
ئیمڕۆ زۆربه‌ی کورد، داوای کوردستانێکی سهربهخۆو ده‌وڵه‌تی کورد ده‌که‌ن! به داخه‌وه زۆری خه‌ڵکه‌که‌ش وێرای ئه‌و قه‌یرانه‌ی که ئێستا هاتۆته سه‌ر ڕێگای میڵهتهکهمان، زۆر گیر‌و گرفتی تریش هه‌ن که پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت دووا ده‌خه‌ن ئه‌زموونی زۆربه‌ی میڵه‌تانی جیهان که بوون به ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌مان پێشان ده‌دات که یه‌کێک له دینگه هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌و پڕوسه سیاسیه، کولتووره! که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی له ناسنامه‌و جیاوازی هه‌ر میڵه‌تێک ده‌گێڕی من لێره وه‌ک و ژه‌نیارو که‌سێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و باسه ده‌که‌م که زیاتر له ٤۸ ساڵه کردومه‌ته خه‌می خۆم! له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌زانم که نه‌ک ته‌نها من، به‌ڵک و ئه‌وه‌ی میڵهتهکهی خۆی خۆشبوێ و خه‌می لێ ده‌خوا وه‌ک و من له‌و باروو دۆخه‌ی ئێستای موزیکی کوردی زۆر نیگه‌رانه، جگه له چه‌ند چاڵاکیه‌کی چه‌ند گڕووپێک و تاکه که‌سی، به‌ڕای من ئیمڕۆ موزیکی کوردی به گشتی له ژێر فشارێکی زۆری پارت و ئایدۆلۆگی چه‌ند ڕێکخراوێکی ئاینی دایه‌و و ناڵه ناڵیه‌تی و زۆربه‌شمان وه‌ک و تهماشاوانین و به‌رژه‌وه‌ندێ هه‌ندێک وا ده‌خوازێ به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه موو ناپسێنن!
هه‌ندێکیش هه‌ن که‌س حیساب بۆ ڕاو بۆچوونیان ناکات! باروو دۆخی موزیکی کوردی پێش ـ٥۰ـ٤۰ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئێستا باشتر بوو! ئه‌و کاته‌ی که سواری ته‌کسی ده‌بووی له جیاتی قورئان گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌کی بۆ لێ ده‌دای! ڕاسته خه‌باتی سیاسی کورد ئه‌و سه‌رده‌مه له بارێکی نێگه‌تیف بوو
به‌ڵام ڕه‌وشی گۆرانی و موزیکی کوردی زۆر پۆزه‌تیف بوو! له‌گه‌ڵ فشاری ڕژێمه فاشیسته‌کانی عیڕاق و له سه‌ر کولتووری کورد به گشتی و، که‌م ده‌رامه‌تی و، ئاستی ڕه‌وشنبیری کورد له‌و سه‌رده‌مه‌و زۆر
فاکته‌ری تریش نه‌یتوانی خه‌باتی هونه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه ڕاببگرێت! به داخه‌وه ۲٤ ساڵی خه‌باتی سیاسی پۆزه‌تیڤی کورد له جیاتی به‌ره‌وپێش بردنی پڕۆسه‌ی گرنگ دان به کوڵتوور په‌ره‌سه‌ندنی، گه‌ڕاینه‌وه دواوه! به‌ڕای منیش ئه‌وه هۆکاره‌کانیه‌تی: یه‌که‌م ـ به‌هێز بوونی پارتیه مه‌زهه‌بیه‌کان به شێوه‌یک، جگه له شێوه‌ی گۆرانی ئاینی، هه‌موو شێوه‌کانی تری دونیایی!! قه‌ده‌غه‌و حه‌رام بکرێ!
