كاتێك (یاسر عرفات) كوژرا و دوور خرایه‌وه له شانوَی سیاسی عه‌ره‌بی و كێشه‌ی فه‌له‌ستینی هاوسه‌ره‌كه‌ی (سه‌ی عرفات) هاته‌سه‌ر لاین و كه‌وته هات و هاوار كه گوایه كومیته‌ی سه‌ركردایه‌تی (فتح) هه‌موو دارایی و ده‌سه‌ڵاتی مێرده‌ی قوَرخ كردوه بوَ خوَیان و خزمه‌كانیان و له نزیك ترین كه‌س له‌و سه‌ركرده كاریزمایه كه خێزانه‌كه‌یه‌تی ناپرسنه‌وه، خێزانه‌كه‌ی عه‌ره‌فات وادیاربوو داوای به‌شی پیاوه‌كه‌ی ده‌كرد كه به درێژایی خه‌بات و تێكوَشانی رابه‌ر و سه‌ركرده‌بوو له‌و بزتنهوهدا جگه له پوَستی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له ناو (فتح) دا به‌ڵام زوَری نه‌خایاند هه‌موو كوَمیتهی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بزتنه‌وه هه‌ر زوو بریاری گشتی خوَیاندا به دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و خانمه و پێنه‌دانی هیچ پوَستێك له هیچ شوێنێكی بزتنهوهكه جگه له دابین كردنی ژیانێكی شایسته به خانمی سه‌ركرده‌كه‌یان له (فر‌نسا) هه‌تاوه‌كو ئه‌و جێگه‌ی خودی (معمر قه‌زافی) دكتاتوَرهكهی لیبیا پێشنیاری كرد به كرینی (ڤێلایه‌ك) له ناو جه‌رگه‌ی پاریس له گیرفانی خوَی و چی تر له‌وكاته‌وه ئه‌و خانمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌ماوه له وابه‌ست به سیاسه‌ت و بزتنهوهكه،
به‌ڵام ته‌ماشا كه‌ن چوَن (هێروَخان) هاوسه‌ری سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی له دوای نهخوَشكهوتنی (مام جلال) یه‌كێتی برده ئاقارێكی ته‌واو جیاواز له سه‌رخه‌تی تێكوَشانی وه‌ك بزتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی جه‌ماوه‌ری:
یه‌كه‌م: ئه‌و خانمه هه‌رزوو دزه‌ی كرده ناو مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی نه‌ك بوَ پێشخستنی به‌رنامه‌كه‌ی و په‌ره‌پێدانی بنكه جه‌ماوه‌ری و پرنسیپه‌كانی به‌ڵكو بوَ كوَنتروَڵكردنی هه‌موو جومگه و پوَسته هه‌ستیاره‌كانی ناو ئه‌و مه‌كته‌به جارێك به دوور خستنه‌وه‌ی نه‌یاران و باڵی ریفوَرم خواز له‌و پوَستانه و هه‌راسان كردنیان به جیابوونه‌وه و جارێكی تریش به له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ستراكهچهری سیاسی و رێكخراوه‌یی و له‌یه‌ك ترازانی یه‌كجاره‌كی له‌باڵه‌كانی تر كه له رووی مێژوویی و سیاسیه‌وه ده‌ناسرانه‌وه به باڵی عه‌سكه‌رتاری و سیاسی
دووه‌م: ئهوخانزاده هه‌رزوو كاری بوَ ئه‌وه ده‌كرد به دانانی نه‌وه و خزمه‌كانی له كام جومگه چاره‌نووسازه و كاریگه‌ره له بریاردان و به‌رگری كردن و یان نزیك تره له بوخچه زێره‌كه و بودجه و دارایی یه‌كێتیه‌وه و به‌م شێوه‌ش توانی هه‌موو یه‌كێتی كوَنتروَڵ بكات و له په‌نهانه‌وه جێگای كه‌سی یه‌كه‌م بگرێته‌وه و لهناخوَش ترین ئه‌گه‌ردا نه‌هێڵێ یه‌كێتی بێ مام جلالی پێوه دیار بێت
سێهه‌م: ئه‌و خانمه به‌وه نه‌وه‌ستا كه هه‌موو هێزی یه‌كێتی كوَ كرده‌وه له ده‌ستی خوَی و خزم و خێشهكانی ته‌واو به ئاراسته‌و ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ڵكو بوَ دوا ههنَگاو هه‌ڵسا به قوَرخ كردنی پوَسته دپلوَماسی و ئاسایشی و زانیاریه‌كان كه تاكه گارهنتیه بوَ مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراودا له نێو ئوَقیانوسی ناسه‌قامگیری روَخهكه و پاشاگه‌ردانی له ناو خودی یه‌كێتیدا به‌مه‌ش ئه‌و خانمه ته‌واوی چاره‌نووسی نیوه‌ی كوردستانی خسته ناوله‌پی عه‌فریت بوَ ده‌یه‌كی داهاتوو،
له كوَتایدا ته‌ماشاكه‌ن چوَن كوَمیتهی سه‌ركردایه‌تی بزتنه‌وه‌ی رزگاریخوَازی فه‌له‌ستینی خانمه‌كه‌ی رابه‌ره‌كه‌یان ده‌ركرد و دووریان خسته‌وه و كه‌سێكی شیاویان دوَزیهوه بوَ پوَستی كه‌سی یه‌كه‌م به‌ڵام كه‌ڵه پیاو و جوامێره‌كانی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی چوَن هه‌موویان سه‌ریان نه‌وی كرد بوَ پیره‌ژنێك و خوَیان دابه‌ده‌سته‌وه بوَ (ئه‌و فه‌رهاد كوژه) كه ته‌نانه‌ت نازانێت یان ناتوانێت یه‌ك رسته‌ی سیاسی رێكبخات و بنووسێت بوَ یه‌كێتی له‌وه نه‌بێت كه ته‌نها خێزانی مام جه‌لاله،
شروَڤهكاری سیاسی
ئارام گه‌رمیانی