ههرپۆست و ئه‌ركێك بێنیه پیش چاوی خۆت له ئه‌نجامدا به‌رپرسیارێتی به دواوه دێت، به‌و مانایه‌ی وه‌رگرتنی كارێك یان پۆستێك له كه‌رتی تایبه‌ت بێت یان گشتی بریتیه له ڕاپه‌ڕاندنی چه‌ند ئه‌رك و فه‌رمانێك بۆ هێنانه‌دی بهرژهوندیهك. ئه‌وه‌ی جێ ی تێ ڕامانه له ئێستادا دیارده‌یه‌ك په‌یدا بووه كه هه‌موو كه‌س خۆی له به‌رپرسیارێتی ده‌دزێته‌وه‌و ده‌یخاته سه‌رئه‌وانی تر. به تایبه‌ت به‌رپرسانی كه‌رتی گشتی كه داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان به‌رێوه ده‌به‌ن و بوونه‌ته هه‌لبژێردراوی هاولاتیان بۆ خزمه‌تی گشتی. ئه‌مه‌ش له كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌خنه له كاروچالاكیه‌كانیان ده‌گیرێت.
ئه‌م دیارده‌یه به جۆرێك بلاوبۆته‌وه كه هه‌موو ئاست و پله‌كانی به‌رپرسیارێتی گرتۆته‌وه، بۆ نمونه كاری سه‌ره‌كی ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی ووڵات بریتیه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و ڕایی كردنی كاره‌كانی هاولأتیان هه‌ریه‌كه‌و له بواری تایبه‌تمه‌ندی خۆیان وه‌ك: شاره‌وانی و ته‌ندروستی و چاودێری كۆمهلأیهتی وئاسایش . . . هه‌ریه‌ك له فه‌رمانگه‌كانیش ئه‌رك و چۆنیه‌تی ڕایی كردنی كاره‌كانیان به یاسا‌و ڕێنمای دیاری كراون، كه‌واته له كاتی هه‌لنه‌سان به ئه‌ركه‌كانیان له ڕووی یاساییه‌وه به‌رپرسیارێتیان بۆ درووست ده‌بێت. لێره‌دا ئه‌گه‌ر له ڕوانگه یاساییهكهشهوه سه‌یری نه‌كه‌ین ئه‌وا هه رهیچ نه‌بێت له ڕووی ویژدانی و ڕه‌وشتی و ده‌روونیه‌وه ده‌بێ ئه‌و هه‌سته لای ئه‌م به‌رپرسانه درووست بێت، كه له ئاست ئه‌و ئه‌ركه نه‌بوونه و دان بنێن به‌وه‌ی كه نه‌یان توانیوه سه‌ركه‌وتوو بن له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، كه‌واته بۆ له‌مه‌ودواش ناتوانن سه‌ركه‌وتوو بن بۆ یه ده‌كرێت كاره‌كه‌یان بۆ یه‌كێكی تر جێبێلن و بوار بڕه‌خسێنن كه كه‌سێكی شاره‌زا ترله كاره‌كه‌یان بێنه شوێنیان.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه له ووڵاتی ئێمه‌دا هیشتا نه‌بووه به كه‌لتوور بگره ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌ركه‌وتوو نین له كاره‌كانیان سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی دان نانێن به شكسته‌كانیان به‌ڵكو پاساویش دێننه‌وه بۆ هه‌ڵه‌كان و ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌ركه‌كانیان. به جۆریك له كاتی لێپێچانه‌وه له هه‌ر كه‌م و كورتی وكێشهیهك له لایه‌نێك له بواره‌كانی كۆمه‌ڵگا و بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ری، كه به‌رپرس و نوینه‌ری لایه‌ن و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندار بانگ ده‌كرێت و پرسیاری لێ ده‌كرێت كه به‌رێزم فلانه كێشه هه‌یه؟ به‌ریزتان لایه‌نی په‌یوه‌ندارن و پهرپرسن له چاره‌سه‌ر كردنی، ئه‌وه ده‌بینین كه هیچ چاره‌سه‌ریه‌كی لا نیه و خۆشی لێناكاته به‌رپرسیار. له هه‌مووی پێكه‌نیناوی ترئه‌وه‌یه له وه‌ڵامه‌كانی دا ئه‌م ده‌سته‌واژانه به‌كاردێنێت ( به‌ڵێ ڕاسته - ئه‌م كیشه بوونی هه‌یه – له گه‌ڵتام _ منیش ڕام وایه . . . ) به‌ڵام كه ده‌ڵێ ی باشه كێ به‌رپرسه له چاره‌سه‌ركردنیان وه‌ڵامه‌كان سه‌دو هه‌شتا پله ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه‌و هه‌زارو یه‌ك پاساو دێنێته‌وه بۆ لادان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه له خۆی. ئه‌وه له كاتێك دا خودی خۆی لایه‌نی په‌یوند داره به كێشه‌كه‌و بانگكراوه تا چاره‌سه‌ری بخاته‌ڕوو.
