
خه‌ته‌نه‌كردنی كچان واته خه‌ساندن و كوشتنیه‌تی له رووی سیكسیهوه به شیوه‌یه‌كی توند‌و تیژی كه یه‌كیكه له دیاریده ده‌رونی و تاوانی ترسناكه ده‌رحه‌ق به كچانی منال ده‌كرإ و له هه‌مان كاتیش‌دا دیاریده‌یه‌كی ناشیرینی ناو كۆمه‌لگای عه‌ره‌بی و هه‌ندإ له ولاتانی تری جیهانه كه به‌رگی ئیسلامی به‌به‌ردا كراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به دینه‌وه نیه‌و هه‌ندإ وته‌ی لاواز هه‌یه‌و كه‌له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلامه‌وه كاری پإ ناكرإ و له هه‌مان كاتیش‌دا له كۆنگره‌ی زانایانی جیهانی موسلمانان كه له كۆتای 2006 به‌سترا له (ئه‌زهه‌ر) رایاندگه‌یاند ده‌بإ ئه‌م دیاریده راگیرإ و بنه‌بر بكری چونكه له پیش ئیسلام و سه‌رده‌می فیرعهونیشدا هه‌بوه‌و بونی خه‌ته‌نه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ كه‌لتورو داب و نه‌ریتی دواكه‌وتوانه ی سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی كه فره ژنی به‌ره‌وا زانیوه بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌كان هه‌روه‌كو له كتیبی (كاما سوترا) ی هیندی دا هاتوه كه چۆن پیاوان له سیسته‌می (حه‌ریم) دا به هۆی فره ژنیهكی زۆره‌وه ناتوانن ژنه‌كانیان تیر بكه‌ن و رازی یان بكه‌ن هه‌ر یه‌كیكیان بۆ هه‌میشه‌ی دههیلنهوهو به ناچاری ئافره‌ته‌كانی تر خه‌ته‌نه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به خۆیانه‌وه سه‌رقالیان نه‌كه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا خزمه‌تكاره پیاوه‌كانیش نه‌ك هه‌ر خه‌ته‌نه به‌لكو ده‌شیان خهسینن، بۆیه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سیسته‌می كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری باوی كۆمه‌لگاوه هه‌بوه‌و له‌زۆر ئه‌فسانه كۆنه‌كانیش به‌هۆی نه‌بونی وشیاری و زانستی به‌كه‌م سه‌یری ئافره‌تان كراوه و پشتاو پشت خه‌ته‌نه به‌رده‌وام هه‌بوه و له سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیش ئه‌مه زۆر بوه‌و ئافره‌تیان ته‌نیا بۆ خۆشی یه‌كانی خۆیان بهكارهیناوه و بۆیه زۆر جار زینده به چالیشیان كردوه‌و به‌لا شیانه‌وه ئاسای بوه كه پارچه‌یه‌ك له جه‌سته‌شیان ببرن كه خوا وه‌كو مافیك پإ ی به خشیوهو ناكرإ بإ به‌شی بكه‌ی چونكه خه‌ته‌نه كردن نه‌ك هه‌ر زیانی بۆ ژن هه‌یه به‌لكو كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر پیاویش هه‌یه له رووی جه‌سته‌و جنسی و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ستیارترین جه‌سته‌ی ده‌ره‌كی كچه كه خوین دإ و ده روا و هه‌ستی تیایه و برینیشی گۆرانیكی سه‌لبی به سه‌ردا دینإ. بۆیه پیویسته دین و كه‌لتوری عه‌ره‌بی و هه‌ندإ ولاتانی دی لیك جیابكه‌ینه‌وه و زانایانی ئاینی و په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاو رونی بده‌ن و به یاسا بنه‌بری ئه‌م كاره بكه‌ن چونكه له هیچ ده‌قیكی پیرۆزی قورئاندا با سی خه‌ته‌نه نه‌هاتوه و له زۆر له ولاتانی موسلمان ئه‌م كاره ناكه‌ن وه‌كو ولاتانی: لوبنان و سوریا و سعودیه و ولاتانی كه‌ندا و جه‌زایر و مه‌غریب و ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و لیبیا‌و تونس. . هتد
