ده‌وڵه‌تی نمونه‌یی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه‌هه‌وڵ ده‌دات بوَبهدیهێنانی خێر بوَههمووئهندامهكانی،ده‌وڵه‌تی خراپیش ئهودهوڵهتهیه كه‌ته‌نها چاوی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وكه‌سانه‌یه كهئهوحكومهتهیان ڕاگرتووه (سوقرات) .
شه‌وی 31/5/2015لهژێرنووسی كه‌ناڵی ئێن ئارتی بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی كاره‌بای نیشتمانی بوَ 17سه‌عات و به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی یه‌ك ئهمپێركارهبای مولیده بو َ 9500 دینار له‌مانگی داهاتوو خوێنده‌وه به‌واتا ئه‌و به‌رنامه‌یه له مانگی 6 جی به‌جی ده‌كری ئه‌م بریاره جگه له چه‌ق به‌ستن و ودوبارهبونهوهی به‌رنامه كانی ساڵانی رابووردوو هیچی تری لی به‌دی ناكری ونابینری چونكه ئه‌گه‌ر فشاره‌كان بوَسهر كاره‌بای نیشتمانی و زیادبوونی خواست لهسهركارهبا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌وه‌رزی گه‌رما وه‌ك چاره سه‌رێكی كاتی و به‌رێكردنی وه‌رزه كانی ساڵ حكومه‌ت ئه‌م رێگایه بگرێته به‌ر ئه‌ز دڵنیام حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌هه‌مان بیری ساڵه‌كانی پێشوو هه‌نگاو پلان وبه‌رنامه‌یه‌كی نیه بوَ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی كاره‌با.
لایه‌نێكی تری به‌رز كردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێرێك له4 هه‌زار بوَ 9500 دینار له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كوت وپربی ڕه‌چاو كردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك وناجێگیری ڕه‌وشی ئابووری و سیاسی كوردستان سنوردابوونی داهاتی تاكه‌كه‌س ئه‌مه لهكاتێكداكارهبای موه‌لیده ناتوانێت ببێته به‌دیل وجێگره‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتی كاتی له‌وه‌رزه‌كانی گه‌رماو سه‌رما په‌نا ده‌باته به‌ر ئامێره‌كانی فێنك كه‌ره‌وه وگه‌رم كه‌ره‌وه ئهوئامێرانهش پێویستیان به ووزه كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه.
حكومه‌ت كاتی نرخی ههرئهمپیرێك موه‌لیده به‌بڕێكی زوَر له‌سه‌ر هاوڵاتی زیاد ده‌گات بوَ ده‌بی له وه‌رزه گه‌رم وساردهكاندا هاوڵاتی باجی ماف وموعاناتهكانی بدات هه‌روه‌ك هیچ كات هاوڵاتی خوازیاری ئه‌وه ناكات به‌رده‌وام له‌بارێكی ئاوادابژی ئه‌مه له‌كاتیكدا حكومه‌ت هه‌رجاره‌و به دیدگا‌و فه‌رمانێك یه‌ك ئه‌مپیر مولیده له4 هه‌زاره‌وه 6بوَ هه‌زارو پاشان بوَ 8000 هه‌زار دواجار بو َ 9500 دینار به‌رز ده‌كات ئه‌م فكره بی چاره‌سه‌ركردنێكی به‌رده‌وام وبیركردنهوهیهكی كارگێری حكومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م گێژاوی بی به‌رنامه ییه‌وه چونكه هیچ مانایه‌كی تیانیه كاتێك حكومه‌ت نه‌خشه‌یه‌كی وورد بوَسیاسهتی به‌رێوه بردن نه‌بی له‌به‌رامبه‌را نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مولیده ده‌كاته 9500 دینار، ئه‌فسوس ئه‌م وڵاته ناخی زه‌وییه‌كه‌ی پرییهتی له سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانی ده‌كری ئه‌م سامانه‌ی ناوی نه‌وت ه بوَخزمهتگوزاری و بوژاندنه وه‌ی ژێر خانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان وخه‌ڵكه‌كه‌ی دابین بكری به‌ڵام حكومه‌ت ده‌سته‌وه ستانهلهبهرامبهر ئهوئهستهنگانهی دێته به‌رده‌می،بوَیهئهگهر كه‌رتی پیشه‌سازی به‌نمونه بهێنینه‌وه حكومه‌ت له‌م بواره‌دا پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایش هیچ لایه‌كی له‌هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و ووزه و كه‌رتی كشتوكاڵ نهكردوَتهوه، بادوور نهروَین خوانه‌كرده ئه‌گه‌ربێت و روَژێك حكومه‌تی ئێران سه‌رچاوه‌ی به‌نداوی دوكان یا ده‌ربه‌ندیخان بگرێته‌وه دوورنیه كاره‌ساتێكی گه‌وره دووچاری خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێته‌وه كه‌واته حكومه‌ت به‌رله‌وه‌ی خه‌می خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌بی سه‌رقاڵی بیركردنه‌وه‌كانی خوَیهتی ئه‌مێستا نرخ له‌سه‌ر كاره‌با به‌گشتی وكارهبای مولیده زیاد ده‌كات باجه‌كه‌ی ده‌بی خه‌ڵك بیدات ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به3مانگ جارێك موچه وه‌رده‌گرێت.
له‌دونیای سیاسه‌ت وحوكمرانیدا شتێك هه‌یه پێی ده‌وترێت پلان له‌پلان گرنگتر بیروَكهوكاركردنه به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كارگێریانه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ربنه‌مای عه‌قڵێكی نیشتمانی ومروَیی ده‌كری نه‌ك له‌سه‌ربنه‌مای كات به‌رێكردن دیاره ئهگهربیروَكه وئیراده‌و نیه‌تێك هه‌بوو بوَ دارشتنی سیاسه‌تی كاركردن به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده سیاسی،ئیداری،په‌روه‌رده‌یی،پیشه‌سازییه‌كانه‌وه ئه‌وه نیه‌تێك هه‌یه بوَ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كوَسپ وئهستهنگانهی دێنه به‌رده‌م حكومه‌ت، هه‌رئه‌و ئهستهنگانهی روبه‌روی حكومه‌ت ده‌بنه‌وه هه‌وڵی چاكسازیكردنیان ده‌دات له‌مه‌وه نیه‌ت وئیرادهكه گه‌شه‌ده‌كات ومتمانه‌ی حكومه‌تیش بوَخهڵكیش ده‌گه‌رێته‌وه به‌ڵام كام حكومه‌ت ئه‌و حكومه‌ته‌ی له‌خه‌می روبه‌روبونه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته كوَمهڵایهتی ودهروونییهكان،و موعانات وخواست و پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك دهكوَڵێتهوه پاشان بیركردنه‌وه وكاركردن لهونهخشه و پلانانه‌ی لهئایندهده روبه‌روی نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌بێته‌وه ئه‌مه یه فه‌لسه‌فه‌ی به‌رێوه‌بردن، به‌ڵام ئه‌فسوس دروست بونی حكومه‌تێكی له‌م شێوه‌یه خه‌ونێكه وهیچی ترپێم وانیه دروست بونی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌م ئاراسته‌و بیركردنه‌وه‌یه ببێته ئه‌و واقیعه‌ی هه‌موو تاكێكی كورد چاوه‌رێی ده‌كات.