
دوای گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز و ده‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك هێزێكی براوه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، هه‌موو ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان تووشی شلۆقبوون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كردووه و، ناچار به شێوه ڕێككه‌وتنێكی ناروونی سیاسی بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.
له‌كاتێكا لیستی جیای یه‌كێتی و گۆڕان نه‌یانتوانی پارسه‌نگی سیاسی له كوردستان بگۆڕن، دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆچوون و سیاسه‌تی جیاوازی هه‌ردوولا و گوی نه‌دان به‌هه‌ندی بڕگه و خاڵی ناو ئه‌ده‌بیاتی حیزبی‌یان، هه‌موو ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بوون بۆ ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و خۆده‌ربازكردن له‌كۆمه‌لێك ئه‌گه‌ر كهڕووبهروویان بۆته‌وه.
ڕووداوه‌كان و كوده‌تاكه‌ی ڕابردوو و جه‌نگی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان و زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی حیزبی، كه‌شێكی وه‌هایان درووستكردوه، جارێكی تر ده‌نگی نزمی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كان دهخزێندرینهوه سه‌رمێزی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنێكی ناروونی سیاسی ئه‌كه‌ن به‌بی ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی سیاسی. له‌كاتێكدا هه‌مووان ده‌زانن ئه‌و له‌یه‌كتر نزیكایه‌تیه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له ئێستادا زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یارانی كورد و ده‌نگه نه‌شازه‌كانی ریفراندۆم و مه‌رامی كه‌سییه، گۆڕان ده‌یه‌وێت له ده‌ڤه‌ری سلێمانی خۆی وه‌كو حاكمی موتڵه‌ق ده‌ربكه‌وێت و هیچ هێزێك نه‌بێت به‌رامبه‌ر خه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا باسی هیچ ڕه‌نگ و ده‌نگێكی تر بكات.
گۆڕان دڵنیایه ئه‌گه‌ر بێت و له‌م دۆخه‌دا دڵی یه‌كێتی ڕازی نه‌كا و له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه ڕاگه‌یاندن و فراكسیۆنه‌كان و ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران بێده‌نگ نه‌كا، ئه‌وا ویست و مه‌رام و ئاواته‌كانی نایه‌ته‌دی بۆ ڕاوه‌دونانی كونسوڵخانه‌كان و تێكدانی بارودۆخی هه‌رێم. دواجار گۆڕان تادێت كاری سیاسیان رووه و لاوازییه و هه‌ڵه‌كانی زیاتر ده‌رده‌كه‌ون له‌ئاستی واقیعیشدا بێ وه‌ڵام ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دروشمانه‌ی به‌رزیان كردبۆوه بۆ هاووڵاتیان.
گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌هۆی ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و، له‌لایه‌كی تر به‌هۆی ململانه‌ی پارتی هه‌موو پۆسته گرنگ و سیادیه‌كانی سلێمانی بگرێته ده‌ست و هه‌رچی دامه‌زراوه‌ی حكومی و ناوه‌ندی قه‌راری سیاسی یه‌كێتی هه‌یه پاوان بكا و كه‌سێكی ئاغای زه‌رگه‌ته حوكمی بكات و بیجولێنێت. چونكه رێككه‌وتنی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قه‌تیسبوون و سنووردانانه بۆ ئازادی بیروڕا و ده‌سته‌یه‌كی ناو یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌كردنه بێده‌نگ كردنی قه‌ڵه‌مه‌كانی یه‌كێتیه و لادانه له‌و پره‌نسیبانه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی له‌سه‌ر بیناكراوه.
گۆڕان مه‌به‌ستی بوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه به‌م شێوه‌یه لێبكات كه ڕۆژنامه‌نوسانی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی میدیاكانیشدا نه‌توانن قسه‌بكه‌ن و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ڕووداوه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێككه‌وتنه‌وه ههرقسهكردنێك به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه لێكبدرێته‌وه. گۆڕان مه‌به‌ستی بوو گشتاندنێك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش ره‌خنه حه‌رام بكرێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش قابیلی كۆنترۆڵكردنی هه‌بێت له‌هه‌ركاتێكدا ویستی بوو. له ڕابردوو ئه‌وه ڕوونه ئه‌و شێوه سیاسه‌ته‌ی ئامانجی بوو یه‌كێتی به‌و ئاقاره‌دا ببات به‌ڵام به‌هۆی ركابه‌ره به‌هێزه‌كه‌یه‌وه ویسته‌كانی نهئههاتهدی به‌ڵام ئه‌م شێوه ڕێككه‌وتنه قۆرغكردنی ناوه‌وه‌ی یه‌كێتیه به‌میكانیزم و ده‌رچه‌ی جیاوازتره‌وه.
ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه‌ی له دوای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبوون، ویست و ئامانجی خولیای نه‌وشیروان مسته‌فا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای ئه‌و نارازی بوانه‌وه قورسایی گۆڕان زیاد بكات، هه‌ر ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌یه لای هه‌ردوو باڵ ترسێكی قوڵی دروستكردبوو بۆ ده‌رچوون له‌و ڕێككه‌وتنه، تا ناچاركران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ڕێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه بن. یه‌كێتی له دوای جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به دیاریكراویش له دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مام جه‌لال ویستیان بوو به‌و شێوه‌یه سیاسه‌ت بكه‌ن، ئه‌و ویستهش له‌لایه‌ن نوخبه‌ی ڕۆشنبیرانه‌وه زیاتر ڕه‌نگی دا بۆوه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌نگی رۆشنبیرانی ناو یه‌كێتی له قاڵبدا، له‌دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه یه‌كێتی خاوه‌ن گوتاری سیاسی و حیزبی نیه و ناشبێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.