جاران هه‌ر له یه‌گ گه‌ڕه‌ک له ماڵێک مه‌ولوود بوو له ماڵێکی تر یه‌ک له‌نجه‌و ئاهه‌نگی تر! دووه‌م ـ نه‌بوونی ده‌زگای هونه‌ری و ئه‌گه‌ر هه‌شبێ، به بودجه‌ی که‌م و له ئاستی پێویست نییه! نه‌بوونی لێژنه‌ی به‌رزی موزیک که پێک هاتبێ له هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوو دوور له سه‌ر به پارتی بوون سێیه‌م - نه‌کردنی کۆنگره‌ی هونه‌ری موزیک و گورانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یی! تێکه‌ڵ بوون به جیهان له ڕێگه‌ی کونسێرت و فێستیڤال و به‌شداری کردن له جمووجۆڵه‌کانی دونیای موزیک به هاندانی گڕووپ و هونه‌رمه‌ندی پڕۆفێشیۆناڵی کوردی له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و جیهان! چواره‌م: هه‌بوونی هاووڵاتی عه‌ره‌ب له نێو شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان به جۆرێک که له‌زۆر شوێن وه‌ک و چێشتخانه‌و بازاڕ‌و هۆتێل و شوێنی تر موزیکی عه‌ره‌بی لێده‌درێت و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ڕه‌وشی کوڵتووری کورد به تایبه‌تیش موزیک داده‌نێ! ده‌بوایه ئه‌و عه‌ره‌بانه له که‌مپ دایان نابان نه‌ک له نێو شاره‌کان پێنجه‌م: نه‌بوونی ده‌زگای کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رهه‌می هونه‌ری به تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له که‌ناڵی ناوخۆیی و ئاسمانی و ڕادیۆو شوێنه گشتیه‌کان لێده‌درێن! شه‌شه‌م: نه‌بوونی ده‌زگایه‌ک که تیایا مافی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان بپارێزێت و کۆپی کردنی موزیک و گۆرانی به شێوه‌یه‌کی نائاسایی قه‌ده‌غه بکات حه‌فته‌م: پشتگیری و سـهپۆڕت کردنی هونه‌رمه‌ندو به‌رهه‌می ڕه‌سه‌ن! ماوه‌نه‌دان به ناهونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر حیسابی هونه‌ر. هه‌شته‌م: دروست کردنی کارگه‌ی هونه‌ری ئه‌و ئامێرانه‌ی هونه‌رمه‌ندی کورد به‌کاری ده‌هێنێ و هێنانی پسپۆڕ‌و لێ هاتوو له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. نۆیه‌م: زیاتر گرنگی دان به په‌روه‌رده‌ی موزیک له ۳ ساڵی هه‌تاکوو په‌یمانگاو کۆڵێجی موزیک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی قوتابیانی موزیک هه‌ر له مناڵیه‌وه وه‌ک و زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان! له سێ چار نه‌ک نۆزده‌و بیست سـاڵی ده‌یه‌م: یاسایه‌ک ده‌ربچێت به قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌موو لێدانی موزیکی بێگانه له شوێنه گشتیه‌کان وه‌ک و هۆتێل و ڕێستۆڕانت و شوێنی گشتی ئاهه‌نگ و هاندانی خه‌ڵک بۆ گوێگرتنی زیاترله موزیکی کوردی به‌ڕای من هه‌تا ئێمه ده‌ست پێ نه‌که‌ین کولتووری خۆمان خۆشبوێ و هانی هونه‌ری کوردی نه‌ده‌ین ناتوانین ببینه خاوه‌ن کوڵتوورێکی ڕه‌سه‌ن و باش و که ئه‌مه‌ش ڕۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره ده‌بینی له دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کورد! پێش هه‌مووان سیاسهتمهدارو چینی ڕهوشنبیرو هه‌تا ده‌گاته چینه‌کانی تر! به‌سه چی تر موزیکی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی با له پێشتر نه‌بێت چونکه ئه‌و ووڵاتانه ده‌مێکه ده‌وڵه‌تن و پێویستیان به پشتگیری و پڕۆپاگه‌نده‌ی کورد نیه! به‌ڵک و ئێمه پێویستیمان به هاندان و گوێ ڕاگرتن و به‌ره‌وپێش بردنی موزیکی کوردی هه‌ی! چونکه ئێمه‌ی کوردین بێ ده‌وڵه‌ت چونکه کوڵتوری ئێمه‌یه سه‌دان ساڵه له‌ژێر فشار‌و کارتێکردنی کوڵتووری عه‌ره‌ب و تورک و فارسه باوه‌ک و ئه‌وه‌ی دووایی چه‌ند خاڵێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه! به‌ڵام له‌وانه‌یه خهڵکانهک هه‌بن بلێن موزیک زه‌وقه! پیاو حه‌زی له چی بووگوێ بۆ ئه‌وه ڕاده‌گرێ! زۆر ڕاسته ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ک و ئه‌وان ووڵاتمان هه‌بوایه ترسمان ڵه شێوان و گۆڕینی کوڵتوورمان به تایبه‌تیش موزیک نه‌ده‌بوو! به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌چێته نێوقاڵبێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی! ده‌چێته نێو قاڵبی خۆشه‌ویستی ووڵات و کوڵتووری میڵهتێکی بێ ووڵات هه‌ست به لێپرسین به‌رامبه‌ر کوڵتوور و میڵه‌ت! منیش وه‌ک و ئێوه ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێ حه‌زم له موزیکی ئه‌وانه! به‌ڵام ده‌مێکه دانانیشم و پڕ به دڵ گوێی بۆ ڕابگرم چونکه له‌و حاڵه‌ته ده‌بێ مێشک زاڵ بێ له‌سه‌ر دڵ جگه له‌وه‌ش ئێمه‌ی کورد مێشکمان ئه‌وه‌نده به موزیکی ئه‌وان پڕ کراوه هه‌ر له مناڵی هه‌تا ئێستاش پێویستمان به خاوین کردنه‌وه‌یه! من ئه‌وه زیاتر له ۳٤ ساڵه له هه‌نده‌ران خه‌ریکم و له کوردستانیش ده‌ستم پێ کرد.
