
كه‌ركوك له‌سه‌ر ئۆقیانوسێك نه‌وته، كه‌چی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك داوا له دانیشتوانه‌ی ده‌كات ههرماڵه و مانگانه سی هه‌زار دینار بدات بۆ "پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه". ئه‌م بڕیاره له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكه كه‌له‌لایه‌ن كورده‌وه ئیدارهئهكرێت. كاربه‌ده‌ستانی كه‌ركوك بۆچی بڕیاری له‌م جۆره ده‌رئه‌كه‌ن؟ كه‌ركوكییه‌كان بۆچی نابی ئه‌م غه‌دره قبوڵ بكه‌ن؟
ماوه‌یه‌كه ئیداره‌ی كه‌ركوك هه‌موو خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی ئاگاداركردووه‌ته‌وه تا هه‌ر ماڵه‌و مانگانه سی هه‌زار دیناریان لێوه‌ربگرێت بۆ "پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه". وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك له‌لایه‌ن هه‌ندی له لێپرسراوانی پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر گیراوه، له ئێستایشدا له ململانێی توندن له‌سه‌ری. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌ك خه‌ڵكی كه‌ركوك و كوردستان. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ندی له لێپرسراوانی ئه‌و حیزبانه تهئیكید له‌م راستییه ئه‌كه‌نه‌وه.
وه‌رگرتنی ئه‌و 3 هه‌زار دیناره هیچ وردبینییه‌كی له‌سه‌ر نییه، واتا "نازانرێت ئه‌چێته گیرفانی كێوه". ئه‌م ماوه‌یه‌ش كه ئه‌و پاره‌یه وه‌رگیراوه كه‌ركوك نه‌ك هه‌ر پاكنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له جاران زیاتر بووه بهزبڵدان. یه‌ك پیاسه‌یه‌كی بچوكه به‌شاره‌كه راستی ئه‌م قسه‌یه ئه‌سه‌لمێنێت. ئه‌وه‌ش ئه‌وه نیشان ئه‌دات كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك ئه‌ڵێت وه‌ك داهاتی نه‌وته‌كه "هه‌ندی كاربه‌ده‌ستی كورد بۆخۆیانی ئه‌دزن".
ئیداره‌ی كه‌ركوك ئه‌و بڕه پاره‌یه له رێگه‌ی خاوه‌ن مۆلیده‌كانه‌وه وه‌رئه‌گرێت، واتا هه‌موو سه‌ر مانگێك ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵێك نه‌یدات ئه‌وا "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێئه‌كرێت كه خه‌تی مۆلیده‌كه‌ی ئه‌بڕدرێت"، بێگومان ئه‌وه‌یش به فه‌رمانی ئیداره‌ی كه‌ركوك. به‌ڕاستی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی لێپرسراوانی شاره‌كه تا بڵێی به‌عسیانه‌یه. رێك ساڵانی پێش رووخانی حزبی به‌عسی بیرخستمه‌وه.
پێش هاتنی داعش، یه‌ك دنیا پاره له به‌غداده‌وه بۆ پارێزگاكه ئه‌هات، سه‌ره‌ڕای پاره‌ی پترۆدۆلار، به‌ڵام جگه له هه‌ندی قیرتاوی خراپ و دروستكردنی چه‌ند پرد و ئۆڤهرپاسێك هیچی تری پێنه‌كرا. ته‌نانه‌ت نه‌توانرا یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجابدرێت، كه ئه‌توانرا بكرایه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ بدرایه.
هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی له كه‌ركوك كراون له پێش هاتنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم و دوای هاتنی ئه‌ویش، دوای چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هه‌مووی تێكچوو، به‌هۆی خراپی له جێبه‌جێكردن و خراپی كوالیتیانهوه. هه‌ربۆیه ئێستا شاره‌كه بووه به زبڵدان و كه‌لاوه. هه‌روه‌ك و ئه‌مڕۆیش ئه‌بینین خه‌ڵكی كه‌ركوك "به‌چاودێری نه‌جمه‌دین كه‌ریم" نه‌وته‌كه‌یان "تاڵان ئه‌كرێت".
له ساڵی 2014 ه‌وه، دوای هاتنی داعش، كه‌ركوك له هه‌موو رووه‌كانه‌وه كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێیدا باڵاده‌سته‌و پاشانیش و پاتی دیموكراتی كوردستان. به‌ڵام له‌و كاته‌وه شاره‌كه له رووی ئاوه‌دانییه‌وه به‌ره‌ودواوه رۆیشتووه. ئه‌و دوو حیزبه شه‌ری نه‌وته‌كه‌ی ئه‌كه‌ن بۆ خودی خۆیان. هه‌رچۆنێكیش بۆیان بكرێت ئیستفزازی به‌غداد ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و پاره و هاوكارییه كه‌مه‌ی كه ئێستا له به‌غداوه دێت ئه‌ویش نه‌یات. تاكه قوربانیش دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، كه هه‌رگیز سودیان له سامانی شاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وكاته‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد بوو به ئێستایشه‌وه.
له ئێستایشدا، له‌وه ئه‌چێت، لێپرسراوانی شاره‌كه له‌وه دڵنیان كه خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌وه قبوڵ ئه‌كه‌ن، بۆیه بێباكن و ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت بۆ رووتكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ئه‌یكه‌ن: له بڕی ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وته‌كه‌یان بده‌نی پاره‌شیان لێوه‌رئه‌گرن.
ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوك زهلیلكردنێكی راسته‌وخۆی خه‌ڵكی كه‌ركوكه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن دڵنیام له‌داهاتوویشدا غه‌دری له‌وه‌ش گه‌وره‌تریان لێئه‌كرێت. له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا كه‌ركوك به‌ره‌و وێرانی زیاتر ئه‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌غداد نا، كه ئێمه به درێژایی سه‌ده‌ی بیست بینیمان، به‌ڵكو ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی كورد خۆیه‌تی. بۆیه پێویسته "رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی"، رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵویستی جدیان هه‌بێت. چیتر ئه‌وه قبوڵنهكهین.
karwantayib@gmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.