له‌ڕۆژانی 18و19/1 له‌شاری دانهاخی هۆڵه‌ندا به‌بڕیاری شاناز‌و هاوار ژماره‌یه‌ک له کادیرانی یه‌کێتی له‌ده‌ره‌وه کۆکرانه‌وه که 100 که‌سێک ده‌بوون، سه‌ره‌تا بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌ک بانگکرابوون پاشان له‌وێ سهروباجیاندا له‌یه‌خه‌یان وپێیان ڕاگه‌یاندن که‌ئه‌وه کۆنفرانسه‌و ده‌بێ فه‌وره‌ن لیژنه‌و کۆمسیۆن ولهوشتانهی بۆدروست بکه‌ن له‌پێناوی داڕشتنی میکانیزمێکی تازه بۆ ده‌ره‌وه‌و به‌رنامه‌ی داهاتوو ولهم قسه سواوانه.
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وی ئه‌وه‌بڵێم که کۆنفرانس ئاماده‌کاری ئه‌وێ وده‌بێ بڕیاری پێشوه‌ختی لێدرابێ، وه‌ک دیاره له‌م زروفه‌ی یه‌کێتیش له‌هیچ ئۆرگانێک که‌نه‌ک هه‌ر کۆنفرانس ناکرێت، به‌ڵکو خۆیان له کۆبونه‌وه‌ش بهدوورئهگرنهوانێ، به‌ڵام حاکمی موتڵه‌قی یه‌کێتی بڕیاریداو به‌ناو کۆنفرانسه‌که‌یان سازکرد، له‌پێناوی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له‌دژی ئیراده‌ی زۆرینهوهاندانی ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه به‌و مه‌رامه‌ی که‌خۆیان ئه‌یانه‌وێ ودوورخستنهوهو لێکترازاندنی ئه‌و کهسو گروپانه‌ی باسی چاکسازی ونوێبونهوهو له‌وبابه‌تانه ئه‌که‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌قی به‌شداربونیان هه‌بوه وحه‌زیان له ده‌موچاویان نه‌بوه بانگی کۆنفرانسهکهشیان نه‌کردوه بۆنموونه لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی له ووڵاتان، لێپرسراوی کۆمیته‌کانی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان وژماره‌یه‌ک له کارگێڕانی ڕێکخراوه دیموکراسیه‌کان وکادیره دیاروناسراوهکان.
هه‌ردوو ئه‌و به‌رێزه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌یان ڕه‌خساندوه که ژماره‌یه‌ک کادیری کۆیلهوماستاوچی قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و مهسهلهیهبکهن وبه‌گوێی خه‌ڵکیان چرپاندوه که پیشنیار بکه‌ن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌ردوو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتی ده‌رکردنیان له‌یه‌کێتی، بۆیه بۆ ماستاوکردن بۆ شاناز پێشنیاری ئه‌مه‌یان کردوه‌و به پێشوازی گهرهمهوه دیفاع له‌و بۆچوونهکراوه که هه‌ردوو جێگرهکهو لایه‌نگرانیان ئه‌گه‌ر وازنه‌هێنن بکرێنه ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی وئیهمال بکرێن، که ئه‌وه‌ش خۆی له‌مه‌رامی شانازخاندا ئه‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له برێارو راسپارده‌کانی سه‌رۆک ماجهلاله که له‌کۆنگره‌ی سێیه‌م خۆی پێشنیاری کرد ئه‌و دوو زاته به‌بێ هه‌ڵبژاردنی نهێنی بکرێنه جێگرانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، پاشان ئێمه تێناگه‌ین لابردن ودانانی جێگرانی سکرتێرو ئیشوکاری مه‌کته‌بی سیاسی وسه‌رکردایه‌تی که‌ی ئیشی شانازخانه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌راست لیپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یه بۆناچی خه‌ریکی ئیشوکاری خۆی بێت، بۆ ته‌له‌فۆنی که‌س وه‌ڵام ناداته‌وه؟ بۆ راپۆرتی ئۆرگانه‌کان ناخوینێته‌وه ؟ بۆ گوێ له‌که‌س ناگرێ، بۆ له کاکا هاوار زیاتر سه‌یری که‌س ناکات ؟