به مانایه‌كی تر بهرپرسهكهش كه لایه‌نی په‌یوه‌ند داره و به‌رپرسه له چاره‌كردنی كێشه‌كه وه‌كو ئێمه ده‌ڵێته‌وه و دان ده‌نێ به‌وه‌ی كه ڕاسته كیشه‌كه هه‌یه‌و چی و چی . . . به‌ڵام كه ده‌گاته خاڵی دیاری كردنی به‌رپرسیاری دانی پێدانانێ. به‌كورتی له كۆتایی وه‌ڵامێكمان ده‌ست ناكه‌وێ و ده‌بێته هه‌واڵه كردنی بهپرسێتی له‌مه‌وه بۆ ئه‌و له‌وه‌وه بۆ ئه‌م. ته‌نانه‌ت ئه‌مه په‌رله‌مانتارانیشی گرتۆته‌وه كه دوا ڕیگای په‌نا بۆ بردنن له لایه‌ن هاوڵاتیان وبه پێ ی یاسا نوێنه‌ری گه‌لن بۆچاودێری به‌رپرسان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه بۆ به دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتی و چاره‌سه‌ركردنیان. به‌ڵام وای لێهاتووه په‌رله‌مانتارانیش به‌رامبه‌ر به كه‌م و كورتی و كێشه‌كان وه‌ك ئێمه ده‌ڵینه‌وه نابێ وابێت – به‌ڵێ ڕاسته - ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه - پێویسته وابكرێت و وابكرێت . . . به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بكه‌ن كێ بیكات و یان كه وا ناكرێت كێ پێویسته به دواداچوونی بۆ بكات.
ئه‌م دیارده‌یه وای كردووه كه ئێمه بڵێین ڕاسته ئێمه به‌رنامه‌ی باش و بیرۆكه‌ی باش و یاسای باشمان هه‌یه به‌ڵام كه جێبه‌جێ نه‌كران و میزاج جێگه‌ی ئه‌وانی گرته‌وه ئه‌وا به پوڵێك یان با ده‌زگا وفه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمان هه‌بێت بۆ هه‌موو بواره‌كانی به‌ڕێوه بردنی ووڵات به‌ڵام كه ڕۆڵی خۆیان نه‌دیت دیسان به پوڵێك. به‌ڵام كه‌ی فه‌رمانبه‌رو به‌رپرس و توانای مرۆیی وامان هه‌بوو كه هه‌ست به به‌رپرسیاری بكه‌ن و نرخی ئه‌و ئه‌رك و كار‌و شوێنه بزانن كه هه‌یانه و پێیاندراوه ئه‌وا ده‌توانین ده‌زگاو فه‌رمانگه‌ی باش و چاڵاكتر ببینین و پێشكه‌وتن وخزمه‌تگوزاری وخۆشگوزه‌رانی باشتر بێنه دی بۆ ووڵات و هاونیشتیمانیان.
حمد كریم حمد – مامۆستای زانكۆ
