ئاراس عه‌بدوڵڵای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوون له په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت: ( بڕیاری گواستنه‌وه‌ی قوتابخانه ئاینییه‌كان، له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، به‌بێ دیراسه كردنێكی ورد هه‌ڵه‌یه، چونكه تا ئێستا وه‌زاره‌تی په‌رورده‌و خوێندنی باڵا خۆی كێشه‌ی سیسته‌می خوێندنی هه‌یه، تا ئیستا نه‌توانراوه پلانێكی تۆكمه دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، كورد وته‌نی: ماڵ به‌خۆی نه‌بوو میوانیشی هات. ئه‌و كاره‌ی ئه‌وقاف خۆدزینه‌وه‌یه لهبهرپرسیارهتیو له كێشه‌كان هه‌ڵدێت).
ئێستا له كوردستان دوو تێڕوانین سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگا ئیسلامیه‌كان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا هه‌ن، مه‌به‌ستم نیه بڵێم ئه‌وانه هه‌ڵه‌ن یان راست، به‌ڵكو ئامانجی من قسه‌كردنه له‌سه‌ر قه‌زیه‌كه (هه‌نگاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف!!)، ئاخۆ له كۆی ئه‌و پاساوه كهمو كاتی‌و كورتانه‌ی ده‌هێنرێنه‌وه، هێشتا ده‌كا ئه‌وه‌ی كراوه!؟
راسته ئه‌وقاف به‌و هه‌نگاوه سه‌ری خۆی سووك كرد، پشوویه‌كی بۆ خۆی دروست كرد، گۆڕانێكی به‌سه‌ر هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت داهێنا!! به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت پێم وایه ئه‌و بڕیاره زیانی گه‌وره‌ی له خودی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دا، ئێستای خوێندنی ئیسلامی له مێژووی پڕ شكۆی زانایان‌و رێبازی زانست دابڕیو گۆڕانی ریشه‌یی به‌سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه گرنگه داهێنا، كه گه‌وره سه‌ركرده‌و زانایانی پێشوو چوارچێوه‌یان بۆ داڕشتبوو، له‌هه‌مان كات هه‌یمه‌نه‌و ده‌وری سیادی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه‌مكرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باڵێكی ئیدارهدانو به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئایینی بێت، ئه‌وه باڵه‌كه‌ی تری بریتی بوو له خوێندنی ئیسلامی، كه‌چی كت‌و مت به‌ده‌ستی خۆی باڵێكی ههڵتهكاندو (حه‌ز بكا یان نه‌یكا) ئێستا وه‌ك ته‌یرێكی باڵ شكاو ماوه‌ته‌وه.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌و لێدوانه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته بیستمان، هیچ موبهریرێكی وای تێدا نیه فلوسێك بێنێت، كه شه‌رعیه‌ت به‌و گواستنه‌وه‌یه بدات، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێ گوایه (هۆكاری ماددی‌و ئیداری‌و ئه‌كادیمی له‌پشته)، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌به‌ب ئێوه وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ چاكتان نه‌كرد؟ مه‌گه‌ر ئێوه‌ش حكومه‌ت نین؟ ئه‌گه‌ر وڵامتان ئه‌وه‌یه پێمان نه‌كرا یان ناكرێ، باشتر بوو له‌بری عه‌زل كردنی پێنج هه‌زار قوتابی له‌و وه‌زاره‌ته، ئه‌و چوار پێنچ كه‌سه‌ی به‌و كاره هه‌ڵساون خۆیان عه‌زل كربا له ئه‌وقاف!.
سێیه‌م: تێناگه‌م لۆ وه‌زاره‌ت له‌و راستیه هێنده شه‌رمن بوو، كه بڵێ من خوێندنی ئیسلامیم پێ به‌ڕێوه ناچێ‌و له‌كۆڵ خۆی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه كۆلهواریو لاوازی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رخست، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا بكرێ، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌رچووانی په‌یمانگای پێشنوێژ‌و وتارخوێنان له‌چاوه‌ڕوانی بوونه كولێژی پهیمانگایهكهیانن، كه‌چی تازه ئومێده‌كان له‌و وه‌زاره‌ته سه‌باره‌ت به خوێندنی ئیسلامی بوونه بلقی سه‌ر ئاو‌و و پوكانه‌وه.
