
ده‌زانم لاتان سه‌یره كاتێك ناونییشانی موچه و فیلمی هیندی ده‌بینن و باشه ماستاوچییهكان چ په‌یوه‌ندییان به‌مووچه و فیلمی هیندییه‌وه هه‌یه. هه‌مووشتان ده‌یان فیلمی هیندیتان بینیووه هه‌روا هه‌ر خۆتان سێ مانگ و چوار مانگ بێ مووچه بوونه له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا زۆر ماستاوچیش هه‌ن بیانووی سه‌یر سه‌یر بیانوو بۆبێ موچه‌ی ده‌هێننه‌وه ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ش مه‌به‌ستی ئیمه نییه به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ له‌م ده‌رگایه بچینه ژووره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌رگه‌ی دیكه هه‌یه به‌ڵام ده‌رگه‌كان قوفلكراون و ریگهكان ته‌لبه‌ند كراون ته‌لبه‌ندێك ماستاوچییهكان به‌درێژایی میژوو له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را وه‌ستاون و لهبڵندایی قشڵهوه ده‌ڕواننه خواره‌وه هه‌رچۆنێك بێ ئه‌وه‌ی بێ موچه بی ده‌یان خه‌یاڵی سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌مێشكیدا دی بیر له‌به‌یانی و دوو به‌یانی و سێ به‌یانی ده‌كاته‌وه. . . باشه چیبكه‌م خۆ دینارێك له گیرفانم نه‌ماوه ئه‌وه خاوه‌ن خانوو له‌لایه‌ك و منداڵان و رۆژانه‌یان له‌لایه‌ك و كرینی خوارده‌مه‌نی رۆژانه‌ش له‌لایه‌كی دیكه ئه‌وه موچه‌خۆره ده‌یان خه‌یاڵی بهمێشكیا دێ خۆی دینارێكی نییه بیر له‌هه‌نده‌ران ده‌كاته‌وه ده‌مێك باس له ئه‌ڵمانیا ده‌كا بۆ به‌یانی دێته‌وه باس له سوید و نه‌رویژ ده‌كاته‌وه و هه‌موو لایه‌كی سه‌رقاڵ كردووه. چه‌ند رۆژێك پاشتر دێ باس له ئه‌مریكا و كه‌ندا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی باسه‌كه رۆیشتنی هاوڕییهكانی خۆی ته‌نها ده‌مێنێته‌وه و نازانی روو له‌كوێ بكا، كه‌چی دایكی منداڵان پێگوتووه كورپهكهمان شیری نه‌ماوه، ئه‌مجاره‌یان دێ سوڕێك ده‌خوا به‌نێو بازاڕ و ئه‌و سوپه‌رماركێت و ماركێتانهی كه ده‌یانناسێ و زۆر بهكزییهوه له‌یه‌كێك له‌وانه داوای قوتوو شیرێكی لێ ده‌كا و بهكزتر ده‌ڵی له‌كاتی موچه‌دا پاره‌كه‌ی ده‌ده‌مه‌وه، هه‌رچۆنێك بێ رێگه ده‌بڕێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، له‌سه‌ر جێگه هه‌زار خه‌یاڵ به‌مێشكیدا دێ و به‌ده‌م ئه‌و خه‌یاڵانه‌وه خه‌وی لێ ده‌كه‌وێ، بۆ به‌یانیش هه‌مان سینارێۆی دوێنی دووباره ده‌كاته‌وه.
له فیلمی هیندیدا خه‌یاڵه‌كان فراوانن وه‌ك كوڕ هه‌ژارێك كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆش ده‌وێ كچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه چه‌ند جارێك كوڕه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، به‌ڵام له‌ناكاوێكدا لهرێگهیهكدا كچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه تووشی رووداوێك دێ. به‌ڵام كوڕه هه‌ژاره‌كه به‌هانایه‌وه ده‌چێ و له‌مه‌وه‌ش كوڕه هه‌ژاره‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ده‌كه‌وێته شه‌ڕ . . . لێره‌وه‌ش كچه یه‌كسه‌ر دڵی به‌و كوڕه‌وه ده‌نووسێ و له‌وێدا سوپاسی ده‌كات و له‌گه‌ڵ كوڕه ده‌چنه ماڵی كوڕه بۆ ئه‌مه‌ش كچه ده‌بینێ كوڕه له هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كه به‌ڵام ئه‌وه‌ی لا گرنگ نییه، چونكه له‌پێناو خۆشه‌ویستی مه‌حاڵ ده‌هێنێته كایه‌وه. لێره‌وه‌ش كوڕ خه‌یاڵی ده‌ڕوا و له‌ناو مێرگه‌كاندا گۆرانی ده‌ڵێت تا كاره ده‌گاته ئه‌وه‌ی باوكی كچه‌ش تووشی رووداوێك ده‌بێ لێره‌وه‌ش كوڕه قاره‌مانیه‌تی خۆی به‌ده‌ر ده‌خا له‌گه‌ڵ هه‌ر راوشاندنی مستێكی ده كه‌س به‌ر ده‌داته‌وه.
ماستاوچییهكان وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا باسمان كرد خه‌یاڵیان بۆ زۆر شت ده‌چێ نموونه‌ش بۆ ئه‌مه زۆر و زهونده. كه‌سێك ده‌بێته وه‌زیر یان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئاسایی و یاخود به‌رپرسی ده‌زگه‌یه‌كی هاكه‌زایی، ئه‌و ده‌زانێ شتێكی وای له‌بار نییه ته‌نها به‌هۆی خزم و ناسیاو و حزبایه‌تی له‌و شوێنه دانراوه و ده‌یه‌وێ كاره‌كانی به‌ئاسانی رایی بكات و خزم و كه‌سانی له‌خۆی نه‌كات و تا راده‌یه‌ك كاروباری خه‌ڵكیش رایی بكات. به‌ڵام لێره‌وه رۆڵی ماستاوچییهكان دێته‌گۆڕێ و وا له‌و به‌رپرسه ده‌كه‌ن كه بڕوا به‌قسه‌كانی ده‌وربه‌ری بكات و ده‌بینی ته‌نها خۆی قاره‌مانی مه‌یدانه له‌و گۆڕپانه پان و به‌رینه‌دا و ئه‌وه‌نده به‌سه‌ریدا هه‌ڵده‌ڵێن وا هه‌ست ده‌كا خۆی پانتایی مه‌عریفه و دانایی و فه‌لسه‌فه و دانای كارگێڕی و پیاوی به‌توانای سه‌رده‌می خۆیه‌تی له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاگاداری ماستاوچییهكانه و به‌بێ ئه‌وان هیچ شتێك ناكات و له‌زۆر شتی خێر و راستگۆیانه په‌شیمانی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌ویش له‌پای ئه‌وه ئێواره لهشوێنكدا داوه‌تیان ده‌كا.
تا ئێره‌ش هێشتا هیچمان نه‌گوتووه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه بێ موچه‌یی بیر‌و خه‌یاڵت فراوان ده‌كا، ماستاوچییهكان بیروخهیاڵیان فراوانه بۆ ده‌ستكه‌وتی خۆیان، فیلمی هیندیش له كه‌سێكی ئاسایی ده‌یان خه‌یاڵ دروست ده‌كا و له‌كۆتایدا خه‌یاڵی به‌رامبه‌ریش فراوان ده‌كا.