من هه‌ڵه‌بجه‌م
بۆ هه‌مووان بووم
که‌س
بۆم نه‌بوو
که منیان کوشت
ده‌ست و
ده‌م و
قاچیان به‌ستام
که‌س
لام نه‌بوو
- که منیان کوشت
که‌سێ
به‌بوو بڵێ مه‌که‌ن
هه‌ڵه‌بجه‌یه
مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیران و
ده‌ڤه‌ری
باغ و میوه‌یه
- که منیان کوشت
ویژدانه‌کان
که‌ڕوڵاڵ بوون
له ئاستی من
سێوی
باغی منیان نه‌خوارد
سێوی ژه‌هریان ئه‌نارد بۆ من
- که منیان کوشت
شاعیر شعری بۆ یاری ئه‌نووسی
پێنووسه‌که‌ی ده‌ستی نووسه‌ر په‌ککه‌وته بوو
نه‌یئه‌نووسی
تفه‌نگه‌کان شه‌ڕی خۆکوژيیان ئه‌کرد
برا ده‌ستی به خوێنی برا سوور ئه‌کرد
ئه‌ی له کوێ بوون؟
- که منیان کوشت
که‌سێ نه‌بوو بڵێ
مه‌که‌ن هه‌ڵه‌بجه‌یه
ئێستاش
من ناسنامه‌ی
ئێوه‌م
به‌رهه‌می
به‌یداخی به‌رز و
بازوو و هێزی
مشتی ئێوه‌م
نه‌ڕه‌ی پێنووسی نووسه‌ران هه‌ڵه‌بجه‌یه
تفه‌نگی ده‌ستی پێشمه‌رگه هه‌ڵه‌بجه‌یه
ئیلهامی شعری شاعیران هه‌ڵه‌بجه‌یه
قسه‌ی زلی رۆژنامه‌کان هه‌ڵه‌بجه‌یه
ئه‌ی
له کوێ بوون
که منیان کوشت
که‌سێ نه‌بوو
بڵێ مه‌که‌ن
رائیدی پۆلیس
محەمەد مەجید شێروانی