
جیهان باس له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و گه‌مه و پرۆژه‌ی سیاسی زلهێزان ده‌كات، به ئاگر و دێوه‌زمه ده‌وره دراوین كه‌چی ئێمه تازه به‌تازه له خه‌می ئه‌وه‌داین كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كانمان پێنج قۆڵی بێت یان چوار قۆڵی. هاتنه ناوه‌وه‌ی روسیا بۆ شه‌ڕی داعش له عێراق و سوریا، پێش ئه‌وه‌ی وه‌كو هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ زیاتر بوونی دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی داعش سه‌یر بكرێت، ده‌بێت وا بیر بكرێته‌وه داعش خاوه‌ن هێزێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ره‌رای بۆردومانه ئاسمانییه‌كانیان به درێژایی ساڵێك نه‌یانتوانی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كۆتایی به جوڵه و چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه بهێنن، كه به یه‌كێك له لێكه‌وته ترسناكه‌كانی قاعیده دێته هه‌ژماركردن. ئه‌گه‌ر له رووی ژیۆپۆلهتیكییهوه بڕوانینه پرسه‌كه، ئه‌وسا ده‌بینین به‌هۆی نزیكییه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه هێزی داعش تێیدا باڵا ده‌سته، كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی قه‌باره‌ی مه‌ترسی ئه‌م گروپه تیرۆریستسییه به‌سه‌ریه‌وه گه‌لێك مه‌زنه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دیسان به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی ژیۆپهلهتیكییهوه ناوچه كورد نشینه‌كان خاوه‌ن مه‌یدانێكی هه‌ستیارن به‌وه‌ی بۆ گهمهكهره به‌هێزه ده‌ره‌كییه‌كان به تاكه ماڵێكی ئارام له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، كه‌وا ژینگه‌یه‌كی له‌باریان هه‌یه بۆ پێداچوونه‌وه به كار و به‌رنامه‌كانیان، هه‌روه‌ها ورد بوونه‌وه‌ی زیاتر له جۆری كار و هه‌نگاوه‌كانی داعش له نزیكترین خاڵی سنووری له‌گه‌ڵیاندا كه ناوچه كوردییهكانه (به‌تایبه‌تی باشوری كوردستان). ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئه‌وه‌ی رێژه‌ی مه‌ترسی ئه‌م جه‌نگه‌ی نێوان داعش و زلهێزه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه كورد نشینه‌كان زیاتر كردبێت، فرینی موشه‌كه زله‌كانی روسیایه به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌وا له ئێرانه‌وه بۆ مۆڵگه‌كانی داعش له سوریا تێهه‌ڵده‌درێت و له بچووكترین هه‌ڵه‌دا ڕه‌نگه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه. . .
پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شانبه‌شانی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌و پێگه ژیۆپۆلهتیكییهی هه‌رێمی كوردستان كه باسمان لێوه كرد، ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی كورد له به‌هێزتر كردنی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان و بوون به دۆستێكی جێگای متمانه‌ی زلهێزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌و رۆل و ئه‌ركه مرۆڤ دۆستییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌وا له پاراستنی ئاواره عه‌ره‌ب و غه‌یره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه و ته‌واوی پێكهاته ئیتنی و ئایینییه‌كاندا هه‌یبووه . . . ئه‌مانه هه‌موو به‌كۆكراوه‌یی پێگه و گرنگییه‌كی تایبه‌تیان به‌خشیوه‌ته هه‌رێمی كوردستان كه ببێت به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه. ئه‌مه‌ش وای كردووه كورد نزیك ببێته‌وه له‌و ئامانجه‌ی كه چه‌ندیین ساڵه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كه‌وتووه‌ته خه‌باتی چه‌كداری و سیاسییه‌وه و ئیداره‌ی بزاڤێكی ئازادیخواز ده‌كات.