که‌ینێ ئێمه‌ی کورد توانیمان کولتووری خۆمان خۆشبوێ! که‌ینێ توانیمان به موزیکی خۆمان ڕازی بین
به هه‌موو که‌م و کورتی که هه‌یه‌تی! که‌ینێ بیرکردنه‌وه بڕیاری مێشک به‌سه‌ر سۆزی دڵ زاڵ بوو ئه‌وا
ئه‌و ساته ده‌توانین وورده وورده ببینه خاوه‌ن ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ به کوڵتوورێکی جیاواز له کولتووری
دراوسێکانمان، که ئێمه‌ی کورد بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ بکه‌ینه‌وه‌و خه‌می لێ بخۆین سه‌دان ساڵه له‌ژێر فشاری کوڵتوریان داین! نه‌ک ته‌نها له بوواری کو‌لتوور بگره له بوواری سیاسی و سه‌ربازی هێشتا نه‌مان توانیوه له خه‌باتی ڕۆژانی سه‌خت و ئێستاش له ژێر فشاری ئه‌وان خۆمان ڕزگار بکه‌ین! که ئه‌و خۆی له خۆیدا گیر‌و گرفت و قه‌یرانی زۆری بۆ دروست کردوین! هه‌موو میڵه‌تێک مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی کوڵتووری خۆی بپارێزێ له کارتێکردن و شێواندن و دزینی! چونکه وه‌ک و پێشتریش باسم کرد؛ کو‌لتوور بۆ ئێمه‌ی کوردی بێ ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ، ناسنامه‌یه، میژووه، په‌یوه‌ندییه، هه‌ست و سۆزه، به‌ڵگه‌نامه‌یه، خۆمانین خۆشه‌ویستی ووڵات و کولتووریش بۆ کورد دیسان مافێکی ڕه‌وایه که هه‌رگیز ناچێته خانه‌ی ناسیۆنالیزم و ڕه‌گه‌ز په‌رستی چونکه ئێمه‌ی کورد هێشتا خاوه‌ن ووڵاتێکی سهربهخۆو ده‌زگای هونه‌ری پڕ ئاست و شیاو نین! ئه‌رکی پیرۆزی سه‌ر شانی هه‌ر یه‌ک له ئێمه‌یه، به هه‌موو چینه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگا گرنگی به پاک ڕاگرتن و خۆشه‌ویستی و په‌ره‌پێدان و پاراستنی کوڵتووری میڵهتهکهمان بده‌ن! هه‌رکه‌سه به‌گوره‌ی خۆی و توانای! ژه‌نیار زیاتر گوێ بۆ موزیکی ڕه‌سه‌نی خۆی بگرێ! بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به ڕێچکه‌ی موزیکی ڕه‌سه‌نی میڵهتهکهی بژه‌نێ! گوێگر زیاتر گوێ له موزیک و گۆرانی ڕه‌سه‌ن بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی له ناکوردی و بێگانه جیابکاته‌وه!
به تایبه‌تی سیاسه‌ت مه‌داران که ده‌بێ ئێوه وه‌ک و چێنێکی خاوه‌ن بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێشخه‌ر بن چونکه میڵهتیش چاوو له ئێوه ده‌کات! دیوه‌خان و دانیشتنه‌کانتان به موزیکی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی گه‌رم مه‌که‌ن به‌ڵک و به موزیکی کوردی! به‌م کاره‌ش له لایه‌ک کوڵتووری میڵهتهکهتان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن و خزمه‌تی موزیکی کوردیمان ده‌که‌ن، له لایه‌کی تریش پشتگیری مادی و مه‌عنه‌وی موزیک ژه‌ن و گۆرانی بێژانی کورد ده‌که‌ن! که له باروو دۆخی ئیمڕۆی شه‌ڕی دژی تێڕۆڕو قه‌یرانی ناوخۆ له زه‌ره‌رمه‌ندانن! هه‌تا که‌ینێ واز له موزیکی بێگانه ناهێنن! ئه‌وان پێویستییان به پڕۆپاگه‌نده‌و سه‌پۆڕتی
ئێمه‌ی کورد نین و منه‌تیشیان پێ نییه! چونکه خاوه‌ن ووڵاتن و کوڵتووریان شوێنی خۆی کردۆته‌وه ته‌نها
ئێمه‌ی کوردین له‌و ناوه بکوڵتوورێکی دیار‌و پاکین! ئه‌وه خه‌ریکه جل و خواردن و زمانیش مه‌ترسییان له‌سه‌ره ڕۆژێک له ڕۆژان له ده‌ستیان بده‌ین! ئه‌و کات ووڵات نه‌ک به چاوی خۆمان به‌ڵک و به چاوی
نه‌وه‌کانیشمان نابینین!
ڕزگار خۆشناو
گڕاتس ـ نه‌مسا
چوارشممه ڕێکه‌وتی ۲ـ۱۲ـ۲۰۱٥
