
چەندڕۆژێکە میدیاکان و خەڵکی کوردستان سەرگەرمی هەواڵێکن لە سەرخورشید ناوێک کە گوایەلە لەندەن ده‌ژی و شوفێری تاكسیه. هه‌فته‌یه‌ك به‌رله ئێستا به ناخێری گیانی ئافره‌تێكی كوێتی باركردووه و له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی دا ده‌چێته دڵی ئافره‌ته‌كه‌وه. له ئێستادا ئافره‌ته‌كه سه‌رقاڵی گه‌ڕانه به دوای ئه‌و شوفێره كه هه‌روه‌ك له زاری ئافره‌ته‌كه‌وه له ڤیدیۆیه‌كدا باسی شوفێره‌كه كراوه كه ناوی (خورشیده) و موو زه‌ردی چاوكاڵی سپی پێسته و له ئێستادا خانمی كوێتی داوا ده‌كات خورشیدی بۆ بدۆزنه‌وه‌و ده‌یه‌وێ شوی پێبكات پاداشتی مانگانه‌شی پێبدات به ٢٠٠ پاوه‌ندی به‌ڕیتانی. ئه‌م هه‌واڵه بووه هۆی هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندن له ناو كوردان و كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وته‌وه و ڕووداوی جیاوازی به دوای خۆی دا هێناو خه‌ڵكی سه‌رقاڵ كرد. پێش هه‌موو شت ئه‌م هه‌واڵه دڵی هه‌موو خورشید ناوه‌كانی خۆش كرد، وه لێره‌و له‌وێش چه‌ندان كه‌س هه‌ڵمه‌تیان له ژێر ناوی (هه‌موومان خورشید) ین ده‌ست پێكرد، بۆ دۆزینه‌وه‌ی خورشید و هێنانه دی ئاواتی سه‌لوا خانی كوێتی. پاشان گه‌نجێكی كورد له ڤیدێۆیهكدا خۆ ی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه سوپاسی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات و داوای كرد كه چیتر خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن، ته‌واو ئاواته‌كه هاته دی و خورشید دیتراوه‌و ئه‌و خورشید ه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه دڵی هه‌وادارانی خۆش نه‌كرد و ڕازی نه‌كردن. چونكه دڵنیا نه‌بوون كه ئایا ئه‌و كه‌سه خورشیدی ئه‌سڵه یان نا؟ وه خاتو سهلواش پشت ڕاستی نه‌كرده‌وه. ئه‌م گۆمه جارێكی تر شڵهقایهوه كاتێك ده‌یان كه‌سی تر به ڤیدیۆ خۆیان وه‌ك خورشید ناساند. ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆز كرد، به‌لایه‌ك سه‌ری له خه‌ڵك تێكدا، به‌لایه‌كی تر جارێكی تر خورشیدی ڕاسته‌قینه‌ی وون كرد له به‌رچاوی خه‌ڵك. بۆیه ئه‌مه بووه حه‌كایه‌تی مێشه‌و تا ئێستاش خه‌ڵك هه‌ر به دوای خورشیدی ڕاسته‌قینه ده‌گه‌ڕێن. چاودێران پێیان وایه دوور نیه ئه‌م بابه‌ته ڕووداوی تری گه‌وره‌تر به دوای خۆیدا بێنێت و ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆری بوێ تا خورشیدی پاڵه‌وانی سه‌لوا بدۆزرێته‌وه‌و سینارێۆكانیش جۆراوجۆرن:
هه‌ندێك پێیان وایه كه ده‌بێ هه‌رچی زووه خورشید بدۆزرێته‌وه وه حكومه‌تی هه‌رێمیش بێته ناو بابه‌ته‌كه چونكه به پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه حكومه‌تی كوێتی بێته سه‌رخه‌ت و بێته وه‌ڵام له سه‌ر هاوڵاتیه‌كه‌ی كه فێڵی لێكراوه له لایه‌ن خورشیدهكانی كوردستان، به‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی درووست ده‌كات له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوێت و هه‌رێمی كوردستان. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی كوێت بڕیارێكی نهێنی ده‌ركردووه بۆ فڕۆكه خانه‌كان و هاتنی خورشید ناوه‌كانی به بڤه داناوه بۆ كوێت، چونكه تا ئێستا دڵنیا نین كێ خورشیدی ڕاسته‌قینه‌یه، وه لایه‌نگرانی ئه‌م بیرۆكه‌یه به دووری نازانن كه ووڵاتی كوێت به فه‌رمی داوا بكات و فشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیان ساخ بكاته‌وه كه كێ خورشیدی ڕاسته‌قینه‌یه. كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له هه‌موو حاڵه‌تێكدا قه‌یرانێكی تر ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه كاریگه‌ری كه‌متر نابێ له قه‌یرانی سیاسی ودارایی و شه‌ڕی داعش (وه‌ی وه‌ی، ههرخورشیدمان به‌س بوو، داعش ڕۆیی خورشید هات).
له لایه‌كی تر تا ئێستا ده‌یان خورشید ده‌ركه‌وتوونه له ووڵاتی جیاواز وه‌ك (خورشید به‌ڕیتانی - خورشید له‌نده‌نی- خورشید ئه‌ڵمانی- خورشید كه‌نه‌دی- خورشید. . . . كار وا بڕوات دوور نیه ئه‌م ده‌رده بگوازرێته‌وه بۆ كیشوه‌ری ئاسیاش وه له داهاتوو دا خورشید ڤێتنامیش ده‌ركه‌وێت. هه‌واڵ هه‌ر گه‌رمه‌و هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن دواین زانیاری باوه‌ڕ پێكراو هه‌رچه‌نده به ته‌واویش پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه پێویست ناكات خه‌ڵكی كوردستان دوو دڵ بێت، چونكه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه پۆلیسی له‌نده‌ن دوای لێكۆڵینه‌وه خورشیدی ڕاسته‌قینه‌یان دۆزیتهوهو كه‌وتۆته داوی خۆی و سه‌لوا خان سه‌ری برده قوڕێ. چونكه ده‌ركه‌وتووه دوای ئه‌وه‌ی كاك خورشیدی له‌نده‌ن خۆی ڕاگه‌یاند پۆلیسی له‌نده‌ن بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پاڵه‌وانه چه‌ندین ساڵه به دزی كاری شوفێری تاكسی ده‌كات و مۆڵه‌تیشی نیه، بۆ یه دوور نیه سزایه‌كی توند بدرێت وه تا ئێستاش دیار نیه خاتوو سه‌لوا فریای ده‌كه‌وێ یان نا! له كۆتایی دا ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی كۆتایی ڕاست بێ ئه‌وا ده‌ڵێم ده بخۆ خورشیده فه‌ندی (سه‌لوا خانت لێ دیاره. . . دووسه‌د پاوهندهكهت جوانه ئه‌فه‌ندی) تازه تهكسیشت چوو سهلواشت چوو. وه بهخورشیدهكانی داهاتووش ده‌ڵێم بۆ خۆتان ئاقڵ بن با به ده‌ردی خورشید له‌نده‌نی نه‌چن.