له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ئابووریه‌ی ئێستا ڕووبه‌ڕووی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی ئابووری و كارگێڕی دارایی حكومه‌ته به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی، بۆیه چاره‌سه‌ركردنیشی پێویستی به به‌رنامه‌و پلانێكی تۆكمه هه‌یه. كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌ی هه‌نگاوه سه‌ره‌كیه‌كان بێت.
یه‌كه‌م/ پلانی خێرا- ئێستایی
- لابردنی بارقورسی بوودجه‌ی شه‌ڕ و ئه‌و ئاوارانه‌ی له كورد ستانن له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌ی هاوڵاتیان و ڕاپه‌ڕاندنی كاره سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌ت بۆئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌نگاوانه بنرێت:
- سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی شه‌ڕی تیرۆر‌و داعش دابینكردنی مووچه‌و پێداویستیهسهربازیهكانی پێشمه‌رگه‌و ئیداره‌دانی شه‌ڕی داعش، له كه‌ناڵی دبلۆماسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه تا بۆ( ووڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕ دژی داعش له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا - یه‌كێتی ئه‌وڕوپا - ڕێكخراوی ناتۆ ) ڕوونی بكه‌نه‌وه، كه ئه‌و شه‌ڕه ته‌نها شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و هه‌رێمی كوردستان نیه، به‌ڵكو پێشمه‌رگه له بری جیهان شه‌ڕ ده‌كات و گیان و خوێن ده‌به‌خشێت. بۆیه پێویسته ئه‌وانیش ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و خه‌رجی ئه‌م شه‌ڕه له ئه‌ستۆ بگرن، له كاتێك دا پێشمه‌رگه وه‌ك تاكه هێزی سیمبوڵی سه‌ركه‌وتن و تێكشكێنه‌ری تیرۆر‌و داعش، قوربانی به گیان ده‌دات، بۆ یه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێ ئه‌وه له به‌رچاو بگرێت. وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه درابن له ڕێگای ناردنی شاندی حكومه‌ت به‌ڵام پێویسته ئه‌و هه‌وڵانه خێراتر‌و چڕترو ڕوونتر بگه‌ینرێته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. وه‌ك بانگ كردنی كونسوڵی ووڵاتان له هه‌ولێر، بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته تا به خێراتر په‌یام و داوای هه‌رێمی كوردستان بگه‌یننه ووڵاتانی خۆیان، وه داوایان لێ بكرێت چ خۆیان بودجه‌ی پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن، یان ووڵاته‌كانیان فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێڕاق بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕی داعش دابین بكات.
- سه‌باره‌ت به بارقوڕسی خه‌رجی ئاواره‌كان له كوردستان داوا له هه‌مان ووڵاتانی سه‌ره‌وه له گه‌ڵ (UN)و ڕێكخراوی (NHCR) تا یارمه‌تی دارایی و كۆمه‌كی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن بۆ ئاواره‌كان، چوونكه هه‌رێمی كوردستان له بری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ. وه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم كاربكات تا هه‌رچی زووه حكومه‌تی عێڕاق بێنته ژێربار تا به‌رپرسیاری خۆی جێبه جێ بكات به‌رامبه‌ر ئاواره‌كانی كوردستان هه‌ر هیچ نه‌بێ بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی عێڕاق (موصل - صلاح الین- الانبار- دیالی) كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی كوردستان بوونه به پێی ژماره‌یان پێویسته حكومه‌تی عێڕاق ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێش ئاواره بوونیان له شاره‌كانی خۆیان پێی ده‌دان، بیداته حكومه‌تی هه‌رێم تا خه‌رجی ئه‌و ئاوارانه له سه‌ر هه‌رێم لابچێت.
- بۆ كاتی ئێستا بۆدابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان بێنته ژێر به‌رپرسیاری ئه‌و قۆناغه، وایان لێبكات هاوكاری حكومه‌ت و خه‌ڵك بكه‌ن، به‌و سه‌رمایه‌ی كه كۆیان كردۆته‌وه له ڕێگای ئه‌و ده‌رفه‌ت و ئاسانكاریانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له ڕابردوو دا له پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له یاساكانی وه‌به‌رهێنان و باج بۆی ڕه‌خساندبوون.
