
كهمردم
بڵێ: ماڵئاوا ئه‌ی پیاوێك له‌قه‌ره‌باڵغی و
چۆڵه‌وانییه‌ك له‌نهێنی مه‌رگ.
بڵێ:
ئه‌ی دێوانهترین سه‌رچۆپی عیشق
ئه‌ی پاكترین سه‌ركه‌شی.
ئه‌ی نووری ئیمان،
سڵاو. .
سڵاو ی دوای بێ ئومێدی و
شۆڕبوونه‌وه بۆ دواوه. .
تێبگه كه‌لاوه‌كانی مۆدێرنه
پڕ پڕن له‌ورده شكان
پڕه له‌لافاوی بێ ئومێدی.
مۆدێرنه
ده‌ریایه‌كه
له‌سه‌ر پشتی مه‌رگ و
ڕووناكییه‌كه له‌سه‌ر پشتی تاریكی. .
خۆ خواردنه‌وه‌ی دوای جه‌نگ و
کوشتنی ئومێده. . .
مردنێكی له‌سه‌ر خۆیه.
هاوڕێ. .
زه‌وی به‌قه‌د گه‌وره‌یی
پڕه له‌نائومێدی
وه‌ك خڕی
پڕه له‌بێباكی. .
وه‌ك ئاو پڕه له‌كوشتنی ئه‌ڵماس. .
وەك جەنگ پڕە لەکوشتنی هیوا،
پڕە لەهیلاكی و
شکاندنی پەنجەرەکان
بڕینی هەموو سنوورەکانی ژیان و
ئاوەدانکردنەوە ماڵی تەنیایی.
ڕانیە
هاوار ته‌یب