ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌م ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م ووردبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیاره له سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌م ڕێژه زۆره‌له ئاواره و بێ شوین و لێقه‌وماوه بۆ شاره‌كانی كوردستان وه مه‌ترسیه‌كان و ده‌رهاوێشته‌كانی له داهاتوو دا له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و هه‌رێمی كوردستان. مه‌به‌ستم له ئاواره عه‌ره‌به‌كانه كه‌كاریگه‌ریان له سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان و خاكه‌كه‌ی هه‌یه وه ده‌مه‌وێ ئهوهبخهمهڕووكهئهم بابه‌ته‌م به ده‌ره له هه‌موو بیر‌و مه‌به‌ستێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌ڵكو هه‌لقوڵاوه له ووردبوونه‌وه‌یه‌كی زانستیانه و پشت به ستووبه به ڵگهی لۆژیكی وه له ڕوانگه‌ی هه‌ست كردن به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمان و بۆ ڕێزگرتن له‌و قوربانیانه‌ی كورد داویه‌تی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆمان. هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت كه خه‌باتی سه‌ره‌كی كورد له ماوه‌ی ڕابردوو دا بۆ به‌رگری كردن بووه له مانه‌وه‌ی زمان و كه‌لتورو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و بۆگه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی بووه بۆ ژێرده‌ست و سه‌روه‌ری خۆی، له‌م خه‌باته‌شی دا رووبه‌رووی كاره‌ساتی گه‌وره بۆته‌وه وه‌ك شاڵاوی پاكتاوی نه‌ژادی، كه به پرۆسه‌ی جیاواز‌و به‌رنامه بۆ داڕیژراوی وه‌ك (كیمیاباران و ئه‌نفال) یان شاڵأوی سڕینه‌وه‌ی زمان وكهلتورو ناسنامهوبیری نه‌ته‌وه‌یی له ئهنجامیشدابۆگوڕینی دیمۆگرافیای كوردستان وتواندنه‌وه‌ی له ناونهتهوهكانی داگیركهروسهردهستی كوردستا ن، كه ئه‌مانه‌ش له ڕێگای سیاسه‌ته‌كانی تعریب و تفریس و تتریك ئه‌نجام دراون.
لێره‌دا پرسیاریك ده‌خه‌مه ڕوو وه‌ك زه‌نگێك بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ئێوه ده‌زانن ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆمان كه به‌رهه‌می قوربانیدانێكه كه به‌های دروست بوونی ده‌یان ده‌وڵه‌ته، له ئه‌مڕۆ دا له به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره دان؟ به هۆی ئه‌و لێشاوه‌ی ئاواره ولێقهماوهی ڕوویان له كوردستان كردووه. من نازانم تا چه‌ند ئه‌م پێشوازیه به به‌رنامه‌و به دراسه‌و به‌ئاگایی كراوه، چوونكه ئه‌وه‌ی بینراوه بێ پلانی و نه‌زانین و هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له‌م هه‌نگاوه‌دا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر زوو چاره نه‌كرێت ئه‌وه به دلنیاییه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره دایهودهبێت، كه ڕه‌نگه له ماوه‌ی داهاتوو ئاسه‌واره‌كانی زه‌قتر ده‌ربكه‌ون دوورنیه له داهاتوو دا له ووڵاتی خۆمان ده‌بین به كه‌مینه وه‌ك نمونه‌ی دیاری ووڵاتان هه‌ن له‌م بواره وه‌ك ووڵاتی ئه‌رده‌ن و لوبنان كه ئه‌رده‌ن ئێستا نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی فه‌له‌ستینین و به نیشتیمانی دووه‌می فه‌له‌ستینیه‌كان ناسراوه كه ئه‌مان ده‌وڵه‌تن و سنوریان دیاره‌و یه‌ك نهتهوهشن چ جای ئه‌وه‌ی ئێمه جارێ ده‌وڵه‌ت نین و نه‌ته‌وه‌مان جیاوازه له گه‌ڵ ئاواره‌كان وكێشه‌ی مێژوویی و خاك وسنورمان له گه‌ڵیان هه‌یه هه‌روه‌ك له ئه‌نجامدا ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌مان و دیاری كردنی سنوری كوردستان قورس ده‌بن.
