
گه‌ڕان به دوای شوێنه‌واره دێرینه‌كان و كاركردن له سه‌ر دۆزینه‌وه‌یان كارێكی ئاسان نیـــه. دیاره گه‌رمیان به گشتی و ناوچه‌ی داوێ به تایبه‌تی شوێنه‌واری زۆری لێیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته له سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچوون ڕزگار بكرێت و دووباره كار بكرێت بۆ پاراستنی له جێگای تایبه‌تدا و بپارێزریت چونكه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م شوێنانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌كه‌وێته شوێنه تهختایهكانهوه وه له لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه ئهیكێڵن بۆ (گه‌نم و جۆ) و دواتر له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا ئه‌و شوێنانه له ناوده‌چن.
له سه‌ردانێكدا بۆ ناوچه‌ی داوێ هه‌ندێ شوێنه‌واری زۆر گرنك پێش چاومان كه‌وت و خه‌ڵكی گونده‌كانیش شوێنه‌كانیان پێ پیشان داین له‌وانه چه‌ند شوێنك هه‌یه پێی ده‌ڵین (خه‌رابه) له سنووری گوندی (چه‌وری) له ناو ده‌شتی (پهتهكی) دا وه (ته‌په‌ی گاورین) له گوندی (وارانی) كه تۆمار كراوه به ژماره (9) له زنجیره‌ی شوێنه‌واره‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین (تكریت) كه له نه‌خشه‌ی شوێنه‌واری عێراقدا به (تل الكاوری الاپری) هاتووه ئه‌م شوێنه قه‌دغه‌یه به هه‌موو جۆریك نزیك بوونه‌وه یان هه‌ڵكه‌ندنی له لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كه‌وه له ساڵه‌كانی (1970) دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كاتی عێراق خه‌ڵكی گوندی (وارانی) یان هه‌مووی بانگێشتی ناحیه‌یی (سلێمان به‌گ) كردووه و په‌نجه‌مۆریان لێان سه‌ندووه و پییانیان ڕاگه‌یاندووه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مردووه‌كانتان له‌م جێگایه بنێژن و نزێكی بنه‌وه دواتر سزای قورس ده‌درێن.
دیاره ئێمه له ناوچه‌ی (داووده) دا گۆڕستانی زۆرمان هه‌یه له‌وانه گۆڕستانی (ئیمام محه‌مه‌د) له قوم په‌ڵك ئه‌م گۆڕستانه ئاوایه‌كانی (قوم په‌ڵك، نه‌وجول، ئاوایی ڕه‌زا، چه‌چان، له‌ك، قوشه‌لان، تاڵاو) مردووكانیان لێره ده‌نێژن. گۆڕستانی (بۆرهزهن) هه‌ر له هه‌مان گوندی ناوبراوه و هی (جوله‌كه‌كان) ه گۆڕستانی كۆنی وارانی - وارانی سه‌رچه‌م. وه هه‌روه‌ها گۆڕستانی (گومه‌ته بۆر) له نزیك ئاوایی ڕه‌زا.
ئه‌وی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه له سه‌ری بوه‌ستین كه ئه‌م بابه‌ته‌مان له سه‌ر ئاماده كردووه (گۆڕستانی گۆمێل) ه كه به گه‌وره‌ترین و مێژوویترین گۆڕستان ئه‌ژمار ده‌كرێت مێژووكه‌ی بۆ دووسه‌د ساڵ پێش ئێستا ئه‌گه‌رێته‌وه، ئه‌م دێیهاتانه مردووكانیان لێ ئه‌نێژن وه‌كو (چه‌وری، دووڕاجی، زنانه، لفتی ئاغا، وارانی، ئاوایی مه‌حموود، ساڵه‌یی) .
ناوی گۆڕستانه‌كه:
گومێل یان گومهتهكان
دیاره ناوی ئه‌م گۆڕستانه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆمان ساغ بووه له گومهتهكانهوه ناوی لێنراوه به هۆی ئه‌وه‌ی (3 – 4) گومه‌تی لێ بووه.
له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ناوچه‌ی (داوێ) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر ئه‌م گۆڕستانه هێچ زانیاریه‌كی ئه‌وتۆمان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ ساغكردنه‌وه‌ی مێژووی دهستنێشانكردنی به گۆڕستان، به‌ڵام به پشت به‌ستن به هه‌ندێ زانیاری ده‌ماوده‌م له زاری كه‌سانی ئه‌و دێیهاتانهی ده‌وروبه‌ر وه‌كو (په‌ڵكانه‌ی حاجی یاسین) و (چه‌وری) و (وارانی) و (لفتی ئاغا) ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا بوو له ناو ئه‌م گۆڕستانه‌دا گۆڕی هه‌ندێ كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تێدایه له‌وانه (سمایل به‌گی كوڕی محه‌مه‌د به‌گی كوڕی حه‌قی به‌گی داووده) و (ئێنجه به‌گی كوڕی ئیبراهیم به‌گی كوڕی ئیسماعیل به‌گی كوڕی محه‌مه‌د به‌گی كوڕی حه‌قی به‌گی داووده) كه له ساڵی (1860) ز له گوندی (ئه‌لبو سه‌باح) ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خورماتوو له دایك بووه و له ساڵی (1925) ز كۆچی دوایی كردووه و له سه‌ر داوای خۆی له‌و گۆڕستانه به خاك سپێردراوه، وه هه‌روه‌ها گۆڕی (شێخ عیسای كوڕی شێخ ئه‌حمه‌دی كوڕی شێخ كه‌ریمی كه‌سنه‌زان كوڕی شێخ حوسێنی به‌رزنجی) كه ده‌كاته باپیری شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) له‌گه‌ڵ كچێكی به ناوی (فاتمه شێخ عیسا) .
ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه سه‌ردانی گۆڕستانه‌كه بكه‌یت زۆر به روونی شوێنه‌واری گومه‌زه‌كانی دیارن، به‌ڵام كێله‌كانی رۆخاون و هیچ نوسراوێك به دی ناكرێت له ناو گومهزهكاندا ته‌نها له نزیك یه‌كێك له گومه‌زه‌كان نه‌بێت گۆڕێكی بێ گومه‌زه هه‌یه و كێلهكانیشی شكاون ته‌نها ئه‌و پارچه‌یه نه‌بێت له ناو خاكه‌كه‌دا ماوه هه‌ندێ ووشه‌ی به دی ده‌كرێت. به عه‌ره‌بی نوسراوه (توفی فی شهر ێفر لسنه) ساڵه‌كه‌شی ڕوون نیه، بڕوانه ئه‌م وێنه‌یه.
به هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و گومهزانه گۆڕی (سمایل به‌گی داووده) یه ئه‌كرێت بڵێن بناغه‌ی ئه‌م گۆڕستانه له ناوبراوه‌وه ده‌ست پێده‌كات چونكه یه‌كێك بووه له سه‌رۆكه‌كانی هۆزی (داووده) له‌و سه‌رده‌مه‌دا، دیاره دوای كۆچكردنی له سه‌ر داوای خۆی له‌وێ نێژراوه و دواتر خه‌ڵكی ناوچه‌كه مردووكانیان بۆ ئه‌و جێگایه بردوه و له‌گه‌ڵ كاتدا بووته ئه‌م گۆڕستانه كه پێی ده‌ڵین (گومێل) به مانای گومهتهكان وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێی كردووه. تاوه‌كو ئێستاكه‌ی له‌گه‌ڵ بێت ئاغاكانی داوێ مردووكانیان ئه‌هێننه‌وه ئه‌م گۆڕستانه و ئهێنێژن.
ئه‌م گۆڕستانه له ساڵی (1988) دا به ده‌ستی فاشیستیه‌كان وێران ده‌كرێت و كێل و گومهتهكانی تێكده‌درێت ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه بڕوانیت وێران و كاولكاری ده‌سته ڕهشهكانیانی پێوه دیاره.
شوێنی جوگرافیایی:
ئه‌م گۆڕستانه ئه‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو گوندی (چه‌وری) و (ساڵه‌یی بان شاخ) وه (6) كیلۆمه‌تر له ناحیه‌یی (زینانه) وه دووره و (40) كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی (كفری) ه‌وه و (45) كیلۆمه‌تریش له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی (خورماتوو) ه‌وه.
ئه‌م گۆڕستانه له كۆتایی ڕاسی (پهتهكی) بنیاتنراوه و ئه‌ڕوانێته سه‌ر (ئاوه‌سپی) دیاره ئه‌و سه‌رده‌مه له به‌ر نزیكی شوێنه‌كه له (ئاوه‌سپی) ه‌وه ئه‌و جێگه‌یه ده‌ستنیشان كـــــــراوه.
كه‌ره‌سته‌كانی بنیاتنانی گۆڕستانه‌كه:
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه له گومه‌ز و گۆڕه‌كانی ئه‌م گۆڕستانه به كار هێنراوه بریتی بووه له‌مانه (قسڵ و خشتی سووركراوه و به‌رد) یش به كار هاتووه دیاره به‌رده‌كان له چه‌می (ئاوه‌سپی) ه‌وه هێنراوه و هه‌روه‌ها كێلی گۆڕه‌كان به‌ردی (حه‌لان) ه و نووسینی كۆنیشی به سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام به هۆی ڕۆخان و كۆنی و كاریگهرهكـانی كه‌شه‌وه زۆر كه‌می لێ مــــــــاوه.
چاوبێكهوتنهكان:
- سه‌لام حاجی یاسین گوندی (په‌ڵكانه‌ی حاجی یاسین) گوندێكی تازه درۆستكراوه له لایه‌ن (حاجی یاسین) ه‌وه له (31 / ئابی / 1996) دا (23/4/2015) ڕۆژی پێنج شه‌ممه.
- كه‌ریم حوسێن محه‌مه‌د لفتی ئاغا. گوندی (لفتی ئاغا) (23/4/2015) .
- حاجی له‌یلا حه‌مه ساڵح خه‌ڵكی گوندی (بنه‌كه‌ی خه‌فه كوێر) ه نیشته‌جێ شاره‌دێ (ڕزگاری) یه. (1/5/2015) ڕۆژی هـه‌ینی.
- حوسێن زه‌ینالی خه‌ڵكی گوندی (چه‌وری) یه نیشته‌جێ شاری خـــورماتووه.
- م. حوسێن وارانی. گوندی وارانی. (23/4/2015)
- جه‌مال ئاغای كوڕی نازم ئاغای كوڕی حه‌مه غه‌ریب ئاغای كوڕی ئینجه به‌گی داووده. گوندی (شوراوی حه‌مه غه‌ریب) . (24/7/2010) .
- شێخ فازڵ شێخ فه‌ره‌ج شێخ سه‌عید كه‌سنه‌زانی. كه‌ركوك - به ته‌له‌فۆن. (19/5/2015) .