چواره‌م: ده‌كرا وه‌زاره‌ت خۆی چاكسازی له خوێندن بكا‌و وانه‌ی زانسته مرۆییه‌كانیشی زیاد كردبا، چونكه كه‌ره‌سته‌كه له‌ژێر ده‌ستی خۆی بوو، چۆنی ویستبا ده‌یتوانی چاكی بكات، به‌ڵام كه خۆی نه‌یتوانی چی داوه له‌خه‌ڵك بۆی چا كه‌ن!؟ هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوون له په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر ده‌ڵێ: (خۆ ده‌كرێت هه‌ر سه‌ر به‌هه‌مان شوێن بن‌و وانه‌ی زانستی زیاد بكرێت‌و بخوێندرێت). چونكه پسپۆڕیهكه له‌خۆیه‌وه نزیكه‌و له دونیای ئێستاش پسپۆڕی سیمایه‌كی گرنگه بۆ به‌رجه‌سته كردنی داهێنانو پێشكه‌وتنه‌كان.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه بۆ رێگریه له فره تهفسیریو بیری توندڕهویو ده‌رهێنانی قوتابیان له‌بن ده‌ستی سه‌له‌فیه‌ت، ئه‌ی باشه بۆ له‌و لاوه مزگه‌وتیان پێ ده‌ده‌ن؟ ده‌یان تهشهیرو گومڕاكردنی ئهمو ئه‌و له‌وانه‌وه ده‌بیستن، كه‌چی نوقهتان نایه‌ت، مه‌گه‌ر ئه‌وه (بانێكه‌و دوو هه‌وا) نیه؟! ئه‌ی ئاگا‌و لێی نیه رۆژانه كتێب‌و نامیلكه‌ی جۆراوجۆر‌و پڕ له بیری بیانی‌و توندڕه‌وی به‌ناوی ئیسلامه‌وه له‌و هه‌رێمه چاپ‌و بڵاو ده‌كرێنه‌وه؟ باشتر نه‌بوو رێگری له‌وه بكه‌ن، نه‌ك باڵی خۆ بشكێنن‌و داوا له‌شوێنی تر بكه‌ن بۆتانی چاكه‌ن؟
شه‌شه‌م: چ عه‌جه‌ب وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌ی نه‌كرده پرۆژه یاسا‌و نه‌یدا به‌په‌رله‌مان، له‌كاتێكدا بڕیارێكی ساده نیه‌و بگره یاسای خۆی هه‌یه له په‌رله‌مان، ئه‌بوا دیراسه كراباو رای خه‌ڵكی پسپۆڕی له‌سه‌ر وه‌رگیرابا، نه‌ك وه‌ها كت‌و مت بێ هه‌بوونی زه‌مانه‌ت‌و پێشنیار‌و مه‌رج راده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی بكا، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نها یه‌ك وانه‌ی ئایینی هه‌یه‌و نه‌یتوانیوه ببێته نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، چ جای ئه‌و ههمووهشی بچێته سه‌ر!.
حه‌وته‌م: ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانستی بوون، ساڵانه تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی‌و یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌یان بۆ ده‌كرا، له‌كاتێكدا لای خۆی بوون‌و مه‌لاش بوو، ئه‌ی له‌مه‌ودوا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تهربیهوه بۆی ره‌وان ده‌كرێن چیان پێ ده‌كا؟ یان چۆن ده‌ست كراوه ده‌بێ له پێگه‌یاندنی وتاربێژی لێهاتوو دوای ئه‌و بریاره؟ كه چی نه‌بێ چۆن‌و چی پێ ده‌كرێ؟ (فاقد الشيء لا يعطي).
هه‌شته‌م: ده‌بوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو گرتبا، كه زۆربه‌ی ئه‌و قوتابیانه له قوتابخانه‌و په‌یمانگا ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته ده‌یانخوێند، له‌به‌ر خاتری لایه‌نه دینی‌و زانسته پیرۆزه‌كان بووه، ئاواتیان بووه وه‌ك پێشنوێژ‌و وتارخوێن خزمه‌ت بكه‌ن، نه‌ك مه‌به‌ستیان بووبێ له شوێتی تر وه‌ربگیرێن‌و له فه‌رمانگه‌كانی تری حكومی دابمه‌زرێن.
نۆیه‌م: به‌و حیسابه بێت، له‌مه‌ودوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی خوێندنی ئیسلامی له‌كۆڵ خۆ كرده‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ! وه ده‌بێ باش باش خزمه‌تی مزگه‌وته‌كان بكات‌و لانی كه‌م بتوانێ داهاتی وه‌قف بۆ خزمه‌تی مزگه‌وته‌كانی كوردستان بگێڕێته‌وه!
ده‌یه‌م: چاوه‌ڕوان بووین وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف خه‌مێكی گه‌وره له ره‌وشی حوجره‌و خوێندنی ئیسلامی بخوات، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌بردن، به‌ڵكو بۆ ئاستی كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی ئیسلامی له كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێیه‌وه خۆماڵیانه كادری ئایینی پێگهیاندباو خزمه‌تێكی جوانی پێشكه‌شی كوردستان كردبا.
به كورتیه‌كه‌ی گرنگ لای من ئه‌وه‌یه پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه بێت‌و به‌شێوه‌یه‌ك ئاراسته بكرێت له ئاست دۆخی ئێستا كوردستان‌و ئه‌زموونی خۆماڵیانه ههرێمو ئه‌م قۆناغه بێت. له‌هه‌مان كات مه‌به‌ستی من له‌و نووسینه كه‌مكردنه‌وه نیه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ك مه‌به‌ستیشم نیه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف شه‌رمه‌زار بكه‌م، وه‌لێ ئه‌وه بۆچوونی خۆمه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و پێم وایه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌جیاتی پینه كردن، درز‌و پینه‌یه‌كی گه‌وره‌تری دروست كرد، له‌هه‌مان كات ده‌یان پرسیاری جددی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ن، كه وڵامه‌كانیان ئێستا موقنیع نین، به‌ڵام به‌پێی تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ده‌ره‌كه‌وێ، كه ئه‌و هه‌نگاوه چ زیان‌و پهشیمانیهك بۆ وه‌زراه‌تی ئه‌وقاف دروست ده‌كات.