی کاروباری بازرگانی یەکێتی نیشتمانی لەدەرەوەی مەکتەبی دارایی و کۆمپانیای نۆکان
- شێخ بازیز تاڵەبانی. وەزیری دارایی خانەنشین و بەرپرسی دەزگای چاودێری دارایی
- ئاڵا تاڵەبانی. ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی لیستی سەوز لە بەغداد
- بێگەرد تاڵەبانی. ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی لیستی سەوز لە هەرێمی کوردستان
- ئاواز تاڵەبانی. ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
- مەحمود تاڵەبانی. بەرپرسی ئاماری سلێمانی
- دکتۆر عەلی تاڵەبانی. عەمیدی کولیە لە زانکۆی سلێمانی، لەو بەتواناتر هەیە بۆ ئەو شوێنە
- هیوا تاڵەبانی. خاوەنی کۆمپانیایی بەرگری لە بیرە نەوتەکان
- شاناز ئیبراهیم ئەحمەد. لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە
- کوڕی شاناز سەرپەرشتیاری کوردساد نیوز
- دکتۆر لەتیف ڕەشید. هاوسەری شاناز وەزیری خانەنشین و مستەشار لە بەغداد
- دکتۆر سابیر. قونسل لە صین و ئێستا لەبەغدادە
- کوڕی لەسەفارەت
- دکتۆر ئاسۆ تاڵەبانی. پارێزگاری سلێمانی
