ئازیزەکەم
پێم دەڵێن ئەو هەموو پەیڤە
چیە بۆ عیشقی ڕیز دەکەی ؟
عیشق ئەوە دەهێنێت
ئاوای بۆ دەکەی ؟
ئەوسا من بێدەنگی هەڵدەبژێڕم
بەدەم بیرکردنەوە لە تۆ و
سەیرکردنی تارمایی رووحت
کە دەڵێی کلە و لەچاوم ڕژاوە
لەبەر خۆمەوە هێندە دەڵێم
ژنێک ڕوناکی
بە ئەستێرە ببەخشێ و
مانگ لەچاوی پێک بنۆشێ و
پەڕەی گوڵ لە کوڵمی ئەو
چێ بکرێ
تۆ بڵێی شیاوی ئەوە نەبێت
شیعری جوانی بۆ بنوسرێ ؟
ههنگاو ئازاد