
جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی. .
تكایه به رژدی هه‌ڵوێستێك له‌به‌رده‌م ئه‌م ره‌وشه ناله‌باره‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بكه. ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه هه‌وراز و نشێو و ینسكۆ و كۆستی زۆری هاتۆته رێ، به‌ڵام وادیاره له مێژوودا بارودۆخی وا مه‌ترسیدار و هه‌ستیاری وه‌ك ئیستا رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان نه‌بۆته‌وه. بۆیه ده‌ربازبوون له‌م باره پێویستی به جورئه‌ت و حیكمه‌ت و لێهاتوویی به‌رێزتان هه‌یه. .
به‌رێز. . جگه له‌وانه‌ی به‌هانه‌یان هه‌یه و هیوادارن ئه‌م هه‌رێمه دووچاری شكست و رۆژی ره‌شی خۆی بێت، ده‌نا ئه‌وانه‌ی به ئاگا و هۆشیار و واقیعبینن ده‌زانن هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی دارایی و بێمووچه‌یی و برسیبوون سته‌می به‌غدایه له بڕینی نانی خه‌ڵكی كوردستان و خه‌رجی ئاواره و شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كه‌به‌شێكی زۆر له‌و هۆكارانه ده‌چێته خانه‌ی پیلانی نه‌گریسی ئیفلیجكردنی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان.
جه‌نابی سه‌رۆك. . دواكه‌وتنی مووچه و نیوه مووچه كه په‌یوه‌ندی به بوون و به‌رده‌وامی ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه به‌هانه و ده‌رفه‌تێكی زۆر له‌باره بۆ هێز و لایه‌نی دژه حكومه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، دنه‌دان و هاندانی خه‌ڵكی برسی بۆ ئاشووب و شڵه‌ژان و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كه‌ره‌سته هه‌رزانه‌یه كه دوژمنانی ناوخۆ و ده‌وروبه‌رمان خه‌ریكن سوودی لێده‌بینن بۆ رووخاندنی قه‌ڵای ده‌ستكه‌وته‌كان كه به خوێنی شه‌هیدانی كوردستان بونیادنراوه. .
بۆیه من پێشنیاز ده‌كه‌م خودی خۆت بێیه مه‌یدان و بڕیار بده‌ی به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ سهرژمێركردنی ئه‌و سه‌دان كه‌سه‌ی له‌م ساڵانه‌ی ئازادی‌دا له سایه‌ی ئاشتی و ئارامی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان بێ ماندووبوون و ئاره‌قه‌كردن بوونه‌ته خاوه‌ن ملیۆنه‌ها دۆلار و ته‌لاری زه‌به‌للاح و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌یاڵی. . با بۆ ده‌ربازبوون له‌م مه‌ترسییه ئه‌وانیش نیوه‌ی سامان و ده‌ستكه‌وته بێشومارهكانیان ببه‌خشنه‌وه به‌م میلله‌ته و هاوكاربن بۆ رێگرتن له خه‌ته‌ری چاوه‌ڕوانكراوی داڕمانی سه‌رله‌به‌ری ده‌ستكه‌وته‌كان و له‌بارچوونی ئامانجه‌كانمان.
له‌گه‌ڵ رێزمدا. .
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
نیازی حه‌مه عه‌زیز
17 كانوونی یه‌كه‌می 2016
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.