هه‌ندێ جار به‌رپرسان به‌وه پاساو دێننه‌وه كه ئه‌مه شتێكی ئاساییه ئێمه پێشوازیمان له‌م ئاوارانه كردووهههروهك له ووڵاتانی تر (ئه‌وروپا) ده‌یان خه‌ڵكی بێگانه‌ی تێدایه كه ئه‌مه مه‌ترسی و هه‌ڵه‌یه‌كه كه به‌رپرسانی بواری په‌نابه‌ران له هه‌رێم تێی كه‌وتوون به‌وه‌ی جیاوازیان نه‌كردووه له نێوان جۆره‌كانی په‌ناخوازان بۆ كوردستان بۆیه لێره‌دا بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه ده‌مه‌وێت جۆره سه‌ره‌كیه‌كانی ئاواره و مامه‌ڵه‌ی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ كه‌یسی ئاواره بخه‌مه‌ڕوو:
به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جێگه‌وڕێگه‌ی خۆیان جێدێلن و له ووڵاتێكه‌وه ده‌چن بۆ ووڵاتێكی تر دوو جۆرن:
په‌ناخوازان (Refugees): ئه‌مه‌ش ئه‌و گروپه‌ی ئاواره ده‌گرێته‌وه كه جێگا‌و ڕێگای خۆیان جێ‌دێڵن بێ ویستی خۆیان و له ئه‌نجامی ڕووداوێك كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌و واده‌كات كه مه‌ترسی بۆ سه‌رژیانیان دروست بێت وه‌ك كاره‌ساتی سرووشتی و شهڕوشۆڕو نه‌مانی ئارامی یان هه‌رهۆیه‌كی تر كه ببێته هۆی مه‌ترسی له سه‌ر دانیشتوانی شوێنه‌كه یان نه‌مانی پێداویستیه‌كانی ژیانیان. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه خه‌ڵكی ئه‌م شوێنه نه‌توانن بمێننهوهوبۆیه په‌نا ده‌به‌ن بۆ ووڵاتێك یان هه‌رێمێكی باشتربۆ مانه‌وه بۆیه زۆربه‌ی كات ئه‌م په‌نابردنه به ڕێژه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له یه‌ك كاتدا ده‌بێت واته كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك ده‌بن و حاله‌تی تاكی نابێت. مامه‌ڵه‌ی ستانداردیش له گه‌ڵ ئه‌م جۆره له ئاواره بریتیه له درووست كردنی (كامپ) بۆیان له شێوه‌ی شارێكی بچووك تا بتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێن و زانیاری له سهرژمارهو پێداویستیه‌كانیان باشتر وه‌ربگیرێت و باشتر خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت. هه‌روه‌ها به‌م شێوازه ڕێگه‌ش ده‌گیرێت له درووست بوونی كێشه‌ی ئابووری وكارگێڕی بۆ وولاتی پێشوازی كار. هه‌روه‌ها ووڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش وه‌ك سه‌ره‌كیترینیان كۆمیته‌ی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (NHCR) باشتر ده‌رك به ژماره‌و ڕێژه‌ی پێداویستیه‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش باشتر و فراوانتر كۆمه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌كرێت له داهاتوو هاندانێك بێت بۆ ئاواره‌كانیش كه دوای نه‌مانی مه‌ترسیه‌كان ناچار بن بگه‌ڕێنه‌وه بۆجێگاوڕێگای خۆیان به‌مه‌ش مه‌ترسی له سه‌ر ووڵاتی پێشوازیكار درووست ناكه‌ن كه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه پهیڕهوكراوهو باوه له لایه‌ن ووڵاتان.
