
له مێژووی هه‌ر وڵاتێكدا وه له هه‌ر شۆڕشێكدا هه‌میشه به‌داخه‌وه، گرووپێك هه‌بوونه، كه به ئاراسته‌یه‌ی پێچه‌وانه‌ی شۆرش و بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كاریان كردووه، كاری دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی شۆرش و خیانه‌تیان هه‌نجام داوه، ئه‌م گرووپانه نازناوی طابووری پێنجیان پی دراوه. .
وادیاره مخابن، خواشووكر، ئێمه‌ش له كوردستان، سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی (طابووری پێنجی كوردستان) به‌چاوی خۆمانه‌وه ده‌بینین.
له كاتێكدا، ئیمڕۆكه له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا، هه‌موو دونیا چاویان له‌سه‌ر ئێمه‌یه، دوست و دووژمنان ئێره‌یی و به‌زه‌یی، به بازوو و جه‌ساره‌تی سه‌رۆكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌به‌ن و له نزیكه‌وه، چاودێری ڕووداوه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و شه‌ڕی دژ به تیرور و داعش له گه‌رمه‌یه‌تی، كه‌چی به‌داخه‌وه، له ناو كوردستان، له نزیكه‌وه، خه‌ڵكانێك به‌ناو كورد و به‌ناو هاوڵاتی و ههمشاری خۆمان، بێشه‌رمانه، له پشته‌وه هه‌رچیان پێكرابێت كردوویانه، بۆ له‌باربردنی هه‌ر شتێكی باش و پیرۆز، بۆ ناشرین كردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕه‌شكردنی ئه‌زموونی حكومڕانی كورده‌كان. .
ساڵانێكه، گرووپێكی تێكده‌ر، كه ڕێك ناسنامه‌ی (تابووڕی پێنجی كوردستان) به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت، به‌رده‌وامن له دژایه‌تیكردنی سه‌رۆك و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و پێشمه‌رگه، له هه‌ر شوێنێك پیانكرابێت، له به‌غدا بێت یان له شاره‌كانی كوردستان هه‌تا ده‌گاته وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا. . به شێوازێكی زۆر دوژمنكارانه، خه‌ریكی ناشرینكردنی هه‌موو ڕه‌مز و سومبۆڵ و پرسه نهتهوهیهكانمانن، بهبێڕهحمانه، كه‌وتوونه‌ته ته‌شهیر و ناوزڕاندن و بووختان هێنانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، ساڵانێكه، هێرشێكی زۆر نامه‌ردانه، ده‌كرێته سه‌ر كه‌سایه‌تی جه‌نابی مسعود بارزانی، سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ماوه‌یه‌كه، دوور له هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان و كوردایه‌تی، گرووپێك له سیاسه‌تبازان و فه‌ریكه كورد و خۆفرۆش و جاشی مۆدێرن، له به‌غدا تاوه‌كوو ئه‌مریكا، سووكایه‌تی به مووقهدهساتی كورد و ئه‌زموونی حوكومڕانی كورد و كوردستان ده‌كه‌ن، له گه‌ڵ دووژمنان ڕێككدهكهون بۆ نانبڕین و شێواندنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، زۆر به نامه‌ردی و به درۆی شاخدار، خه‌نجه‌ری خیانه‌ت ده‌وه‌شێنن و جه‌سته‌ی برینداری نیشتیمان ئازارده‌ده‌ن.
به‌داخه‌وه، ئه‌و لایان و كه‌سایه‌تیانه كه من به (طابووری پێنجی كوردستان) ناوزه‌ندیان ده‌كه‌م، هه‌تا له خودا‌ش ناترسێن، ده‌ست ده‌به‌ن بۆ درۆ و بووختان و زوڵمی گه‌وره ده‌كه‌ن، خه‌ریكی خۆسازدانن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌ندێك له‌و سیاسیه تووندڕه‌وانه‌ی عیڕاق، له گه‌ڵ لایانه نادیموكراتیهكانی عیڕاق، خه‌ریكی سازدانی حه‌شدی شه‌عبین و له ده‌رگای دواوه‌ی نیشتیمان، ئه‌م دوژمنانه ده‌عوه‌تی كوردستانیان ده‌كه‌ن. !! وه به‌به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌ن و خاڵی لاوازی هه‌رێم و سهركرهكانمایان به نرخێكی زۆر كه‌م ده‌فرۆشنه‌وه.