دووه‌م/ پلانی ستراتیجی زانستی- درێژخایه‌ن
لهوپلانه پێویسته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه كۆڵه‌كه‌كه‌ی بێت:
- له بواری دارایی و ئابووری : داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ت و سیاسه‌ت و كاڕگێڕی دارایی و فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری و پڕه‌نسیپ و شێوازی كاركردنی ده‌زگا دارایی ئابووریه‌كان و گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می بانك، له سه‌ر بنه‌ماو بناغه‌یه‌كی ووردو زانستی و شه‌فاف كه هه‌موو داهات و سه‌رچاوه‌كانیان و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنیان بگرێته خۆ، وه زانیاریه‌كانیان له داتابه‌یسێكی ئه‌لیكتڕۆنی و وێبسایتێك تۆماربكرێن و كاره‌كان به سیسته‌مێكی ئه‌لیكتڕۆنی ڕاپه‌ڕێندرێن، كه هیچ ده‌رفه‌تێك به ده‌سكاری و به هه‌ده‌ردان و نادیاری داهات نه‌دات. به‌مه‌ش متمانه لای هاوڵاتی درووست بكرێته‌وه، بۆ چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی سامان و دارایی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕێگا گرتن یان سنوورداركردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌و سه‌رمایه له كوردستان ئه‌مه‌ش له ڕێگای سیسته‌مێكی بانكی تۆكمه تا بتوانرێت زانیاری له سه‌ر داهاتی سه‌رمایه‌داران و هاوڵاتیانیش بداته ده‌ست. هه‌روه‌ها چاڵاك كردن و كارا كردنی سیسته‌می باج له سه‌ر هه‌موو كه‌س، به پێ ی ئه‌و موڵك و سه‌رمایه‌ی هه‌یه‌تی له سه‌ر كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان، وه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان چاوخشاندنه‌وه به و ئاسانكاریانه‌ی به وه‌به‌رهێن و سه‌رماداران دراوه، به تایبه‌ت كۆمپانیا بیانیه‌كان ناچار بكرێن باج بده‌ن، وه سنوورداركردنی بردنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه بۆ ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ك له ڕابردوو پاره‌ی كوردستان به ئاسانی له لایه‌ن سه‌رمایه‌داران براوه‌ته ده‌ره‌وه ی كوردستان، پڕۆژه‌ی پێ كراوه‌و موڵكی پێ كڕاوه، له ناوخۆدا به كارنههاتۆتهوه سووده‌كه‌ی بۆ كوردستان نه‌بووه. پێداچوونه‌وه به سیسته‌می مووچه‌و بۆ نه‌هێشتنی دوو یا چه‌ند مووچه‌یی ونههێشێتنی جیاوازی و هێنانه كایه‌ی دادپه‌روه‌ری له جۆر‌و بڕی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌ش حكومه‌ت متمانه‌ی هاوڵاتی به ده‌ست دێنێت و وه جگه له نه‌وت سه‌رچاوه‌ی تری داهات زیاد ده‌كات. پیڕهوكردنی سیسته‌می خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت به ناچاركردنی كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت بهگڵدانهوهی ڕێژه‌یه‌ك له مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی له لایان كارده‌كه‌ن و ناردنی بۆ حكومه‌ت تا وه‌ك پاشه‌كه‌وتی خانه نشینی هه‌ڵبگێرێت بۆكارمهندهكانیان هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی.
- له‌بواری نه‌وت پوخته‌ی ئه‌و یاسایانه جێ به جێ بكرێن كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون، سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی كۆمپانیاكانی( گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت - به بازاركردنی نه‌وت) سه‌ندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان وشه‌فاف كردنی چۆنیه‌تی و شێوازی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو گومانێكی په‌رله‌مان و خه‌ڵك له بابه‌تی نه‌وت.
- دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تری داهات و به‌رهه‌م وه‌ك :
- كشتوكاڵ: داڕشتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی كشتوكاڵ و ده‌رهێنانی شێوازی كاركردنیان له وچه‌ق به‌ستوویی و كلاسیكیه، هاندانی جووتیاران له ڕێگه‌ی زانیاری و ئالات و پێداویستی سه‌رده‌میانه‌ی كشتوكاڵ كردن به جۆرێك كردنه‌وه‌ی خول و پێشبڕكێ ی كشتوكاڵی و پێدانی ده‌رمان و په‌ین و چۆنیه‌تی به كارهێنانیان، گرنگیدان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری كشتوكاڵ كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ گوند. له مانه‌ش پاڵپشتی حكومه‌ت ده‌بێ له ڕێگای خۆش كردنی ڕێگای گونده‌كان و هێنانی پێشنگای كشتوكاڵی و ئاشنا كردنی جوتیاری كورد به ئاله‌ت و ماكینه‌ی كشتوكاڵی سه‌رده‌م و چۆنیه‌تی به كارهێنانیان. ئه‌نجامدانی ئامارێكی وورد له سه‌ر ژماره‌ی جووتیاران وزه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به كارناهێنرێن بۆكشتوكاڵ و دانی به جووتیارێك كه به فعلی كاری كشتوكاڵی ده‌كات و به كاری دێنێ و پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه كشتوكاڵیهكانه.
