
جه‌نابی سه‌رۆك...كاتێك خۆشه مرۆڤ سه‌رۆك بێت پێش هه‌مووشت ماوه‌ی حكومڕانی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه پێ ببخشرێت..جێگره‌كه‌ی ڕاوێژپێكراو و جێگه دیاربێت له كایه ههرێمایهتیهكان دا..سیسته‌می حكومڕانی سیسته‌مێكی علمانی دیموكراتی به سیستیماتیك كراو‌و بێت..ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌كه‌ی به وه‌زیرانێكی به كه‌فائه و موختهێ بهبوارهكهیان و شه‌فاش و نه‌زیه پێك هێنرابێت..كاربه‌ڕێكه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی حكومڕانی دوور له میزاجیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی خودیهت و حزبی بهڕَیوه ببرێت..گه‌ل ئاسوده و دور له بێهیوایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ژیان بگوزه‌رێنن..ته‌سكیه‌ی هاوڵاتی بوون ڕه‌فزی ته‌واوی ته‌سكیه حزبیه‌كان بكات..گه‌نجان دڵخۆش و په‌یوه‌ست بن به نیشتمان و ئنتیمایان بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان جۆش بدات و سه‌فه‌ری پێچه‌وانه بكه‌ن نه‌ك نه‌فره‌ت له نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن..گه‌ل دور له قه‌یرانی درووستكراو و داسه‌پێنراوی.بێ موچه‌یی و سوته‌مه‌نی و بازاڕقۆرخكاری و بێكاری و هه‌تا دوایی بژین!..وولاتێك كه ژێر خانی ئابووری كشتوكاڵی و باخداری وسامانه سرووشتیه‌كانی ڕیكخرابێت و خرابێته پایی خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كه‌ی..سیستمی ژیانی گه‌له‌كه‌ی وا ڕێكخرابێت هه‌موان وه‌ك یه‌ك بژین و دابه‌ش نه‌بووبێت بۆ دووبه‌ش چینی زۆر ڕهفایهت و چینی زۆر هه‌ژار له ناعه‌داله‌تیدا چینی مامناوه‌ند بوونی نه‌مابێت..به‌سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی حكومڕانان نیشتمان پارێزراو و یه‌ك ئه‌دائی ئیداری و دوور له چه‌ند زۆنی و دابه‌شكاری ناوچه‌یی پارێزراو بێت...نیشتمانێك خاوه‌نی یه‌ك هێزی پارێزگاری كار و ڕێكخراو‌و له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابێت و موچه‌و ئیمتیازیان هاوتای ئه‌ركیان بێت و بهدوورگیرابن مل ملانێ سیاسیه‌كان دا..یاسا باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی جێ به جێكردن بێت..زۆر به‌داخه‌وه سه‌رۆكی ڕێزدار ئه‌م نیشتمان و حوكمڕانیهتیهی ئێمه خاڵی خاڵیه له هه‌موو ئه‌م جوانیانه‌ی سه‌ره‌وه كه‌باسمان كرد.پێشمه‌رگه له نه‌داری و هه‌ژاریدا ده‌گری..مامۆستا له تاو‌و قه‌رزاری خۆی ده‌گوژێ..دادوه‌ر له ژێر فشاری حزبدا به‌خۆهه‌ڵواسین خۆی له‌ناوو ده‌بات..گه‌نجان هه‌موو كۆچیان كرد..تێكۆشه‌رانی ڕۆژهسهختهكان نه‌فره‌ت له ڕابردوویان ده‌كه‌ن...گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی سه‌راپایی نیشتمانی گرتوه..نه‌داری و هه‌ژاری ده‌ستی له بینه‌قاقایی میله‌ت توند كردوه..كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان به ڤێلا ئاساكانی عوده‌ی و قوسه‌ی و به سیاج ئاساكانی نوگره‌سه‌لمان به‌ش به‌ش بوه..به‌هۆی ناشه‌فافی و نادیاری داهاتی سامانهسرووشتیهكان و شكستخواردویی حكومڕانی موچه‌ی وه‌رزانه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته مانشێتی به‌په‌له‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان..نه‌وتی نیشتمانه‌كه‌مان به دوونیا ده‌گات و كۆرپه‌له‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆمان له سه‌رما ڕه‌ق ده‌بێته‌وه.نیشتمان بۆ چه‌ند زۆنێك دابه‌ش بوه..ئیتر جه‌نابت..سه‌رۆكی كام گه‌ل و سه‌رۆكایه‌تی كام نیشتمان ده‌كه‌یت جه‌نابی سه‌رۆك.؟؟؟!!!

