نزیكه‌ی سی ساڵ وه‌ك سكرتێری رۆژنامه‌وانی به‌رێز پارێزگاری پێشووی سلێمانی كارم كردوو و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی ته‌واوم دا پیشه‌یانه و به له‌به‌رچاوگرتنی پره‌نسیپی شه‌فافیه‌ت له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا كاری میدیای پارێزگا راپه‌ڕینم و چالاكی و كاره‌كانی پارێزگار و پارێزگا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی بگه‌یه‌نم به خه‌ڵك، له‌م كاره‌شدا په‌یامنێران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هاوكارێكی ته‌واومان بوون، من هه‌میشه سوپاسیان ده‌كه‌م.
هیواداریشم توانیبێتم قه‌دری ماندووبوونی ئه‌وان بگرم و له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك پێویست هاوكاریان بووبێتم، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م له‌هه‌ر كه‌موكوڕییه كه بێگومان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی چاوپێكه‌وتندا ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزگاری پێشوو زیاتر گرنگی به كاركردن ده‌دا له جێگه‌ی قسه‌كردن و ده‌ركه‌وتن له میدیاكانه‌وه.
لێرشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم، دوای ده‌ست به‌كاربوونی پارێزگاری نوی جگه‌له چه‌ند هه‌فته‌كه‌ی كه‌می سه‌ره‌تا نه‌بێت، من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به راگه‌یاندنی پارێزگاره‌وه نه‌ماوه‌و له‌جێگه‌ی من به‌رێزێكی تر به‌شێوازی خۆی كاره‌كان ده‌كات.
به هاوڕێیانی رۆژنامهنووسیشم راده‌گه‌یه‌نم له‌هه‌ر شوێنێك له كارێكی ره‌سمی هاوشێوه‌دا ده‌ست به‌كاربم، له‌خزمه‌تیاندا ده‌بم و ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێت هاوكاریان ده‌بم، به‌ڵام له ئێستادا من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم به راگه‌یاندنی پارێزگاره‌وه نه‌ماوه، وا ده‌زانم لێره‌شدا پێویست ناكات باسی هۆكاره‌كه‌ی بكه‌م.
ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كاری من له‌رابردوودا وه‌ك راگه‌یاندنی پارێزگار، پروپاگه‌نده‌و ریكلام نه‌بووه بۆ هیچ كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ك، به‌ڵكو ته‌نیا كاركردن بووه له‌سه ئه‌و بنه‌ما ئیدارییه مۆدێرنه كه هه‌موو ده‌زگایه‌كی گشتی پێویستی به‌وه هه‌یه كاره‌كانی به جه‌ماوه‌ر و راگشتی بناسینێت له‌رێگه‌ی میدیا و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی گشتیه‌وه، بێگومان له‌هه‌ر شوێنێتی تریش كار بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كار ده‌كه‌م نه‌ك هیچی تر.
زۆر سوپاسی هه‌موو هاوكارانم ده‌كه‌م و داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك.
رامان عوسمان
سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگاری پێشووی سلێمانی
