
كاتێك به‌فرۆكه یان به‌پاس ده‌چیته ده‌ره‌وی وڵات، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بینیت، هه‌یه ده‌یه‌وی بۆ گه‌شتوگوزار بچێته وڵاتێك، دیاره ئه‌وانه‌ی بۆ گه‌شتوگوزار ده‌چن له‌وانه‌یه ژماره‌یان كه‌متر بێ له‌وانی دیكه، بۆیه وا ده‌ڵێم، چونكه چه‌ندین جار من له‌نێوه‌ندی فرۆكه و پاسه‌كاندا پرسیاری زۆرم كردووه، بۆ نموونه چه‌ند جارێك پرسیارم كردووه چۆنه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ی یان كارت هه‌یه، ئه‌وه‌ی سه‌یره زۆربه‌ی ئه‌وانه ده‌ڵێن وه‌ڵڵا بۆ نه‌خۆشی ده‌چم، له‌كوردستان چاره‌سه‌رم نییه، كه‌چی من پێیده‌ڵێم له‌و هه‌موو دكتۆر و پزیشكه‌ی لای خۆمان كه‌س نازانی یان ناتوانی چاره‌سه‌ری تۆ بكات، ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌یان جار سه‌ردانمان كردوون، به‌ڵام هه‌موو جاری به‌كۆڵی ده‌رمانه‌وه به‌ڕێمان ده‌كه‌ن، له‌هه‌ندێكی دیكه له‌و نه‌فه‌رانه‌ی نێو پاس و فرۆكه نزیك ده‌بمه‌وه، چۆنه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ی، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت بۆ خوێندن ده‌چم، خوێندنی چی، به‌ڵی خوێندنی پزیشكی، ئه‌ی چۆنه له‌وڵاتی خۆمان ناخوێنیت، وه‌ڵڵا وه‌رنه‌گیرام، چونكه نمره‌كه‌م كه‌م بوو، ده‌چم له‌و ولاتانه به‌پاره ده‌خوێنم، تا ئێره پرسیار و وه‌ڵام كۆتایی هات، باشتره بێینه سه‌ر بابه‌تی خۆمان.
ئه‌وی سه‌یره هه‌رچی منداڵی ده‌وڵه‌مه‌نده، یان خه‌ڵكی ئاساییه به پله‌ی كه‌مه‌وه ده‌چێته وڵاتان خوێندنی پزیشكی ده‌خوێنی، گرنگ نییه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بی به‌مانای فێر بوون، نه‌ك ته‌نها بڕوانامه‌یه‌ك بهێنێته‌وه و شتێكی وا نه‌بێ، كه‌چی له‌دواتردا تابلۆیه‌ك هه‌ڵده‌واسی و لێیی ده‌نووسی پزیشك یان دوكتۆر، بۆ زانیاریش هه‌ندێكیان زۆریان پێناخۆشه پێیان بڵیت پزیشك، هه‌ر ده‌بی پێی بڵێیت دكتۆر، وا ده‌زانی له‌به‌هاكه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه، وه‌ك زۆرێك باسی لێوه ده‌كه‌ن هه‌ندێكجار به‌پاره‌یه‌كی كه‌م یان زۆر بڕوانامه دهكڕدری، چونكه لای فرۆشیاره‌كه زۆر گرنگ نییه، دكتور و خاوه‌ن بڕوانامه‌كه له‌وڵاتی خۆی چ كاره‌ساتێك ده‌هێنێته كایه‌وه، بێگومان من باس له‌و كه‌سه به‌ڕێز و خۆشه‌ویستان ناكه‌م كه به‌مانای وشه ده‌یانه‌وی فێر بن و خزمه‌ت به‌وڵاته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن، ده‌توانن گیانی هه‌زاران كه‌س رزگار بكه‌ن له‌نه‌خۆشی، ئێمه باس له‌وانه ده‌كه‌ین كه ده‌بن بارگرانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و دكتۆر و پزیشكه‌كانی دیكه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆرێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و زه‌حمه‌تی و ناخۆشییه‌كی زۆر ده‌بینن تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامی خۆیان، بۆیه له‌زۆرێك له‌وڵاتانی ده‌وربه‌رمان نه‌خۆشه‌كانی ئێمه جمه‌یان دی له‌نێو رێڕه‌و و نۆرینگه‌كان، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن یان بڕوایان وایه كه پزیشك و دوكتۆره‌كانی ئێمه ناتوانن رزگاریان بكه‌ن له‌و نه‌خۆشییانه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئامێری پێشكه‌وتوومان نییه، باشه مادام وایه ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشخانه ئه‌هلیانه بۆچی كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رزترین كوالیتی و ئامێر و چاره‌سه‌ریان نه‌بی.
بۆ سه‌ری ساڵ ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌م هه‌یه، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌سه‌ری ساڵه‌وه نییه، به‌ڵام هیواده‌خوازین له‌ساڵی داهاتوو ئه‌م باسه‌ش بكه‌وێته نێوه‌ندی به‌خوداچوونه‌وه و سۆزێك بۆ نه‌خۆشه‌كانی وڵاته‌كه‌كان بنوێنن، با ئێمه‌ش باس له‌وه بكه‌ین كه پزیشكی له‌وڵات ئێمه له‌ئاستێكی به‌رزدایه.