ئه‌وه‌تا ساڵی داهاتوو واتا 2016، كۆتایی به رێككه‌وتنامه‌یه‌كی سه‌د ساڵه دێت، كه له‌هه‌مان كاتدا كۆتایی هاتنی واتا سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه دهسكردانهی كه بووبه هۆی چوارپارچهكردنی خاكی كورد و له‌دایك بوونی وڵاتگه‌لێكی دیكه كه به دڵی به‌رژه‌وه‌ندخوازه ده‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه بوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستاش كورد به ته‌واوی دانی به‌و راستیانه‌دا نه‌ناوه، ره‌نگه ئه‌مه به‌هۆی ئه‌و كورت بینییه‌وه بێت كه هه‌میشه له دیدی سیاسی خۆیه‌وه په‌یڕه‌وی كردبێت و زۆر دوور بینانه بیری نه‌كردبێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ڵێم (گه‌لێكی كورت بینین). . . ئه‌گه‌رنه له‌كاتێكی وه‌ها هه‌ستیار و پڕ بایه‌خدا ناكۆكی و لێك دوور كه‌وتنه‌وه له‌ماڵه‌كه‌یدا رووی نه‌ده‌دا. هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م به‌وه كرد خه‌می گه‌وره‌ی ئێستامان قه‌یرانی سیاسی ناوخۆییه و له خاڵێكی دیاری كراوا چه‌ق به‌ستوو بووین و به‌ده‌وری خۆمانا ئه‌خولێینه‌وه. ئه‌مه‌ش جوانترین نموونه‌یه كه شاهێدی به‌وه ئه‌دات ته‌نها كورد بینانه ده‌ڕوانینه پێشهاته‌كان، كه‌چی بۆ ئاسانتر تێگه‌یشتن له خاڵه ناكۆك و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری واقیعی، زۆر زه‌روره دیدی ده‌ره‌كی (به‌تایبه‌تی دیدی روسی، ئه‌مریكی و رۆژئاوایی) بخرێته پاڵ ئه‌م دیده كوردانه‌یه. . . كه‌س نییه بێت و بڵیت تكایه پشوویه‌ك وه‌ربگرن و ئه‌م ناكۆكی و لێك تێنهگهیشتنهتان بۆ چه‌ند ساڵی ئایه‌نده به‌جێ بهێڵن. ئه‌وسا ئاسانتر و له‌كه‌شێكی ئازادتر ده‌توانن بۆ باشتر كردنی دۆزی كورد ده‌وامه به جه‌نگه سیاسییه نێوخۆییهكانتان بده‌ن. پێویست ده‌كات له‌مه‌دا ڕاستگۆ بین كه، به‌ڵگه مێژووییه‌كان له خه‌باتی سیاسیی‌دا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت مه‌حاله به‌ته‌نها بتوانین ماڵی خۆمان رێك بخه‌ین و پێكه‌وه بگونجێین. بۆ ئه‌وه ده‌بێت خێرخوازێكی بیانی سهرپهریشتیمان بكات و بۆ ڕێككه‌وتن و خۆ گونجاندن پاڵمان پێوه بنێت. . . سوپاس بۆ خوا له ئێستادا ده‌یان خۆبه‌خشی بیانی له‌مه‌ڕ پرسی سیاسی نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ده‌نگ و له‌بڕی ئێمه داوای سازان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن . . . ئه‌وه‌تا سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در (موقته‌دا سه‌در)، كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری عێراقه بۆ كورد ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر جیا بوونه‌وه با وه‌كو دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ به ئاشتی بژیین. . . كابرا له‌مه زیاتر چی بڵێت؟ سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌و ناكۆكی و جیاوازییه فیكرییه‌ی نێوان ئێمه‌ی كورد و ئه‌وانی شیعه، سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری شیعه بڕوای به مافی چاره‌ی خۆنووسین هه‌یه و له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق، داوایه‌كی هاوشێوه ئاراسته‌ی كورد ده‌كات (له ئێستاوه ده‌ڵێت با بسازێین). بێگومان واپێده‌چێت گهیشتبنهته ئه‌و راستییه‌ی كه گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ دۆخی پێش داعش زۆر ئه‌سته‌مه، هه‌روه‌ها له‌مه‌ودوا كۆ كردنه‌وه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی زۆر جیاواز له‌یه‌كتر له یه‌ك سیسته‌می ده‌وڵه‌تیدا جگه له خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هیچی دیكه نییه. . .
ره‌نگه په‌یامه‌كه‌ی (برێت ماك گۆك) نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر روون بێت له‌وه‌ی كه كورد بۆ گه‌یشتن به ئامانج و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر جه‌نگی فیكری توندڕه‌ویی له ناوچه‌كه‌دا پێویستی به یه‌ك ڕیزییه كه ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بن ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت بیانشكێنێت). . . كه‌واته كورد بوون و رۆڵی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌لماندووه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بریتییه له (كورد بینی و كورت بینی خۆمان) كه بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كه‌موكورتییه‌كی بۆماوه‌ییه. ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌وه‌نده به زه‌قی پێمانه‌وه دیاره كه یار و نه‌یارانی لێ نزیك كردونیتهوه و له‌بڕی ئێمه هیوای سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كگرتن و سازانمان بۆ ده‌خوازن. خۆ خراپیش نییه له‌ناكاو (داعش)یش دڵی بهحالمان بچزێت و دووباره له‌بڕی ئێمه داوای ئاشتی و كۆتایی هێنان به قه‌یرانه سیاسییه نێوخۆییهكانمان بكات. . . له سیاسه‌تدا هیچ شتێك مه‌حال نییه، ده‌ی به پاڵه پاڵ ناچارمان كه‌ن پێكه‌وه بگونجێین و بگه‌ین به ئامانج، ئه‌وسا ئیتر هه‌ركێ بۆ ماڵی خۆی، به دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش بۆ ماڵه پڕله ژاوه ژاوهكهی خۆمان. . .
