دوا به دوای ئه‌وه‌ی که شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی، ڤلادیمیر پوتین فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی s300 و ڕاده‌ستکردنی به کۆماری ئیسلامی واژۆ کرد و مۆسکۆ به فه‌رمی ده‌سپێکی ئاڵ و گۆڕی نه‌وت له به‌رامبه‌ر کاڵای له گه‌ڵ تاران ڕاگه‌یاند. به هۆی ئه‌وه‌ی که هێشتا ڕێکه‌وتنی کۆتایی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه، هه‌وڵه‌کانی ڕووسیا به‌و شێوه‌یه بوو که هه‌ست به‌وه ده‌کرا تاران و مۆسکۆ دۆستانی نوێی یه‌کتر ده‌بن له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و به پێی داخوازی خۆیان کاریگه‌ری له سه‌ر پرسه گرنگه‌کان ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هۆکاری هه‌نگاوه به‌په‌له‌که‌ی ڕووسیا خۆشه‌ویستی تاران نه‌بوو، به‌ڵکوو نیگه‌رانی کرملێن له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌سه‌لمێنێت که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له پاش باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و واشنتن ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه.
ڕووسیا هه‌ستی به‌وه کردووه که ئێرانی لایه‌نگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا مه‌ترسیدارتر له ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کییه بۆ ئه‌و وڵاته. خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که نزیکبوونه‌وه‌ی تاران له کۆشکی سپی، پێگه‌ی ڕووسیا لاوازتر ده‌کات، هه‌ر بۆیه پێش له واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی کۆتایی له نێوان وڵاتانی گرووپی 1+5 و ئێران، ههنگاوێکی پێشگیرانه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته‌ی به ئێران که متمانه‌پێکراوترین هاوپه‌یمان و ته‌نیا هێز که ئه‌و وڵاته ده‌توانێت پشتی پێ ببه‌ستێت له لایه‌ن ڕووسیاوه پێوسیته. له شرۆڤه‌ی زیاتری ئه‌م بابه‌ته، سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت به بارودۆخی جیهانی ڕووسیا له ئه‌گه‌ری ده‌سکه‌وتنی ڕێکه‌وتنی کۆتایی ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌که‌ی جیهان جێی گرنگی و بایه‌خه:
- به وته‌ی کنستانتین فوون ئاگرت په‌یامنێر و شرۆڤه‌کاری سیاسی، ڕووسیا، ئێرانی گیرۆده‌ی گه‌مارۆکانی پێ باشتره تا ئێرانێک که له گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی ئابوری هه‌بێت. فوون ئاگرت سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌نووسێت: به‌رپرسانی ڕووسیا ده‌زانن که ئه‌گه‌ر ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌که بگه‌نه ڕێکه‌وتنی کۆتایی، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته، بیر له په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی له گه‌ڵ واشنتن ده‌کاته‌وه. پێده‌چێت ڕووسیا به فرۆشتنی سیسته‌می موشه‌کی s300 به تاران، کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مریکا دابنێت و دیواری بێ متمانه‌یی سه‌ر له نوێ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا به‌رزتر بکاته‌وه.
- ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ئێران ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئه‌مه‌ش هه‌واڵێکی ناخۆشه بۆ ڕووسیا که داهاتی نه‌وت کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر هێزی ئابوری ئه‌و وڵاته هه‌یه.
ده‌سپێکردنی دووباره‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران له بازاڕه جیهانییه‌کان له ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنی کۆتایی، ده‌توانێت ببێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت. به هۆی ئه‌وه‌ی که ئابوری ڕووسیا له ژێر کاریگه‌ری داهاتی نه‌وتدایه و له ساڵی رابردووش زیانێکی گه‌وره‌ی له‌م ڕووه‌وه به‌رکه‌وت، پێش بینی دابه‌زینی ئه‌و نرخه‌ش له داهاتوو سه‌ر له نوێ ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی مۆسکۆ.
- ئێران ده‌روازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسی ڕووسیایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پاش ڕووداوه‌کانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی ڕووی له دابه‌زین کرد. به هۆی ئه‌وه‌ی که مۆسکۆ، تاران و هاوپه‌یمانه‌که‌ی (سوریا) به دوایین پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌که ده‌زانێت له ساڵی 2012 به‌دواوه هه‌وڵی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزتری له گه‌ڵ ئێران داوه.
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ تاران به تایبه‌ت له پاش ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له ساڵی 2014 بۆ کۆشکی کرملێن بایه‌خی زیاتری هه‌بووه، به بڕوای کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا، به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی مۆسکۆ له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵااتی ناوه‌ڕاست گه‌ره‌نتی پێشگیری له دووره‌په‌رێزی ڕووسیایه له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ره‌بووکه‌ره‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش ده‌بێت.
ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له وڵاتانی ئه‌فغانستان، عێراق و سوریا زیاتر له ڕووسیایه، هه‌ر بۆیه ته‌نیا یارمه‌تی مۆسکۆ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌م وڵاتانه، ڕه‌نگه یارمه‌تی مه‌عنه‌وی بێت، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران چاوی بڕیوه‌ته هاوکاری و پاڵپشتییه‌کانی ڕووسیا سه‌باره‌ت به چه‌ندین کێشه‌ی وه‌ک قه‌یرانی سوریا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
به باوه‌ڕی ڕووسیا، باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌بێته هۆی لاوازبوونی پێگه‌ی ئه‌و وڵاته له جیهان و ئه‌مه‌ش له‌و ڕووه‌وه بۆ مۆسکۆ جێی گرنگی و بایه‌خه که پێویستی به‌وه هه‌یه ڕێگری له دووره‌په‌رێزی سیاسی خۆی بکات له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ش هه‌واڵێکی ناخۆشه بۆی که تاران و واشنتن بیر له بابه‌تی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان بکه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ته‌نیا له بواری بازرگانی و ئابوری‌دا بێت.