ساڵانێك بهرئێستا، كاتێك له ئه‌وڕوپا بووم چه‌ند جارێك، نووسین و یاداشته‌كانی، خاتوو (میس بیڵ) م خوێنده‌وه، تیایدا باسی له سلووكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی كورده‌كانی ده‌كرد، به‌هه‌قیقه‌ت، باوه‌ڕم پێنه‌بوو ئه‌و بۆچوونانه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ڕاست بن. . به‌ڵام كه هاتمه‌وه كوردستان، له نزیكه‌وه، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیوان ده‌ستبه‌كاربووم، وه پاش ڕووداوه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دووایی بۆم ده‌ركه‌وت، به‌راستی (میس بێڵ) – ڕاستی ده‌كرد، كه خیانه‌ت له‌ناو كورده‌كاندا هه‌یه وه خۆیان ملی یه‌كتر ده‌شكێنن و پشتگیری ناوه‌خۆییان نیه، خۆیان له‌ناو خۆیان دووژمنی خۆیانن و دووژمنی ده‌ره‌كی دهرههقیلن ناێن، به‌ڵام لهناوهخۆیان كه‌س كه‌یفی به ئه‌وه‌تر ناێت و هه‌میشه خه‌ریكی پلان و جه‌نگن له‌نێو خۆیانه‌وه. .
پاشان ساڵانێك پاش نووسیی مێژوو له‌لایان میس بێڵه‌وه، خه‌ڵكانی تریش له نزیكه‌وه هاتوونه‌ته كوردستان و، مێژووی حكومڕانی كوردیان نووسیوه و لێره‌وه له شاره‌كانی كوردستان چاودێری پڕۆسه‌ی سیاسی ئێمه بوونه، ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه هه‌ر كاتێك یه‌كێك، سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ڵسێته‌وه و كار بۆ ئاوه‌دانی و خۆشی كوردستان بكات و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت درووستبكات، ئه‌وه كه‌سانێكی لێپه‌یداده‌بێت، به‌هه‌موو هێزێكه وه دژایه‌تی ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌ی لێتێكدهدهن، گیروگرفتی بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و نووسین و تێڕوانیین هه‌ڵسه‌نگاندانه‌ی مێژوونوسان درووستن ده‌رباره‌ی كورد نووسراون. .
دیاره طابووری پێنجی كوردستان، سوودیان له‌و كه‌ش و هه‌وا دیموكراتیه وه‌رگرتووه كه خۆشبه‌ختانه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ڕۆژانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیون ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌كان ده‌بینیین، چۆن، كه‌وتوونه‌ته پێست و جه‌سته‌ی برینداری وڵات و نیشتیمان، به ئاشكرا خه‌ریكی له‌تله‌تكردنی مه‌سه‌له‌ی كوردن و خه‌ریكی تێكشكاندنی هه‌یبه‌ت و ڕه‌مز و مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستانن، . .
به‌داخه‌وه ئیمڕۆكه، پرسی (دیموكراسی) وه‌كوو اشكالیهتێكی گه‌وره خۆی مه‌تڕه‌ح ده‌كات له كوردستاندا، له‌كاتێكدا، كورد وه‌كوو زهڕورتێك و ئالیه‌تێك، كار له‌سه‌ر بنه‌ما دیموكراتیه‌كان ده‌كات، طابووری پێنج – سوود له‌و بۆشاییه ده‌بینێت كه دیموكراسی و ئازادی فهراههمیانكردووه.
به‌نده له‌و ماوه‌یه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دهستبهكارم، وه وه‌كوو نووسه‌رێك له نزیكه‌وه وه‌كوو چاودێرێكی سیاسی یاداشتم كردووه، ئه‌وه ده‌زانم، كه سیاسه‌تكردن لای جه‌نابی مسعود بارزانی، په‌یڕه‌وكردنی ئه‌خلاق و پڕه‌نسیپی ترسه له خودا و خزمه‌تكردنی میلله‌ته، پرسی حوكم لای بارزانی، وه‌كوو التیزامێكی ئه‌خلاقی گه‌وره‌یه، بریتیه له خزمه‌تكردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و، سووربوونه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی، كاركردن و ههنگاوههڵێنانه به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. .