كۆچبه‌ران (Migrants): ئه‌مه‌ش بریتیه له په‌نابردنی كه‌سێك یان خه‌ڵكی لهووڵاتێكهوه بۆ ووڵاتێكی تر به ویست و ئاره‌زووی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی ژیانیان له مه‌ترسی دابێت له شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆیان وه ئه‌م جۆره كۆچكردنه‌ش به هۆكاری جیاوازه وه‌ك خوێندن و كاركردن باشكردنی باری ئابووری و ئاره‌زووی تایبه‌ت . . . وه زۆربه‌ی كات خۆی ده‌بینێته‌وه له حالاتی تاكی و له كاتی جیاوازدا. بۆیه بۆ ئه‌م جۆره له ئاوارانه كهبهردهوام بوونیان هه‌یه ههرووڵاتێك یاسا‌و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ئه‌م جۆره له په‌نابه‌ره كه بۆ هه‌ر جۆره كۆچبه‌رێك مه‌رجی خۆیان هه‌یه بۆ قبول كردن و ڕێگه‌دان به مانه‌وه‌ی له ووڵاته‌كه‌دا وه له به‌ر ئه‌وه‌ی به به‌رنامه‌و به ڕێژه‌ی كه‌م و به مه‌رج ئه‌م په‌نابه‌رانه وه‌رده‌گرن بۆیه هیچ مه‌ترسیه‌كی وه‌ك كێشه‌ی ئابووری وكاگێڕی و گۆڕانی دیمۆگرافی و كه‌لتوری له سه‌ر ووڵاتی پێشوازیكار درووست نابێت.
به‌به‌راوورد له گه‌ڵ ئه‌م دوو چه‌مكه ده‌بینین ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی كارێكی ستاندارد نیه‌و ئاسه‌واری خراپی ده‌بێت بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان مه‌ترسیه‌كانیش چڕ دهكهمهوهلهم خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پێش هه‌مووشت ئاواره‌كان كه پێشوازی كراون ڕاسته به كه‌فیل و اقامه لێره‌ن به‌ڵام له هیچ ووڵاتێك نه‌بووه ئاواره تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌و شاری ووڵاتی پیشوازی كار بكرێت به جۆرێك كه ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه‌یان ببێته دووهێنده به‌مانایه‌كی تر به یه‌ك جار به ڕێژه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی ووڵاته‌كه‌ی خۆی ئاواره وه‌ربگرێت, چونكه ئه‌مه كێشه‌ی ئابوری و كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری دێنێته ئارا به تایبه‌ت بوار ده‌دات كه ئه‌م ئاوارانه كه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ببن و ڕه‌گ دابكوتن له كوردستان ئه‌مه‌ش له ڕێگای جیاوازی وه‌ك ژن و ژن خوازی و دروست بوونی په‌یوه‌ندی و تیكه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نجامدا دیمۆگرافیای كوردستان ده‌گۆڕێت.
دووه‌م: پێگه‌یشتن و گه‌وره‌بوونی نه‌وه‌یه‌ك ودرووست بوونی به‌رژه‌وه‌ندی بۆیان له ڕێگه‌ی كڕینی ماڵ و موڵك و درووست بوونی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری كه له داهاتوو به ئاسانی جێ ی ناهێڵن. هه‌رچه‌ند ده‌گوترێت كه ناتوانن ماڵ وموڵك بكڕن، قسه‌ی زۆریش هه‌یه كه ئه‌م رێ وشوێنانه زۆر جار به باشی جێبه‌جێ نه‌كراوون و دیتراوه‌و بیستراوه كه زۆرێك له‌م ئاوارانهماڵ وموڵكیان كڕیوه له كوردستان به تایبه‌ت له خانووه‌كانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه ئه‌مه خللیكه وه هه‌رچه‌ند یاسای وه‌به‌رهێنانیش ڕیگای دابێت له ئێستادا وه‌ك (اسپناء) بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌بێت فرۆشتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون به گشتی و له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیش به‌تایبه‌تی بۆئاوارهی عه‌ره‌ب ڕابگیرێت.