مه‌رامێکی تری شاناز وهاوار له‌و کۆنفرانسه شه‌رعیه‌ت وه‌رگرتن بوه له‌وه‌ی بۆ جارێکی تریش له‌شوێنی خۆیان بمیننهوهوانێ ویاری به‌چاره‌نوسی یه‌کێتیه‌کانی دهرهوهبکهن وخۆیان بکه‌نه‌وه که‌سی یه‌که‌م ودووه‌م، بۆیه دیسان کاریان بۆ ئهمهکردوه، کۆیله هه‌بوه پێشنیاری کۆنفرانس ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌بدات که شاناز ببێته ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، ئه‌و به‌ناو کادیرهکۆیلهیه هوشیاری ئه‌وه‌نیه که بوون به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی له‌ڕێی ده‌نگدان ولهکۆنگره ئه‌بێ وبوون به مه‌کته‌بی سیاسیش هه‌ر به‌پێی ده‌نگ ولهکۆبونهوهی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی ئه‌بێ نه‌ک له کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌و. . . حاڵی کادیر وابێت شاناز هه‌قی خۆیه‌تی وابکاو به‌ئاره‌زووی خۆی چی بیه‌وێت بیکات که کردویه‌تی، به‌هه‌رحاڵ به‌بێ ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن توانیان شه‌رعیه‌ت بده‌نه‌وه به‌خۆیان وبێ ئه‌وه‌ی یه‌کێک بپرسێت ئه‌ری کوا ستاف، کوا کارگێره‌کانی ناوه‌ند، کوا په‌یڕه‌و و پرۆگرام وبه‌رنامه ؟ کوا ئه‌و هه‌موو سوپا کادیره‌ی له ووڵاتانی ده‌ره‌وه دوورخراونه‌ته‌وه‌و ده‌رکراون ؟ کوا بڕیاری مه‌کته‌بی ڕێکخستن بۆ به‌ستنی کۆنفرانس؟ کوا پاراستنی یه‌کڕیزی؟ کوا ته‌بایی؟ کوا چه‌پکه‌گوڵه‌که‌ی مام ؟کواو کواو کوا؟
له شاناز‌و هاوار ئه‌پرسین ئێمه چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له هۆڵی به‌ناو کۆنفرانسه‌که‌تان دووربووین بۆچی بانگهێشتان نه‌کردین ؟ ئه‌گه‌ر ئێوه پاراستنی یهکریزیتان ئه‌وێ ئه‌بێ دوورمان خه‌نه‌وه یان بانگمان بکه‌ن بۆ گفروگۆوڕاوێژوبهیهکهوه کارکردن ؟ یان ناتانه‌وێ گوێ لهتیبینی وپێشنیاری ئێمه بگرن و وسهرودڵتان بگیرێ ؟ دڵنیاتان ئه‌که‌ینه‌وه ئێوه ده‌موچاویکی ناشیرینن له‌به‌رده‌م زۆرینه‌ی یه‌کێتیه‌کان، ئێوه هه‌ڵگری بیری نازیه‌ت وبنه‌ماڵه‌و تاكڕهوین، ئێوه ئه‌تانه‌وێ یه‌کێتی ههربۆخۆتان بێ وبه‌ئاره‌زووی خۆتان تهراتینێی تێدا بکه‌ن، دڵنیاتان ئه‌که‌ینه‌وه ناهیڵین به‌رهه‌می سه‌روه‌ریه‌کانمان بخۆن و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچن.
دوا پرسیارامان ئه‌که‌ینه ڕووی شاناز خان و ئه‌ڵێین جه‌نابتان چ پله‌یه‌کی حیزبیتان هه‌یه وا بڕیاری حیزبی ئه‌ده‌ن و ده‌سه‌ڵاتتان به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کاندا کێشاوه ؟جه‌نابتان ئه‌و پاره‌و سهروهتهتان له‌کوێ بوو تا ڤێللای په‌نجا ملیۆنی له به‌ریتانیا پێ بکڕن ؟ ئێوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌تان له‌کوێ هێنا بتوانن دوو جێگری سکرتێری گشتی و18 ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی وسوپایهک له کادیرو ئه‌ندام ده‌رپه‌رێنن؟ ئێوه چۆن غهزهبێکن بۆ یه‌کێتی په‌یدابوون ؟ دڵنیاتان ئه‌که‌ینه‌وه له‌ناو یه‌کێتی ناڕۆین ودهبینهچقڵی چاوی ئێوه.
ئالان محمد - کادیری پاشکه‌وتوی ڕێکخستن/ به‌نه‌لۆکس