
له‌سه‌ر وتارێكی پێشوتری به‌ڕێز سه‌رنووسه‌ری ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، باسێكی له‌م شێوه‌یه خرایه به‌ر دیدی ڕای گشتی وخوێنه‌ران: كهپهرلهمانێك گشت ئه‌ندامه‌كانی ته‌نیا نوێنه‌رو هه‌ڵبژارده‌ی حیزبه‌كانی ناو ئه‌م باشوورهبن وكاریان به‌ئه‌نجام گه‌یاندن و گوێڕایه‌ڵی ئه‌جینداو فه‌رمانه‌كانی حیزب بێت، ئیدی چ پێویست به‌هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تی بی سه‌روبه‌رو بهخهرجیدانێكی زه‌وه‌نده‌ی پاره‌و دارایی حوكمه‌ت وحیزبه‌كان ده‌كات؟ ئه‌مه جگه له‌و بوودجه زه‌به‌للاحه‌ی كهدهوڵهت ساڵانه بۆئه‌م دامه‌زراوه‌ی ته‌رخان ده‌كات، له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی خه‌یاڵی مانگانه بۆده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و كارمه‌نده لهژمارهنههاتووهكانی، سه‌ره‌ڕای مووچه‌ی خانه‌نشین كردنیان وتێچووی نووسینگه‌كانیان له‌شاره‌كانی باشووردا، كه‌وه‌ك ئۆفیسێكی حه‌سانه‌وه‌یان لی هاتووه.
بهحیسابكردنێكی ساده‌و ساكار وگورج، ئه‌مانه گشتیان ده‌كه‌نه لایه‌ك له‌سامانی دارایی ئه‌م هه‌رێمه كهبهخت وخۆڕایی له‌به‌رد ده‌درێن، ئه‌نجامه‌كه‌شی بهوهدهگهڕێتهوه كه‌له 23 ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا دیمان. چۆنچۆنی گه‌له‌كۆمه‌كی حیزبیبوونی سه‌رۆك و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كان، كار‌و ئه‌ركه راسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌م دام وده‌زگه گرنگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیان كرده مه‌هزه‌له‌و هه‌رێمه‌كه‌یان نێزیككردهوه له‌لێواری قه‌یرانێكی وا كهڕق و بوغزی په‌نگخواردو زۆری نه‌مابوو بمانباته‌وه بۆ ره‌وشه نه‌خوازراوه‌كان.
په‌رله‌مان، به‌مانا لۆژیكییه‌كه‌ی ده‌بی بریتی بێت له‌نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی گشت چین وتوێژه‌كانی ناوكۆمه‌ڵ له‌وڵاتدا، نه‌ك ته‌نیا نوێنه‌ری حیزبه‌كان، بی لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه دیار‌و كاریگهرهكانیش ده‌بی پشكیان له‌م ده‌زگه به‌ڕێوه‌بردنه‌دا هه‌بی، ئه‌مانه به‌شێكن له‌پێكهاته‌ی ناومیللهت و ده‌بی شوێنیان هه‌بی، چونكه نابی وناكری حیزب (هه‌ر حیزبی) وابیربكاتهوهو كاربكات كه‌گشت تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه پێی قایلهو له‌پرۆگرام و په‌یڕه‌وی رازییه، ئیدی ده‌بی جڵه‌وی چاره‌نووس وبنیاتنانی وڵات به‌ده‌ستی خۆی بێت وته‌نیا نوێنه‌رانی حیزب ده‌فیان ده‌نگ بدات.
ئه‌مه بیركردنه‌وه‌و په‌یڕه‌وكردنێكی تاكلایهنهو دیكتاتۆریانه‌ی حیزبه ستالینی و پۆپۆلییهكانه، نه‌ك حوكمكردنێكی دیموكراتیانه. حوكمرانبن به‌سه‌ر ئه‌و باقیه‌كه‌ی دی میلله‌ته‌وه كهبی لایه‌نن وسهربههیچكام له‌و حیزبانه نین.
په‌رله‌مانێك ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مه‌ی لای خۆمان بێت نه‌بوونی گه‌لی باشتره، چونكه ههرئهندامێكیان ده‌گری پابهندهبهو ڕێنماییانه‌ی كهحیزبهكهی (له‌سنووری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی‌دا) شه‌وانه پێیدهداو بۆسبه‌ی له‌هۆڵی په‌رله‌ماندا هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌دات، له ده‌ره‌تانێكی ئاوهادا (بۆدهستپێوهگرتنی خه‌رجییه‌كانیش) زۆر باشتره‌كه له‌باتی ئه‌م گشت ئه‌ندامانه، له‌ماوه‌ی دیاریكراودا بۆكاره پێویسته‌كانی وڵات سه‌ران وسه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان + كهسهشارهزاو دیار‌و كاریگه‌ره بی لایه‌نه‌كان، كۆببنه‌وه‌و تاووتوێی به‌رنامه‌ی كاروباری وڵات بكه‌ن وبگه‌نه ئه‌نجام. وه‌ك ده‌ریش كه‌وتووه (له‌كێشه‌و ته‌نگژه‌كانی پێشوودا) ئه‌مانه زۆر به‌هێمنی تر‌و لهسهرهخۆترو ئاقڵانه‌تر ئیش وكارو وتووێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بگره بهئهنجامیشیان ده‌گه‌یه‌نن،
نه‌ك كۆمه‌ڵی گه‌نجی كه‌م ئه‌زموونی به‌هه‌ڵپه‌ی خۆبهههمووشت زان، كهلهباشترین حاڵه‌تدا بۆیهكلاییكردنهوهی كێشه‌كان ئه‌و شانۆگه‌رییه تراژیدئامێزهمان بۆپێك ده‌هێنن كه‌تیایدا هۆڵه‌كه ده‌كه‌نه مه‌یدانی ههراههراو بوتڵ هاویشتن، وه‌یان لهتازهترینیاندا تراژیدیاكه‌ی هه‌ینی 12/12/2015 ی په‌رله‌مانی ئۆكراین له (كییڤ) كه‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان له‌په‌لاماردان وداپڵۆسینی یه‌كتردا ده‌وری چهقۆكێشیان ده‌بینی نه‌ك چاكخوازان و نوێنه‌رانی میلله‌ته‌كه‌یان.
له‌م سونگه‌یه‌وه، باشتروایه په‌رله‌مانمان نه‌بێت. خۆمان نه‌به كاری پێكهێنانیه‌وه خهریككهین و نه‌به شانۆگه‌ریه سه‌یرو سهمهرهكانیانهو سه‌رقاڵبین. ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵاَتبی، بواری دی زۆره بۆئه‌و خزمه‌ته‌یان و سوپاسیش ده‌كرێن.