سێ یه‌م: كێشه‌ی ئابووری كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی خۆمان ئه‌م زیاد بوونه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم بارگرانی زیاتر له سه‌ر حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌كات له خزمه‌تگوزاری خویندن و شاره‌وانی و كاره‌باو ئاسایش . . . وه‌هه‌ست و ئینتیمای تاكی كورد لاواز ده‌كات بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كه به خوێن و ماندووبوون و بژێوی ژیانی خۆی ی به خوێنی باپیران و ڕۆله‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌م ئارامیه‌ی فه‌راهه‌م كردووه، كه‌چی ده‌بینێت ئه‌م هه‌موو ئاواره له ووڵاته‌كه‌ی ئه‌و دا بوونه‌ته خاوه‌ن موڵك و مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن له حكومه‌تی عێراق و لێره‌ش كار ده‌كه‌ن و ئارامیشیان بۆ فه‌راهه‌مه (وه‌ك ئه‌وه‌ی بچیه ووڵاتێك بۆ گه‌شت پاره‌شت پێبده‌ن). له بهرامبهرداهاوڵاتی كوردستان به خوێنی ڕۆڵه‌كانی به‌رگری ده‌كات و خۆی كرێچیه له ووڵاتی خۆی و مووچه‌شی پێ‌نادرێت و ده‌رفه‌تی كاریشی له به‌رده‌م كه‌متر بۆته‌وه له به‌ر ئاواره‌كان. ئه‌وه جگه له‌مه‌ترسی تر وه‌ك كاریگه‌ری له سه‌ر كه‌لتورو داب و نه‌ریتی كوردستانی و گۆڕینی سیماودیمۆگرافیای شاره‌كانی كوردستان. چونكه كوردستان ووڵاتێك نیه كه ڕووبه‌رێكی فراوانی زه‌وی هه‌بێت بۆنمونه ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌رێمی كوردستان تێكڕاو له یه‌ك كاتدا بچێته ووڵاتێكی وه‌ك ئێران یان توركیا ئه‌وا پێیانه‌وه دیارنابێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی گه‌وره‌یی ڕووبه‌رو زۆری ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م ووڵاتانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
بۆیه بۆ نه‌مانی ئه‌م مه‌ترسیانه وه‌ك پێشنیار داوا ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسان هه‌رچی زووه به‌هه‌نده‌وه له‌م بابه‌ته بكۆڵنه‌وه كه هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێژه زۆره له ئاواره پێشوازی كراوه به‌ڵام به هه‌نگاوی خێرا په‌له بكرێت له كۆكردنه‌وه‌یان له كه‌مپ. وه‌هه‌موو ڕێوشوینێك بگیرێته به‌ربۆ ڕێگه گرتن له هه‌ر كارێك كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆمانه‌وه‌ی یه‌كجاری ئاواره‌كان و ڕه‌گ داكوتانیان له كوردستان وه‌ك كڕینی موڵك و خانوو. هه‌روه‌ها بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی مرۆڤایهتیهكهش ده‌كرێت ئاواره‌كان دوای ئه‌وه‌ی ده‌خرێنه كه‌مپ باشترین خزمه‌تگوزاری به ئه‌ندازه‌ی توانای حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شیان بكرێت هه‌تا هاوڵاتیانی كوردستانیش ده‌كرێت یارمه‌تی باشیان بده‌ین. وه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش باشتر ڕێژه‌ی دروستی ئه‌م ئاواره زۆره‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌یانبینێ كه به‌مه‌ش ڕووی جوان و مرڤدۆستی خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم باشتر ده‌بینرێت، چونكه ئێستا له به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یان له شاره‌كان زۆری ئاواره‌كان نابینرێن وهه‌ستی پێ ناكرێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیش. ئه‌گینا به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه قوربانیدانه‌كانی ڕابردووی میلله‌تی كورد بۆمانه‌وه و پاراستنی بوون و زمان و كه‌لتورو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێ به‌ها و ئامانج ده‌رده‌چن وبه ویست و بڕیاریی خۆمان ڕه‌نجی خه‌باتی ڕایردووی ئه‌م میلله‌ته ده‌خه‌ینه ژێر ڕه‌حمه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی سه‌رده‌ستی كوردستان و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی سفر.