
گه نج تویژێكی گرنگی كۆمه ڵن، هاوكات له قۆناغێكی هه ستیاری ته‌مه‌ندان له‌سه‌ر ئاستی پێگه‌یشتنی جه‌سته‌یی وفیكریدا، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه به جه‌سته‌ی مرۆڤیك بچوێنین گه‌نج دڵی زیندوی ئه‌و جه‌سته‌یه‌یه 0به‌ڵام له هه‌مانكاتدا قوڵكردنه‌وه یاخود ڕاستر بڵین موباله‌غه‌كردن له جیاكاری و تایبهتمهندیدان به‌م توێژه به ئامانجی سیاسی و كه‌سبی ده‌نگه‌كانیان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ستێك له‌لایان گه‌ڵاڵه ببێت كه پێكهاته‌یه‌كی یاخود كائنێكی جیاوازن و كۆمه‌ڵگه به سه‌رجه‌م ده‌زگا و پێكهاته‌كانیه‌وه سته‌می لێكردوون ومافه‌كانی زهوتكردوون، كارێكی نه‌رێنی و شێواندن و بهلارێدابردنهو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌رچه كرداری نه‌یارانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه و سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ناجیگیر بكات، بگره به‌ره و دووكهرتبون و په‌رتبوون په‌لكێشی بكات 0
پێویسته حكومه‌ت هه‌لی كاریان بۆ دابین بكات، پێداویستی هاوسه‌رگیریان بۆ ئاسان بكات وه‌ك دروستكردنی ئاپارتمان و شوێنی نیشته‌جێبوون، سه‌نته‌رو ناوه‌نده‌كانی ڕاهێنانیان بۆ دابمه‌زرێنی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و توانا جه‌سته‌ییه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی كه هه‌یتیان په‌ره‌یپێبدرێت و له پێشبڕكی و پاڵوهنێتیه وهرزشیهكانداخهرج بكرێت، میداڵی زێڕێن له سه‌ر گشت ئاسته‌كان به‌ده‌ست بێنن، ڕێكۆرده پێوانه‌ییه‌كان (الارقام القیاسیه) تێكبشكێنن، نه‌وه‌ك جام و په‌نجه‌ره‌ی دام و ده‌زگاكان كه موڵكی گشتین و پشكێكی بۆ خودی خۆیان دهكهڕێتهوه. له ئاكامی ئه‌و به‌ڵێنه زۆر‌و تاڕاده‌یه‌كیش ناواقیعیانه‌ی كه له ساته‌وه‌ختی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و له لایه‌نی پارته سیاسیه جیاوازه‌كانه‌وه هاوشێوه‌ی كیبڕكێیهكی نواندن ئاسادا به‌توێژی گه‌نجان دراو، دواتریش جێبهجێنههینانیان، به‌شێكی زۆری ئه‌م توێژه دووچاری نائومێدی بوون، له ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجان به‌ره‌و هه‌نده‌ران وه‌ك چاره‌نووسێكی نادیار كۆچیانكرد، چه‌ندینی دیكه‌ش وه‌ك پهرچهكردارو تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك، له‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌دا بوونه قوربانی ومایه‌ی تراژیدیا بۆخێزانهكانیان، به‌تایبه‌تی0 پێویسته گه‌نجه‌كان ئاشنا بكرێن به مێژووی گه‌له‌كه‌یان، ئه‌و قوربانی و نه‌هامه‌تیانه‌ی تا ده‌گاته ئاستی "جێنۆساید"كه دووچاری ئه م گه‌له بووینه 0
ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش "داعش" به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك له سه‌ر ئه‌م توێژه گرنگه كاریان كردووه‌و به كاریانهێناون بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه خۆكوژیهكان، مێردمنداڵان له سه‌ر كوشتن و ئه‌نجامدانی ته‌سفیه‌ی جه‌سته‌یی نه‌یاره‌كانیان0ڕاده‌هێنن 0 ئه وه‌ش جێگای داخه له ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوخۆی خۆشمان گه‌نجان و مێردمنداڵان تێوه گلێندران بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی سیاسی و حیزبی كه كۆكتێل كرابو به داخوازی ڕه‌وای چینی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی هه‌رێمه‌كه‌مان به ئامانجی پێدانی مووچه‌و بژێوی ژیانیان، كه ئه‌مه‌ش مافێكی ڕه‌واو سه‌ره‌تاییه، پێویسته حكومه‌ت به‌ر له هه‌ر ئه‌ركێكی تر بژێوی وئاسایشی هاوڵاتیانهكهی دابینكات و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت وئه‌م بابه‌تانه نه‌كرێن به‌قوربانی هیچ ئامانجێكی دیكه 0
هه‌روه‌ك بینرا كه هه‌ندێكجار له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گوێبیستی زاراوه‌ی نامۆی جۆراو جۆر ده‌بووین كه به‌نه‌فه‌سێكی ئینتیخابی و كورتمه‌ودا ده‌گوترانه‌وه، له جۆری په‌رله‌مانی گه‌نج و هیتری له‌و بابه‌تانه، به ڵام ئه گه‌ر سه‌رنجێك له دونیای پێشكه‌وتوو بده‌ین ده‌بینین چه‌ندین دام و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی ستراتیژی بوونیان هه‌یه كه پێویستیان به كه‌سانێكی به‌ئه‌زموون و شاره‌زا و تاقیكراوه هه‌یه بۆ ده‌سنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كانیان به‌نموونه، "ئه نجومه‌نی پیران" (مجلس الشیوخ) كه له چه‌ندین ووڵاتی پێشكه‌ووتوی جیهاندا هه‌یه. هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌رو بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتر تێبینی ده‌كرێت كه له‌ئایین و په‌یامه پیرۆزهكانیشدا زۆرینه‌ی په‌یامبه‌ران له‌كاتی هاتنی سروشی خوداییدا (الوحی) ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی "چل"ساڵیه‌وه بوه0
بۆیه لێره‌دا ده‌توانم بێژم كه ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌كانمان به "دڵ " چواند له جه سته ی كۆمه َگادا، ئه‌وا به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌شێوه‌ی (الراس) "سه‌ر"هكهن له و پێكهاته‌یه‌دا 0 ئه‌مانه‌ش ئه‌و ڕاستیه‌مان پێده‌ڵێن وبۆمان ده‌سه‌لمێنن ئه‌ویش "كه‌سی گونجاو بۆشوێنی گونجاو" 0