- سه‌باره‌ت به سامان و به‌روبوومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری حكومه‌ت پاڵپشتی پڕۆژه‌ی له‌و جۆره بكات له ڕێگای هۆشیار كردنه‌وه‌ی به خێوكهرانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر به‌جۆرێك مه‌رجی ستاندارد بۆ شوێن و جۆری خۆراك و چۆنیه‌تی به خێوكردنی ستانداردی ئاژه‌ڵ دابنرێت، كه تێ ی دا ڕه‌چاوی خاوێنی و به‌رزی ڕێژه‌و كوالیتی به‌رهه‌م بكرێت. ئه‌مه‌ش به چاودێری و دستگرتنی جوتیاران و به خێو كه‌رانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ده‌بێت له لایه‌ن حكومه‌ت.
- دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ‌و به‌شداری كه‌رتی تایبه‌ت :پاش بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر، ده‌بێ هه‌نگاوی ته‌واوكه‌ری حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كان، به‌ستنه‌وه‌ی به‌روبوومی جووتیار‌و به خێوكهری ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر به بازاڕ. له‌ڕێگای دامه‌زراندنی چه‌ند كهرگهیهك بۆ له كیس كردنی دانه‌وێڵه له برنج و نۆك و نیسك و ساوار. . . هه‌موو به‌رهه‌مه دانهوێڵهییهكان به شێوه‌یه‌كی پاك ئاماده‌كراو به پێ ی مه‌رجی ته‌ندرووستی و بازرگانی. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنه‌وه‌ی كارگه‌كانی به‌روبوومه‌كانی شیر (ألبان) ئاماده كردنی جۆره‌كانی گۆشت و قوتوبه‌ندی، بۆوه‌رگرتنی به‌روبوومی جووتیاران و وشیرو گۆشتی به خێوكهرانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر، وه دامه‌زراندنی چه‌ند عهلوهیهك له شاره‌كانی كوردستان له شێوه‌ی كۆمپانیای ستاندارد كه ساردكه‌ره‌وه‌و ئاسانكاری باش بدات تا به‌رووبوومی جووتیاران وه‌ربگرێت و له ڕێگه‌ی بژاردن و شوشتن و له كیس نانی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی و بازرگانی بیخاته بازاڕ. دامه‌زراندنی ئه‌م كارگانه‌ش پێویستی به پاره‌ی حكومه‌ت نابێت، به‌ڵكو ده‌كرێت كه‌رتی تایبه‌ت ڕاسپێردرێ و كاری حكومه‌ت ته‌نها بریتی بێت له چاودێری كاره‌كان و لادانی به‌ربه‌سته‌كان و كارئاسانی ڕێكخستنی كاره‌كان، به مه‌ش چه‌ند ئامانجێك دێنه دی وه‌ك :
- بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتووكاڵ و به خێوكردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر وه گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ گوند‌و زووندوو كردنه‌وه‌و به پیت كردنی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان بۆ دابین كردنی خۆراك و به‌رهه‌م بۆ خۆیان و بۆ تێكڕای خه‌ڵك.
- پشت به‌ستن به به‌رهه‌می ناوخۆ كه‌رتی نیشتمانی له دابین كردنی خۆراك كه له ڕووی كوالێتیه‌وه چاكتروو پاكترو تهندروسترو به چێژترو چاودێری كراوتره.
- ئه م ڕێگه‌یه ده بيته ده‌رفه‌تی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان و گۆڕینی كۆمه‌ڵگه له بهكاربهرو پشت به‌ستوو به ده‌ره‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌م هێن وڕاوه‌ستاو له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆیی و نیشتمانی.
- گواستنه‌وه‌ی بارقورسی ئابووری له سه‌ر حكومه‌ت و یه‌كلابوونه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ كاره سه‌ره‌كیه‌كان و خزمه‌ت گوزاریه گشتیه‌كان. بگره له ڕێگای باج كه له‌و كارگه‌و كۆمپانیایانه وه‌ری ده‌گرێت حكومه‌ت داهاتیشی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
د. گه‌شت و گوزار
ده‌زگا گه‌شت و گوزاریه‌كان به ستراتیجێكی ستاندارد و نوێ بێنه‌وه مه‌یدان بۆ پۆلێن كردنی شوێنه گه‌شت و گوزاریه‌كان (مێژوویی - سروشتی - كات به سه‌ربردن- وه‌رزشی. . . . ) سه‌رپه‌رشتی كردنیان كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی به ڕووی گه‌شتیاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی. كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه به هۆی هاتنی گه‌شتیار پاره‌یه‌كی باش ڕاده‌كێشنه كوردستان كه‌له دوایی دا كاریگه‌ری ئه‌رێنیان له سه‌ر بازاڕی خه‌ڵك و بوژانه‌وه‌ی تێكڕای پڕۆسه‌ی ئابووری و بازرگانی ده‌بێت وه ده‌توانن ببنه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهات بۆهه‌رێمی كوردستان.