ئیمڕۆكه به‌ئاشكرا، كار و به‌رنامه و ناسنامه‌ی طابووری پێنجی كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه، به‌داخه‌وه، به‌درێژایی مێژووی كوردستان تاك تاك خه‌ڵك ی ئاوا هه‌بوون، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌كوو ئێستا به ئاشكرا ئاواهی به‌رجه‌سته نه‌بوون.
طابووری پێنجی كوردستان، ئه‌و كه‌سانه بوون له مێژوو كه هه‌ركاتێك، شوڕشێك كرابێت ئه‌وان له پشته‌وه، ده‌چوون له‌سه‌ر سووفرهی سوڵتاندا نانیان ده‌خوارد و خیانه‌تیان له شێخ و سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وانه‌بوون، به مه‌به‌ستی سووكایه‌تیكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌قامیان، به (شێخ مه‌حموودی حه‌فید) شێخی مه‌زنیان ده‌ووت خوله قۆپچه و له ڕۆڵ و ده‌وری شێخیان كه‌مده‌كرده‌وه و خیانه‌تیان لێ‌كردن و له حكوم هێنایانه خوار، پێده‌چێت، ئیمڕۆكه هه‌ر ئه‌مانه ن یان نه‌وه‌كانیانن به‌رۆك و دهستووپێی مه‌سعود بارزانیان گرتووه. . . حه‌یف و مخابن. .
ئێستاكه هه‌ر ئه‌وانه‌ن، كاتێك پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی كوردستان، له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگێكی خوێناویدان و وه به‌رامبه‌ر دڕنده‌تریین دووژمندا ده‌جه‌نگێت و خۆی سه‌رپه‌رشتیكار و داڕێژه‌ری هێرشی نهبهردانهیه بۆ سه‌ر دووژمنانی مرۆڤایه‌تی، هه‌ر ئه‌وانه‌ن، هه‌ر ئه‌و طابووری پێنجانهن، بهشدارنیین له‌و شه‌ڕه و بڕیارده‌ده‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، له ڕاگه‌یاندنه‌كانیان ئاماژه به هه‌واڵی شه‌ڕ و ئازادكردنی شار و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌كرێت!! هه‌ر ئه‌و طابووری پێنجانهن، له به‌غدا، سووكایه‌تی به مووقهدهساتی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن به ئاشكرا ده‌لێن، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی ده‌وڵه‌تی كوریش درووستبكات، ئه‌وه ئێمه ڵگهڵی دانیین!!
ئیمڕۆكه، میلله‌ت هووشیاره، مێژووش ڕه‌حم به‌كه‌س ناكات، ده‌بێت باش بزانن كه ناسنامه و ماهیه‌تی طابووری پێنج له كوردستان ئاشكران، هاوڵاتیانی كوردستان باش ده‌یانناسن.
ئه‌گه‌ر بێت و كۆنتڕۆڵی ئه‌و بیروبهرنامه ژه‌هراویانه نه‌كرێت، ئه‌وه، ئیمڕۆكه ئه‌زموونی حكومڕانی كورد، به‌رامبه‌ر چاره‌نووسێكی زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ستیاره و وه مه‌ترسی لهبهرباردنی ته‌واوی ئهزموونهكهمانه.
پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان، هه‌رچی زووه به بێبه‌زه‌یی وه به شێوازی قانوونی و سیاسی، سنوورێك بۆ چالاكی و دووژمنكاری ئه‌و گرووپه نامۆیانه دابنێت، وه له‌ژێر درووشمی پارێزگاری له مووقهدهسات و ئه‌زموونی حكومڕانی و مووئهسهساتی وڵات، ڕێگابگرێت له ته‌شه‌نه‌كردنی بیروبۆچونی خیانه‌تكارانه‌ی طابووری پێنجی كوردستان.
خه‌سرۆ پیرباڵ
هه‌ولێر له 15-11-2015