زیانه‌كانی: خه‌ته‌نه‌كردن
نه‌خۆشی ده‌رونی و توندوتیژی و ترساندن و ئازار‌و خوین به‌ربون و مردن و دلهراوكإ و به كه‌م ته‌ماشا خۆكردن و متمانه به خۆنهكردن و چیژوهرنهگرتن له جووت بون و دره‌نگ گه‌یشتن به ئامانجه سیكسی یه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ی دهیبرن به‌رپرسه له تیربونی سیكسی و به‌م هۆیه‌شه‌وه دره‌نگ ده‌گاته ئۆرگانیزم و ئه‌مه‌ش بیزاری لای نیرینهو مإ ینه دروست ده‌كات له نه‌بونی هاوسه‌نگی چیژوه‌رگرتن و زۆر جار ده‌بیته هۆی جیابونه‌وه‌یان و ته‌لاق دان له به‌ر ساردی جووت بونهكهیان، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی به هۆی كه‌ره ستهی پیسه‌وه یا به هۆی خوینه‌وه وه‌كو هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه رو ئاید زو ئازاری به‌رده‌وامی شوینی براوه‌كه و هه‌وكردنی كۆئهندا می زاو زإ و میزه‌رۆ و نارهحهتبونی له كاتی منالبون دا و چه‌ندین به‌كتریای پیس ده‌چنه ناوه وه ی له‌ش و چه‌ندین مولوله‌ی تر ده‌برن كه زیانی هه‌تا هه‌تای پإ دهگهینإ و ئه‌و جۆره ئافره‌تانه زۆر به كه‌می چیژ له پیاوه‌كانیان وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی ساردی و سری و نه‌بونی خۆشه‌ویستیه‌كی راسته‌قینه له ناو كۆمه‌لگادا
سوده‌كانی: خه‌ته‌نه نه‌كردن
بهپإ ی قسه‌ی پزیشكان و زانایانی جه‌سته‌ی به‌هۆی ئه‌م پارچه بچوكه گۆشته‌وه پاریزگاری له هه‌موو كۆئه‌ندامی زاوزإ ده‌كات له رووی نه‌خۆشی و نه‌هیشتنی به‌كتریاو میكرۆب بۆ ناو له‌ش ده‌ی پاریزإ و ئه‌و پارچه گۆشته له كاتی سیكسیدا شله‌یه‌كی سروشتی ده‌رده‌كاو هه‌ردولا هه‌ست به خۆشی و ئارامی ده‌كه‌ن و هۆیه‌كی گرینگیشه بۆ تیربون و رازی كردنی ئافره‌ته‌كه له رووی ئینسانی و شه‌رعیشه‌وه كه مافی خۆیه‌تی و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر به دریژی بمینیته‌وه له كاتی میزكردن دا میزه‌كه‌ی له جه‌سته‌ی دوور ده‌خاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش پاكوخاوین تر ده‌بإ و دووریش ده‌بإ له میكرۆب. وهناكرإ خۆشیه‌كی لیإ ی وه‌ربگریه‌وه كه خوا به‌خشیویه‌تی پإ ی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له رووی پزیشكیه‌وه قیتكه له كۆرپه‌له‌دا هاوتای ئه‌ندامی نیرینه‌ی پیاوه له شیوه‌ی چۆكیكی بچوكدا كه پیاو نیرینه‌ی ببردریتهوه چی روو ده‌دات. . .
سه‌رچاوه‌كان:
1- خه‌ته‌نه‌كردنی مإ ینه له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه – نوسینی دكتۆر محمد سلیم العلوا – وه‌رگیرانی مه‌لا یاسین ره‌وف 2- خه‌ته‌نه‌كردنی مإ ینه – نوسینی خالید ئه‌لمونته‌سیر – وه‌رگیرانی هیوا سالح
3- خه‌ته‌نه‌كردنی مإ ینه راگرن – له سهرئهركی قونسولیه‌تی به‌ریتانی له هه‌ولیر چاپ كراوه له 2009