14 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، له رۆژی 21/05/2001، خه‌مێکی جیاواز، کسپه‌یه‌کی کتوپڕی ناوه‌خت ئاسا، له‌به‌رده‌م عه‌شق و خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌کی هه‌مووماندا له نێوان بڵندایه‌تی چیاکانی کوردستانه‌وه بێ پاسپۆرت بۆ لای ئێمه‌ی عاشقانی خه‌ڵوه‌تگه‌ی نیشتمان له تاراوگه خۆی هه‌ڵکشاند . . 14 ساڵ به‌ر له ئێستا دڵێکی گه‌وره‌ی پڕ ئاوات و ئاره‌زوو . . مێشک و هۆشێکی پڕ له حه‌ز و پلانی ئاینده . . مه‌رگی له‌ناکاو، به کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن، بووه میوانی کاکه شازادی خۆشه‌ویست و کاروانی دواکۆچی بۆ ریزی شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد رێکخست.
له ساڵیادی ئه‌م که‌ڵه‌پیاوه . . ئه‌م سه‌رکرده خه‌باتگێڕه ماندوونه‌ناسه‌دا، ده‌بێت چ ووشه‌یه‌ک، چ رسته‌یه‌ک، چ وتارێک بۆ وه‌رزی ماته‌مینی کاکه شازاد شایسته بێت، تا وه‌ک تاجه‌گوڵینه له دامێنی ساڵوه‌گه‌ڕی دوزکۆچ و بیره‌وه‌ریه‌کانیدا دابنێن؟ چوون ئه‌م پیاوه جوامێره تێکۆشه‌رێکی دێرین و ئه‌ندامێکی چالاکی رۆژانی سه‌خت و دژواری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری ئه‌م نه‌ته‌وه کڵۆڵه نه‌بوو، یان به ته‌نیا پارێزه‌رێکی وریا و کارامه و یاساناس نه‌بوو، به‌ڵکو به‌ر له هه‌موو ئه‌مانه، وه‌ک مرۆڤدۆست، خۆشه‌ویست، قسه‌خۆش، بێ‌فیز و ههژارناس ناسراو بوو . . هه‌میشه هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌کگرتن و یه‌کریزی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان بوو. هه‌ر له‌و کاتانه‌وه‌ی خۆی ناسیووه و تێکه‌ڵ به جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی کوردستان بووه، بۆته هێمای رێز و ستایش و خۆشه‌ویستی و پاکی. هه‌ر بۆیه نه‌ک خێزان و که‌سوکاره‌که‌ی، نه‌ک هاوڕێ و هاوخه‌باته نزیکه‌کانی، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی دوور و نزیک ده‌یانناسی یان خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی کاکه‌شا نماینده‌ی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان بووه تیایاندا وه‌ک دیپلۆماتێکی کارامه‌و به توانا و پڕ ئه‌زموون ناسیوویانه و رێزیان گرتووه و دواکۆچی ناوه‌خت و شه‌هیدبوونیشی دڵی پڕ له خه‌م و په‌ژاره کردوون.
له ساڵیادی ئه‌م که‌سایه‌تییه ناوداره‌ی کورددا جێی خۆیه‌تی شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین که یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوون و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شوڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانه‌وه، به‌رده‌وام له سه‌رکرده و کادیر و ئه‌ندامه هه‌ره چالاکه‌کانی له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و شۆڕش و به‌رخودان دابوون و دڵسۆزانه ئه‌رکه‌کانی یهکێیهتیان له پێناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورددا جێ به‌جێ کردووه و هه‌میشه بوونه‌ته قوربانی به‌رده‌م هێڕش و شاڵاوه جۆراوجۆره دڕنده‌کانی دوژمنان و ناحه‌زانی کورد و به کاروانی شه‌هیدان گه‌یشتوون. به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له مێژووی ژیانی خه‌باتگێڕیدا له‌م رووه‌وه بێ هاوتا بووه، نه‌ک له کوردستان به‌ڵکو له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی جیهاندا.
دڵسۆزی کار‌و چالاکیه‌کانی کاکه شازاد هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی قۆناغی خوێندکاری ده‌ستیپێکردووه و وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاکی بزاڤی خوێندکاران رۆڵی کاریگه‌ری خۆی بینیووه و ئاستی رووناکبیری و گیانی تواناداره کار‌و لهخۆبوردنهکانیشی وای کردووه بگاته ریزی پێشه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاران له کوردستاندا و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له کارتێکردنی ته‌واو گۆشکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی رووناکبیری خوێندکاران و جۆشدانی گیانی شۆڕشگێری و کوردایه‌تی له ناویاندا. هه‌ر دوا به دوای ته‌واوکردنی زانکۆ و بوونی به پارێزه‌ر، هه‌مان گیانی کوردایه‌تی و پێشکه‌وتنخوازی وای لێکردووه داکۆکی له مافی جووتیاران و هه‌ژاران بکات و ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین له‌م بوارانه‌دا بووه پسپۆڕێکی شاره‌زای پشت و په‌نای خه‌ڵکانی زوڵم لێکراو.
کاکه‌شا کاتێک کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که بووه مه‌رگ و به‌رۆکی گرت له کاتی ئه‌نجامدانی پلانی په‌یامه نوێیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو تا له نزیکه‌وه له ویست و ئاره‌زووه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان تێبگه‌ن و ورده‌کاری له پێشکه‌شکردنی ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌کاندا جێ به‌جێ بکه، به‌ڵام چه‌رخی رۆژگار لێنهگهڕاو ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه روویدا و کاکه شازادی به کاروانی شه‌هیدان گه‌یاند.
به‌و ئومێدهیهن هیوا و ئاواته‌کانی کاکه شازاد و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان به‌رز و پیرۆز رابگرین و درێژه به رێبازی ئه‌ون بده‌ین و دڵسۆزانه کار‌و ئه‌رکه‌کانیان ته‌واو بکه‌ین. رووی له کاکه شازاد بکه‌ین و بڵێین: بنوو ئه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌مووان له نێو لانکی پڕ ئارامی نیشتمان . . ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی بۆ هه‌میشه خه‌نده‌ی سه‌رفرازیت له‌سه‌ر لێوان بۆ دۆست و هاوڕێ و که‌س و کارت ده‌باراند . . بێ خه‌م به له دڵسۆزی و وه‌فای کوردپه‌روه‌رانی نیشتمان . . په‌یامی تۆ و رێبازی تۆ ئه‌رکی پیرۆزی هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌یه که به‌رز رایده‌گرن پیرۆزی خوێنی شه‌هیدان.
21/05/2015