
له دیرۆكی جیهانیدا هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان كه‌سایه‌تی و شۆڕشگێره‌كان پێی هه‌ستاون و بونه‌ته هۆكار و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی و له‌ناو بردنی هه‌موو زوڵم و ناره‌حه‌تی و نادادپه‌روه‌ری و خراپه‌كارییه‌كی ناوچه‌كه‌یان، ئه‌وه‌تا ئێمه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌موو لایه‌ك شانازی به‌و كه‌سانه‌وه ده‌كه‌ین و هه‌میشه له مێژوو و گێڕِانهوه و پهرتوكهكانمان دا ناومان هێناون و ده‌یهێنین، چونكه مێژوو ناتوانێت له هیچ خاڵێكی ره‌ش و سپی خۆی لابدات.
به‌لام به‌داخه‌وه گه‌لی كوردستان هه‌ر په‌له به‌خۆیاندا هاتونه‌ته‌وه و به‌رده‌وام دژایه‌تی ناحه‌زان و داگیركه‌رانیان كردووه‌و توانیویانه له‌ناویان به‌رن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه هه‌ر له‌نێو ئه‌م كوردستان گه‌وره‌یه‌دا و له‌نێو ئه‌م هه‌موو راپه‌ڕینه مه‌زنانه‌دا گه‌لی خۆخۆری خۆكوژی خۆزهلیل كراودا هه‌ر خه‌ریكی یه‌كتر له‌ناو بردنن.
ئه‌وه‌تا له پاش ساڵی 1991 خۆشبه‌ختانه ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌ی باشوور توانی به‌ناو شۆڕشگێڕه سه‌رلێشێواوه‌كه‌ی عه‌ره‌ب (سه‌دام حسێن) له‌ناو به‌رێت و ته‌خت و ته‌راجی له‌م هه‌رێمه وه‌ده‌رنێت، راپهڕێنهرانی راپه‌ڕێن و هاوكار و هاوسۆز و هه‌م هاولاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش به ئومێدی له‌دایكبوونێكی نوێ و ده‌سه‌ڵاتێكی دادپهروهرهێنێكی نوێوه هه‌رێمێكی كوردستانی له‌دایك بێت، به‌ڵام هه‌ر زوو، زۆری نه‌برد كه‌وتینه خۆ و خۆمان كوشت و خۆمان بڕی، هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته هه‌یه كه‌وته ده‌ستی چوار كه‌س و له‌تێكی ئه‌م هه‌رێمه‌وه و دادپهروهریهكهشی له گیرفانی دادوه‌ره‌كانمان دا بێ خه‌م لێی دانیشتوون و هه‌موو كه‌سێك له هه‌رێمه‌دا وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت خه‌می سك و گیرفانی خۆیه‌تی و نه باوك ئاگای له كچه و نه دایكیش ئاگاداری كوڕهیهتی، ئیتر با زا و زا بوه‌ستن و كه‌س ئاگایی لێیان نییه، له‌م هه‌موو كه‌س به كهسییهدا كه‌سێك كه‌سێك له‌دایك نه‌بوو ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌م گه‌له بگێڕێته‌وه و بهێنێته‌وه‌و بێنێته دی. . . به بڕوای من ئه‌م هه‌رێمه پێویستی به سه‌رۆكێكه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئاخر سه‌رۆك پێش تێركردنی سكی خۆی، سكی گه‌له‌كه‌ی پڕ كرد، پێش خۆشبه‌ختی خۆی گه‌له‌كه‌ی ده‌یه‌وێ گه‌له‌كه‌ی خۆشبه‌خت بكات، پێش گه‌یشتن به ئاره‌زووه‌كانی خۆی، ده‌یه‌وێ ئاره‌زووه‌كانی گه‌له‌ی بهێنێته‌دی، پێش ئه‌وه‌ی بڵێت من و بنه‌ماڵه‌كه‌م، وتی ده‌ركردنی داگیركه‌ران و ئازادی بۆ خاكه‌كه‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.